Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئۆباما فەرمانی دۆخی “نائاسایی نەتەوەیی” بە دژی ئێران ـی نوێ کردەوە

ئۆباما فەرمانی دۆخی “نائاسایی نەتەوەیی” بە دژی ئێران ـی نوێ کردەوە

0
2039
Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2013-05-03 06:31:51Z | |

ڕۆژی کورد: باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ جارێکی دیکەش فەرمانی کردەیی بەڕێوەچوونی دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لەمەڕ ئێران ـی بۆ ساڵێکی تر نوێ کردەوە.

ئەو فەرمانە بۆ یەکەم جار لە ڕێکەوتی ١٤ی فێوریەی 1979 واتا 24ی خەزەڵوەری 1358ی هەتاوی، لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا واژۆ کراوە و تا ئێستا بێ پسانەوە هەموو ساڵێک نوێ کراوەتەوە بەڵام بە هۆی بێدەنگیی ئۆباما تا ڕٶژی نوێ بونەوەی و بە هۆی ئەوەی کە پێشتر ڕای خۆی لەمبارەوە باس نەکردبوو، پێدەچوو ئۆباما ئەو فەرمانە نوێ نەکاتەوە.

بەڵام باراک ئۆباما لە ڕێگای ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرە، فەرمانی دۆخی “نائاسایی نەتەوەیی” بە دژی ئێران ـی نوێ کردەوە و گوتیشی، ئەو دۆخە لە دوای ١٤ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٦ وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئۆباما لەمەڕ هۆکاری نوێ بوونەوەی ئەو بڕیارە گوتوویەتی: “پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئێران، هێشتاش نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ڕەوتی بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ ئێران کە لە ١٩ی ژانویەی ١٩٨١ کرابوو تا ئێستاش لە جێگای خۆیەتی”.

مەبەستی ئۆباما لە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ئەلجەزیرە بریتیە لە هاوکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکا لەمەڕ چارەسەریی کێشە یاساییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە.

لە کۆتایی نامەی ئۆباما هاتووە: “بەو هۆیەوە، وام بە باش دیت کە پێویستە دۆخی “نائاسایی نەتەوەیی” بە دژی ئێران ـی نوێ کردەوە کە لە فەرمانی کردەیی ژومارە 12170 دراوە، وەک خۆی دەمێنێتەوە و درێژەی دەبێ”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاگربەستی ١٠ کاتژمێرەی ڕووسیە و سووریە بۆ خۆبەدەستەوەدانی دژبەرانی ئەسەد لە حەلەب
بابەتی دواترتەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە و ٨ کەس تێیدا کوژرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان