Google search engine
ماڵەوە شرۆڤه‌ ئایا ترامپ گەڵاڵەی گۆڕینی ڕژیم لە ئێرانی خستۆتە گەڕ؟

ئایا ترامپ گەڵاڵەی گۆڕینی ڕژیم لە ئێرانی خستۆتە گەڕ؟

0
1480

ڕوانگەی ڕۆژی کورد

 ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە سەردەمی پڕۆپاگەندای هەڵبژاردنییەوە تا بە ئەمڕۆ، ڕاشکاوانە دژایەتیی کۆماری ئیسلامی کردووە و بە بەردەوامی بە مەترسیدارتر لە داعش، بۆ ناوچە و جیهانی پێناسە کردووە.

پەیوەندییەکانی ترامپ لەگەڵ وڵاتانی عەڕەبی و بەتایبەتی سعوودیە، فرۆشتنی بایی سەد میلیارد دۆلار چەک بەو وڵاتە و ناردنەوەی هێزی سەربازی بۆ سووریە، هۆشداری دان بە ڕووسیە لەمەڕ هاوکاری کردنی ئێران و ڕژیمی ئەسەد، بەشێکن لەو بابەتانە کە دەکرێ وەک هەنگاوی کابینەی ترامپ بۆ دژایەتیی کۆماری ئیسلامی بخرێنە ڕوو، کۆماری ئیسلامییەک کە نیکی هێلی، نوێنەری ئەمریکا لە شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد لە جیاتی سەرقاڵ بوون بە کێشەی فەلەستین و ئیسراییل، چەق بخەنە سەر ئێران و کاولکارییەکانی.

بەڵام جیا لەوانە، ئەوەی جێگای ئاماژەیە و وایکردووە بەشێکی زۆر لە شرۆڤەکارانی سیاسی بگەنە سەر ئەو قەناعەتە کە ترامپ، گەڵاڵەی ڕووخان و گۆڕینی ڕژیم لە ئێرانی خستۆتە گەڕ، کردنەوەی بەشێکی تایبەتە لە ڕێکخراوی “سی ئای ئەی” ناسراو بە سیا، بۆ ئێران کە ئەم بەشە بەر لە هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترامپ، بوونی نەبووە.

دۆناڵد ترامپ، مایکێل دێ ئاندرێ ـی بۆ ئەم پۆستە هەڵبژاردووە، کەسێک کە بە “شازادەی تاریکی” و “ئایەتووڵا مایک” بەناوبانگ و ناسراوە و تەمەنێکی زۆری خۆی لە بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆر دەرباز کردووە.

مایکێل دێ ئاندرێ، کە وەک باس دەکرێ خۆی بووەتە مسوڵمان و شارەزاییەکی زۆری لەگەڵ ئیسلام و مەلاکان و شێوەکار و چالاکییەکانیان هەیە، بەرپرسیارەتیی وەدواکەوتن و شوێن پێ هەڵگرتنی ئۆسامە بین لادەن، سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەی لە ئەستۆ بووە.

ناوبراو هەروەها بەرنامەی هێرشی پەهبادەکان بە دژی شەڕوانانی ئیسلامیشی لە ئەستۆ بووە.

شارەزایانی سیاسی و شرۆڤەکارانی سیاسی، کردنەوەی ئەو بەشە تایبەتە بۆ ئێران لە ناو “سیا” و دانانی مایکێل دێ ئاندرێ وەک بەرپرسی ئەو بەشە، بە دەست پێکردن و سەرەتای بەرنامەی گۆڕینی ڕژیم لە ئێران، پێناسە دەکەن.

سۆزان ملۆنی، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، یەکێک لەو کەسانەیە کە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی داندرانی دێ ئاندریا، دەڵێ: “دەوڵەتی ترامپ، بەرنامەی گۆڕینی ڕژیم لە ئێرانی خستۆتە گەڕ و بەدواداچوونی بۆ دەکات”.

نیۆیۆرک تایم، لە ڕاپۆرتێکدا ئەو باسەی ورووژاندووە و هەڵبژاردن و دانانی دی ئاندریا بۆ ئەو بەرپرسیارەتییە بە کلیل خواردنی بەرنامەی گۆرینی ڕژیم لە ئێران، پێناسە کردووە و خستوویەتە بەرباس.

پێدەچێ ترامپ بە تەواوی هەستی بە مەترسییەکانی مانەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر کار کردووە و دەشزانێ مانەوەی ئەو ڕژیمە، تێچووی زیاتری بۆ ئەمریکا بەدوادایە، تێچوویەک کە بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی خەڵکانی ئاسایی، بە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی ناوچە و بە گرووپ و ڕێکخراوەکان، بۆ ئەمریکا تێهەڵنایەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکانی کورد لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەڕی قەرەسەقەل، پێشنیارێک ئاراستەی کچانی شاری شنۆ دەکەن
بابەتی دواترچالاکێکی سیاسیی کورد، مەترسی ڕادەستکردنەوەی لەسەرە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان