هەرتز هالووی ، بەرپرسی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هێزەکانی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە بنگەی سەربازیی ” تل نووڤ ” گوتی ” هەڵبژاردنی یەحیاسەنوار نابێتە هۆکارێک بۆ پاشگەزبوونەوەمان لە کوشتنی.
هالووی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ، ئیسرائیل هەوڵدەدات بۆ جارێکیتریش حەماس ناچار بکات سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرنەوە .
وەک ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان پێداوە ، هاوکات هالووی ڕایگەیاندووە ، تواناییمان بەڕادەیەکە کە دەتوانین لە هەر بستێکی لوبناندا و لە هەربستێکی غەززەدا یان لە هەر بست و قوژبنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە سەر عەرز و ژێر زەویدا فەرماندەکانی حەماس بکەینە ئامانج و بیانکووژین .