Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ئامینە کاکەباوە وەک “کەسایەتی ساڵی سوید” هەڵبژێردرا

ئامینە کاکەباوە وەک “کەسایەتی ساڵی سوید” هەڵبژێردرا

0
1844

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، گۆڤاری فۆکۆس، وەک یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارەکانی سوئێد، خاتوو ئامینە کاکەباوە ـی وەک “کەسایەتی ساڵی سوید” هەڵبژارد.

هۆکاری ئەو هەڵبژاردنەی گۆڤاری فۆکۆس دەگەڕێتەوە بۆ بەربەرەکانیی خاتوو ئامینە بە دژی توندوتیژیی نامووسی لە سەر ژنان.

خاتوو ئامینە ئەندامی حیزبی چەپی سوئێد و ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە لەسەر لیستەی حیزبی چەپە.

کاکە باوە، پەرتووکێکی بە زمانی سوێدی لەژێر ناوی “Amineh, inte större än en kalasjnikov : Från peshmerga till riksdagsledamot” واتە (ئامینە گەورەتر نییە لە کەڵاشینکۆڤێک: لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ ئەندام پەرلەمانی) بڵاو کردۆتەوە کە ژیان و بەسەرهاتی خۆیەتە.

امینە کاکەباوە لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دایک و باوکە نەخوێندەوارەکەی بەجێ دەهێڵێ و پەیوەندی بە پێشمەرگەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە دەکات.

ئامینە ماوەی پێنج ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشت دەبێتەوە هەڵدێ و ساڵێکی پێدەچێ هەتاوەکو دەگەیەنێتە وڵاتی تورکیا. پاشان لەوێ مافی پەنابەری پێ دەردێ و ساڵی ١٩٩٢ دێتە سوید.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبکوژی سەکینە جانسز و دوو ژنی هاوڕێی، لە نەخۆشخانەیەکی فەڕانسە مرد و دۆسیەکەش داخرا
بابەتی دواترداعش یەک ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ سەری جوانا پاڵانی، کوردی نیشتەجێی دانمارک دەست نیشان کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان