ڕۆژی كورد :
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه دووپاتیكرده‌وه ده‌وڵه‌تی توركیه هیچ كات ئاماده نیه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پاتریۆتی ئامریكایی واز له سیسته‌می به‌رگری ئێس ٤٠٠ی ڕووسی بهێنێت.
ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی
له واشنگتۆن و له ناو فڕوكه‌دا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان به
كارێكی ڕه‌وای نازانن له پێناو سیسته‌می دژه مووشه‌كی “پاتریۆت”
واز له سیسته‌می “ئێس٤٠٠”
ڕووسی بهێنن و گرێبه‌سته‌كانیان له گه‌ڵ ڕووسه‌كان
پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هاوكات ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند ویستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه
ئا‌مریكا و ڕووسیه پێكه‌وه ببنه دوو دۆست و هاوڕێی به هێزی توركیه و وتیشی
ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ئه‌خه‌ینه گڕ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌مان.
سه‌رۆك كۆماری توركیه له درێژه‌ی وتاره‌كانی دا ئاشكرای كرد كه ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی
بۆ ئا‌مریكا ئه‌رێنی بووه و هاوكات ئاماژه‌ی پێكرد كه وتووێژ له سه‌ر بنه‌مای
ڕاست و درووست ڕێگاچاره‌یه‌كی گۆنجاوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكییه‌كان له نێوان
تێڕوانینه‌كانی واشنگتۆن و ئانكارا. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوابه‌دوای ئه‌وه
ئه‌نجامدرا كه دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا
له میانه‌ی دیداره‌كه‌ی خۆی دا له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، داوای له ناوبراو كردبوو كه
به ته‌واوه‌تی واز له بیرۆكه‌ی كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی ئێس ٤٠٠ بهێنێت و
ڕوو بكاته سیسته‌می پاتریۆت و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی “ئێف.٣٥”ی
ئامریكایی.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئا‌مریكا ڕۆژی پیش‌تر ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه دیدار و چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ
دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا پێكهینا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به به‌شداری
كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یه‌ندكار له هه‌موو وڵاتانی جیاجیای دونیا
كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان له سه‌ر ئه‌و پرسانه ساز كرد كه خاڵی
ناكۆكی نێوان واشنگتۆن و ئانكارایه.