ڕۆژی كورد :
مسته‌فا سه‌لیمی ته‌مه‌ن ۵۳ ساڵه، به‌ندكراوی سیاسی كوردی حۆكم دراو به ئێعدام كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له كاتی ڕاكردنی كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی ناو به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز توانیبووی ده‌رباز بێت چه‌ن ڕۆژ پێش ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی ئێران كرایه‌وه و له ئێستادا گوازراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز و مه‌ترسی ئێعدامی خێرای ناوبراو ده‌كرێت.
“مسته‌فای سه‌لیمی” له دایكبووی ساڵی ۱۳۴۶ی هه‌تاوی له گوندی ئیلوو ناوچه‌ی تیله‌كۆ سه‌ر به شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆتایی ساڵی ۱۳۸۲ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ۲۰۰۳ی زایینی له ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند سه‌ر به شاری هه‌مه‌دان به تاوانی هاوكاری و ئه‌ندامه‌تیی یه‌كێك له حێزبه سیاسییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی، دزی چه‌كداری، تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه پارێزگارییه‌كانی ڕژیم و هاوكات لادان له بڕیاره‌كانی یاسای كۆماری ئیسلامی به پێی بڕیاری دادگای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی له شاری سه‌قز به به‌رپرسیاره‌تی گۆدینی مه‌حكووم به ئێعدام كرا و ماوه‌ی ۱۷ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی شاره‌كانی كه‌ره‌ج و سنه و سه‌قز چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حۆكمی له سێداره‌دانی خۆی ده‌كرد. ماوه‌یه‌ك پێش ئیستا و هاوكات له گه‌ڵ شۆڕشی به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌كانی كوردستان و شاری سه‌قز كه له ده‌رئه‌نجامدا ۷۳ كه‌س له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز ڕایان‌كرد، ناوبراو توانی خۆی ده‌رباز بكات و له ڕێگای سنووره‌كانی هاوبه‌شی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته شارۆچكه‌ی پێنجوێن نزیك شاری سلێمانی به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی هاوكاری و هاوپه‌یمانێتی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له چه‌ن رۆژی ڕابردوودا ناوبراو قۆڵبه‌ست كرا و له ڕێگای سنووره فه‌رمییه‌كانه‌وه ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه و دیسانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز و به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان دوێنێ پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۱‌ی خاكه‌لێوه ناوبراو گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووره‌كانی تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی سه‌قز و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز بكه‌ن بۆ دوایین چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ناوبراو و ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی حۆكمی ئێعدامی ناوبراو به توندی له ئارادایه. هاوكات به وته‌ی چه‌ن شایه‌د حاڵێك باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه و هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تیی سۆپای پاسدارانه‌وه ڕێوشوێنی ئه‌منی گیراوه‌ته به‌ر و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ له سێداره‌دانی ناوبراو و هاوكات یه‌كێكی دیكه له به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی سه‌قز به تاوانێكی جیاواز كه بڕیاره سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۳ی خاكه‌لێوه له سێداره بدرێن.
جێگای ئاماژه‌یه كه مسته‌فای سه‌لیمی خێزانداره و كوڕێكی ته‌مه‌ن ۲۵ ساڵانی هه‌یه به ناوی “ئه‌شكان سه‌لیمی” كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له پرۆسه‌ی به‌دواداچوونی دووسیه‌ی باوكی تووشی بێحۆرمه‌تی و سووكایه‌تی له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگای دادپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی شاری سه‌قز كراوه‌ته‌وه.