ئاگادارکردنەوەی ناوەندی ڕۆژی کورد لەمەڕ فیلمی شەڕی قەرەسەقەل

0
2075

ڕۆژی کورد: دوای بلاوبوونەوەی بەڵگەفیلمی شەڕی قەرەسەقەل لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کە بەشێکی سەرەکیی ئەو فیلمە لە کامێرای حدکاوە کە کەوتووەتە دەست ڕژیم بەرهەم هاتووە، کارناسانی بەشی تەکنیک و پسپۆڕانی تەکنیک لە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕوو لە کۆمەڵگای کوردستان، ئاگادارییەکیان بڵاو کردەوە و داوا دەکەن خۆ لە بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە ببوێرن.

دەقی ئاگادارکردنەوەکە:

کارناسانی بەشی تەکنیکی ناوەندی ڕۆژی کورد، دوای لێکدانەوەی ئەو فیلمەی کە لەمەڕ فیلمی قەرەسەقەل بڵاو بۆتەوە، باس لە کاری تەکنیکیی چڕی ڕژیمی ئێران لەسەر ئەو فیلمە دەکەن.

بەپێی لێکدانەوەی پسپۆڕانی بەشی تەکنیکی ناوەندی ڕۆژی کورد:

یەک: لەو فیلمەدا هەوڵ دراوە، ترس لە چاو و جووڵەی پێشمەرگەکاندا نیشان بدرێت.

دوو: هێزەکانی ڕژیم بە بێ تاوان نیشان دراون.

سێ: وا دەخرێتە ڕوو کە پێشمەرگەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماشێنی خەڵکی ئاسایی

چوار: لە دوو شوێندا، بە کەڵک وەرگرتن لە کاری تەکنیکیی تایبەت، لاقی پێشمەرگەکان بە نیشانەی ترس و لەرز، لەرزێندراوە.

پێنج: دەنگی پێشمەرگەکان لە چەند شوێنەوە کاری لەسەر کراوە تا ترسی تێدا زاڵ بێ.

شەش: موزیکی ئەو فیلمە و گێڕەڕەوەکەی کە سەربازێکی ئازەری زمانە، بە شێوەیەکی زۆر پسپۆڕانە مەزڵووم بوونی ڕژیم نیشان دەدات.

بۆیە وەک ناوەندی ڕۆژی کورد ڕایدەگەیێنین: تکایە هەموو لایەک بە بێ ئەوەی هەست و سۆز بیانگرێ ئەو فیلمە بڵاو مەکەنەوە. دیارە ڕژیم ماوەی یەک ساڵ و نیو کاری لەسەر ئەو فیلمە کردووە و ئێستاش دوای هەموو کارێکی تەکنیکی لەسەری داویەتە دەرەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە، خزمەتە بە ڕژیم و ئامانجەکانی کە لەو پێناوە تا ئێستا دەیان فیلمی وەک چم وەکوو چەمرانی بڵاو کردۆتەوە و بەرهەمی هێناون.

سپاس و ڕێز
ناوەندی ڕۆژی کورد

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.