ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری نه‌غه‌ده‌ کۆڕێکی بۆ ڕێز لێنان له‌ ک.د.ئازاد به‌ڕێوه‌ برد

0
1099

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕٶژی کورد، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری نه‌غه‌ده، ‌ئێواره‌ی چوارشه‌مۆ 19ی گه‌ڵاڕێزانی 1395، کۆڕێکی بۆ ڕێز لێنان له‌ ک.د.ئازاد به‌ڕێوه‌ برد

له‌و کۆڕه‌ دا ژمارێکی بەچاو لە شاعیران، ئه‌دیبان، که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌کانی نه‌غه‌ده‌، پیرانشار، شنۆ، بانه‌، بۆکان، مه‌هاباد و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری نه‌غه‌ده‌ به‌شدار بوون.

ئەو ئێوارەکۆڕە  به‌ خولەکێک بێده‌نگی بۆ یادی شاعیری پا‌یه‌ به‌رزی کۆچ کردوو مامۆستا هێدی ده‌ستی پێکرد و دواتر مادی ئه‌رجومه‌ندی به‌ خوێندنه‌وه‌ی شێعر و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ک.د.ئازاد بەرنامەکانی کۆڕەکەی دەست پێکرد.

لە درێژەی کۆڕەکەدا، وتارێکی زانستی و ئه‌ده‌بی له‌ لایه‌ن شه‌هابی ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر(شه‌هابی مه‌یمەندی) خوێندکاری دوکتۆرا، له‌ سه‌ر شێعر و هه‌ڵوێسته‌کانی ک.د.ئازاد پێشکه‌ش کرا.

لەو کۆڕە ڕێزلێنانەدا، ک.د.ئازاد له‌ دوو به‌ش دا بەشێک کە له‌ شێعر و چیرۆکی پێنج کتێبی چاپکراوی خۆی  بۆ به‌شدارانی کۆڕه‌که‌ خوێنده‌وه‌.

لە کۆتایی ئەو کۆڕە ڕێزلێنانەدا لەلایەن ئومێدی مسته‌فا پوور، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دبی عیرفانی نه‌غه‌ده‌ و هەروەها عه‌لیره‌زا محه‌مه‌د نیژاد و فه‌تاحی محه‌مه‌د نیژاد له‌ شنۆ و مارفی هه‌وراز برای که‌ژپێوی ناوداری کورد محه‌مه‌دی هه‌و‌راز ، پێشکه‌ش بە شاعیری کورد، ک.د.ئازاد کرا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکێبەرکێی یارییە خۆماڵییەکان لە هەورامان بەڕێوەچوو
بابەتی دواترعەبدوڕڕەحیم مەعریفەتی: پێکهێنانی بەرە پێویستیی بە لێبڕاویی و فیداکاریی زۆری لایەنەکان هەیە.