ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستئێرانھەواڵ ئیسرائیل بە ئاشکرا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی دەکات 2024-08-16 0 293 وەزیری بەرگریی ئێسرائیل و وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا یسرائیل کاتز ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا داوای لێکردن تووندتر لە پێشوو هۆشداری بدەنە ئێران و لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل دا بۆ سەر ئێران بێنە ناوهاوپەیمانیی دژی ئێران بە سەرۆکایەتی ئەمریکا . کاتز هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو هاوپەیمانییە تەنیا بۆ بەرگری کردن نییەو بەڵکو چاوەڕوانی ئەوەن لە هێرشکاندا بۆ سەر ئێران هاوکاریان بکەن ، چونکە ئیسرائیل لاوازترین هێرشی ئێران ، گورچووبڕانە وڵام دەداتەوە . لەلایەکی تریشەوە کاتز ، هۆشداری دەداتە ئێران و گوتی : پێویستە ئێران باش لەوە تێبگات ، هێرشی ڕاستەوخۆ یان هێرش لە لایەن پرۆکسییەکانیەوە دەبێتە هۆکارێک ، باجی قورسی بۆ بدات چونکە ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرساندنی جەنگێکی بەرفراوان تەواوی ئامانجە ستراتیژیی و ئابوورییەکانی ئێران فەلەج دەکات . ئەمە بڵاوبکەوە:FacebookTelegramTumblrEmailPrintPinterestPocketWhatsAppLinkedInTwitterRedditبالاترینLike this:Like Loading... Related سهرنج و كۆمێنت كۆمێنت