ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت

0
999
غەززەی وێران

 

سەرەڕای هەولێکی زۆر لە رێگەی ناوبژیوانانەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا ، بەڵام تا ئێستا هیچ هیوایەکی ڕوون بەدی ناکرێت .

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی گەلاوێژ داوای لە دانیشتووانی ” دیرالبلح ” کردووە ناوچەکە چۆڵ بکەن ، هاوکات جێگری بەرپرسی یەکەمی فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئیسرائیلی بەردەوام لە هەموو ناوچەکانی غەززە لە سەرزەویی و ژێر زەوییەوە خەریکی ڕاوکردنی ئەندامانی حەماسن .

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی سەردانە دیپلۆماسییەکەی خۆیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هۆشداری دەدات لەوەی کات بەرەو تەواو بوونە و ئەویش هەوڵی خۆی داوە بۆ ئاگر بەست .

لە کۆتاییشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ جارێکیتریش داوای لە حەماس کرد ، پرۆژە پێشنارە کراوەکەی ئەمریکا قبووڵ بکات بۆ ئەوەی ئاگری جەنگ زیاتر ماڵکاولی بۆ غەززە پێوە نەبێت .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە
بابەتی دواتر ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.