ڕۆژی کورد: گرژییە کردەییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و تا دێت بەرەو ئاڵۆزتر بوون دەچێ.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەشتیەکی سپای پاسداران لە تەنگەی هورموز، ڕووبەڕووی ناوێکی ئەمریکایی بۆتەوە و لە ئەنجامدا، ناوی ئەمریکایی ناچار بووە ڕێگای خۆی بگۆرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێنتاگۆن ـیش لەمبارەوە بە توندی هەڕەشەی لە ئێران کرد.
ئەمریكا هەروەها ڕایگەیاندووە، ھێڵی ھەڕەشەكان لە ئێرانەوە تا كۆریای باكوور بەردەوامە و پێویستە ڕووبەڕووی مەترسییەكانی ئێران و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.
جیمس ماتیس، وهزیری بهرگریی ئەمریكا، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییهكهی، ئهڤیگدۆر لیبهرمان، ڕایگەیاند، ھەڕەشە و مەترسییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا بەردەوامە و پێویستە ڕووبەڕووی مەترسییەكانی ئێران و گرووپ و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە سەردانێك لە واشنتۆنە و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە پرسی ئێران و ههڕهشه و مهترسییهكانی، لە ناوچەكەدا كردووە.