ئه‌منێستی ئه‌نترناسیۆنال بۆ ڕزگاریی گیانی سامان نه‌سیم داوا ده‌كا نامه‌ بنووسن 

0
700

دۆسیه‌ی سامان نه‌سیم یه‌كێكه‌ له‌و ١٢ دۆسیه‌یه‌ی كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی «ئه‌منێستی ئه‌نترناسیۆنال »  له‌ ١٢ وڵات بۆ كه‌مپه‌ینی ئه‌وساڵ «نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی ژیان» هه‌ڵیبژاردووه‌

سامان نه‌سیم چالاكی سیاسیی كورد له‌ ساڵی ٢٠١١ له‌ باكووری ڕۆژئاوای ئێران له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌  به‌ تۆمه‌تی داسه‌پاوی به‌شداری له‌ شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا ، سامان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵانه‌ بووه‌ .

به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان سه‌رجه‌م كه‌سانی ژێر ١٨ ساڵ به‌ منداڵ ناسراون و بڕینه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بۆ منداڵی تاوانبار (واته‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی داسه‌پاو دا ته‌مه‌نیان له‌ ژێر ١٨ ساڵه‌وه‌ بووه‌) به‌ ته‌واوی نادروست و قه‌ده‌غه‌یه‌ .

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ ، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێران سامانیان له‌ ئاوریلی ٢٠١٣ به‌ تۆمه‌تی «موحاربه‌» و  «مفسد فی الارض» به‌ مه‌رگ مه‌حكووم كرد .

هه‌وڵه‌ به‌ربڵاوه‌ جیهانیه‌كان بۆ ڕزگاریی گیانی سامانی نه‌سیم بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ فێوریه‌ی ٢٠١٥ حوكمی له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ی بوه‌ستێ و هه‌لێك بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دووباره‌ بڕه‌خسێ . ئێمه‌ ده‌توانین به‌ درێژه‌ پێدان به‌ فشاره‌كانمان له‌ ئاستی جیهانیدا  بۆ سه‌ر رژیمی ئێران له‌ سه‌پاندنی دووباره‌ی حوكمی ئێعدام  ڕێگری بكه‌ین .

له‌ كه‌مپه‌ینی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دا به‌شداری بكه‌ن  و نامه‌ بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران بنووسن و داوایان لێبكه‌ن كه‌ دادگایی كردن و محاكمه‌ی سامانی نه‌سیم به‌ شێوه‌یه‌كی عادڵانه‌ و به‌ پێی به‌ڵێننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌ بچێ كه‌ له‌و دا ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ منداڵانی تاوانبار پێشی پێگیراوه‌ .

بۆ نووسینی نامه‌ لێره‌ كرته‌ بكه‌ن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبه‌شێك له‌ دەرهێنەرانی ئێرانی داوای ئازادکردنی دەرهێنەرێکی کورد دەکەن 
بابەتی دواترزۆرانبازێکی یانەی نێونەتەوەی ئێران لە سەحنە تەقەی لێکرا