ئاڵای باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بلژیک هێندرا خوارەوە

0
650

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 5/1/2018 – 15/10/2718 پارت و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەکانی ئێران، ڕێپێوانێکیان لە بەردەم سفارتخانەی ئێران، بە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە برد.

ڕۆژی کورد: هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە وڵاتی بلژیک رایگەیاند، بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە بە دانی دروشمی دژ بە ڕێژیمی ئاخووندی، ڕق و بێزارییان دژ بەوە ڕێژیمە دەربڕی و خوازیاری ڕووخانی ئەو ڕێژیمە و پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیو لە ئێران و ئازادکردنی زندانییە سیاسییەکان بوون.

ڕێپوانەکە کاتژمێر 12:30خولەک بە کاتی ئورووپا دەستی پێکرد و تا کاتژمێر 15:00 پاس نیمەڕۆ درێژەی کێشا و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

هەڕوەها نێوبڕ نێوبڕ، هەندێک پەیام لە لایەن پارت و ڕێکخراوەکانی بەشدار لەو مانیفێستەدا پێشکەش کرا و کاوەی ئاهەنگەریی وەک نوێنەری حدکا لە وڵاتی بلژیک، چەند وتەیەکی بە بەشداربووان پێشکەش کرد.

ئاهەنگەری بە ئاماژە بە بارودۆخی هەنووکەیی ئێران وتی: لە ئێراندا ماڵ و سامانی خەڵک بە تاڵان دەبردرێ و رێژیم بۆ ئامانجە چەپەڵەکانی خۆی بەکاریان دێنێ و خەڵکانی ئێران لەوپەڕی هەژاریدا دەژین، بۆیە مافی خۆیانە خەڵک لە هەموو شێویەک بۆ پاراستنی خۆیان دژ بەو ڕێژیمە کەڵک وەربگرن.

لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ هەموو خەڵكانی ئێران لە هەرکوێ هەن یەک دەنگ بن دژ بەو رێژیمە ، گوتیان: کاتێک خەڵکی کوردستان یان هەر بەشێکی دیکەی ئێران ڕادەپەڕن بە دژی ئەو ڕێژیمە و سەرکوت دەکرێن، نابێت خەڵکانی بەشەکانی دیکەی ئێران بێ دەنگ بن، بەڵکوو دەبێت دژی ئەو ڕێژیمە ڕاپەڕن بۆ ئەوەی رێژیم نەتوانێت بە ئاسانی سەرکوتیان بکات.

نوێنەری حدکا، وتەکانی بەوە کۆتایی پێ هینا، ئەو شۆڕشەی کە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە سەر بە تاکەکەسێک یان لایەنێك نییە و ئەوە وەرچەرخانێکی گەورەیە و خەڵکی ڕاپەڕیو خۆیان ڕێبەریی ئەو جووڵانەوە نوێیە دەکەن و بە دڵنیایییەوە چۆک بەو ڕێژیمە دادەن، هەر بۆیە پێویستە بەهەموومانەوە پشتگیرییان بکەین.

بەڵام خاڵی جێگەی سەرنج ئەوە بوو کە لە لایەن چەند لاوی نیشتمانپەروەری کوردەوە، ئاڵای رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر دەرکی سفارەت هێنرایە خوارەوە.

ئەو چوار لاوە کە گرتە ڤیدیۆیەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە زۆر بوێرانە دەچنە ناو حەساری سفارەتی ئێران و ئاڵای ئەو ڕێژیمە دەهێننە خوارەوە و لە لایەن بەشداربووانی ڕێپێوانەکەوە گەلێک دەست خۆشییان لێکرا.

هەروەها لە داوەی ئەو هەڵمەتە، ڕێژەی پۆلیسەکانی بەردەم سفارەت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد کە دیاربوو ئەو لەسەر داوای سفارەتی ئێران بووە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.