ڕۆژی كورد :
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و نائارامییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ناڕازی هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری “نه‌جه‌ف” و بیناكه‌یان ئاگر تێبه‌ردا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی عێراق ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكووم كردووه و هاوكات لانیكه‌م دوو كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا كوژراون.
له دوایین كاژێره‌كانی ڕۆژی
چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی نوامبر سه‌دان خۆپیشانده‌ری ناڕازی عێراقی هێرشیان كرده
سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵوێزی ئێران له شاری نه‌جه‌ف و ئاگریان تێبه‌ردا. به پێی وته‌ی
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان گازی فرمیسك ڕیژ و فیشه‌كی سه‌ربازیان
دژی خۆپیشانده‌ران به كار هێناوه و به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان
له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م دوو كه‌س كوژراون. خۆپیشانده‌رانی ناڕازی پێشتریش له شاره‌كانی
به‌سره و كه‌ربه‌لا هێرشیان كردبووه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی باڵوێزخانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی ئێران.
باس له‌وه ده‌كرێت كه له كاتی هیرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر باڵویزخانه‌ی كۆماری
ئیسلامی له شاری نه‌جه‌ف هیچ كام له دیپلۆماتكار و به‌رپرسانی نوێنه‌رایه‌تی
سیاسی ئێران له ناو بیناكه‌دا نه‌بووه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هێزه پارێزگارییه‌كان
به هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ و ته‌قه‌كردن هه‌وڵیان له بڵاوه پیكردنی خۆپیشانده‌ران
داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش خۆپیشانده‌ران توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه گۆڕه‌پانی
باڵوێزخانه‌كه و ئاگریان له بیناكه به‌رداوه.
ده‌وڵه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رقاڵی پێكهینانی چه‌ند ناوه‌ندێكی به‌رگری
له گه‌ڵ قه‌یرانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ نائارامییه ناوخۆییه‌كان له‌م
وڵاته‌دا كه تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س كوژراو و هه‌زاران برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات له شه‌پۆلێكی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری “ناسرییه” له
باشووری وڵاتی عێراق لانیكه‌م ١٣ كه‌س كوژراو و زیاتر له ٧٠ كه‌س بریندارن. ئه‌م
كه‌سانه دوابه‌دوای ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان
كوژراون. سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ری ناڕازی عێراقی له ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی
ڕابردوو دا ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو له هه‌موو پارێزگاكانی
عێراق و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌لی كار كردنی زیاتر بۆ شارۆمه‌ندان،
كۆتایی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاتدارانی حكوومه‌تی و ڕێگری له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاته‌كه‌یان
بوون.