Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئوسترالیا: ئێران لە وڵاتەکەماندا خەریکی ئاژاوەنانەوە و کرداری تیرۆریستییە  

ئوسترالیا: ئێران لە وڵاتەکەماندا خەریکی ئاژاوەنانەوە و کرداری تیرۆریستییە  

0
752
مایک بەرجس ، بەرپرسی ئاژانسی ئەمنییەتیی ئوسترالیا

 

مایک بەرجس ، بەرپرسی ئاژانسی ئەمنییەتیی ئوسترالیا ئاشکرای دەکات ، ئێران لە وڵاتەکەیاندا خەریکی ئاژاوە نانەوەیە و چەند وڵاتی دۆستیش هاوکاریان کردووە .

 بەرجس لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ” بی بی سی ” ئوسترالیا پشتڕاستی دەکاتەوە ، ماوەی دووساڵە ئێرانییەکانی نیشتەجێ لەم وڵاتەدا  لە ژێر چاوەدێری دان و زانیویانە خەریکی کاری تێکدەرانەو تیرۆریستین، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.

 بەرپرسی ئاژانسی ئەمنییەتیی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەش کردووە لەم کارە تێکدارانەیەدا کۆماری ئیسلامی بە تەنیا نییەو چەند وڵاتێکی تریش هاوکاریان کردووە ، بۆیە ئەگەر بێت و پاشگەز نەبنەوە ناوی ئەو وڵاتانەش ئاشکرا دەکات و دەبێتە جێگەی سەرسووڕمانی جیهانی  .

 ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزیری فیدڕاڵی ئوسترالیا لە لێداونێکدا دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانی ڕاگەیاندبوو کە بەنیازی کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی بوون لە وڵاتەکەیاندا .

هەربۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم گرووپانە ئاژانسی پاراستنی ئوسترالیا تیمێکی تایبەتی پێکهێنا و لە رێگەی ئەو تیمەوە توانی چەندکەسێکی ئێرانی و ئوسترالی دەستگیر بکات .

ئامانجی کاری تێکدەرانەی ئێران تیرۆری کەسایەتییەسیاسییەکانی دژبەری ئێران بووە لەم وڵاتەدا ، بۆیە لە دوای دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە ، سەفیری ئێران لە ئوسترالیا بانگ کراوەو هۆشداری فەرمی دراوەتە کاربەدەستانی ئێران .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپنتاگۆن : بۆهەرهێرشێکی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان ، وڵامێکی گورچوو بڕمان دەبێت
بابەتی دواترئەگەری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەهێزە و گالانت هەڕەشە لە ئێران دەکات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان