ڕۆژی كورد :
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌نگاوی چواره‌می كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه نهێنییه‌كانی فرێدۆ، كه هه‌نگاوێكی دیكه‌یه له پاشه‌كشێی به‌ڵێنه‌كانی رژیمی ئێران له ژێر په‌یمانی ناوه‌كی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا خوازیاری هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی شێلگیرانه‌تر بوون.
دوابه‌دوای
ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له لایه‌ن تارانه‌وه، مایك
پۆمپێئۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا هۆشداری به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
دا كه گوشاره‌كانیان زیاتر بكه‌ن به‌رانبه‌ر ڕژیمی ئێران. هاوكات یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا
نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌ربڕیووه له ئاستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رده‌وامی
كار و چالاكییه‌كانی پشكێنه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی له ئیران. ڕۆژی
پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٧ی نوامبر دوابه‌دوای ده‌سپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی پیتاندنی
ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه‌ی فرێدۆ و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی
ناوه‌كی به‌رجام له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له گه‌ڵ
ده‌ربڕینی نیگه‌رانی قووڵی خۆی خوازیاری هه‌لگرتنی هه‌نگاوی شێلگیرانه‌تری نێوده‌وڵه‌تی
بوو.
مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له
بڵاوكراوه‌یه‌كه‌ی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه چڕكردنه‌وه‌ی چالاكییه هه‌ستیاره‌كانی
پێوه‌ندیدار به وه‌گڕخستنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌كوو له
به‌رده‌ستدانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رهه‌مهێنانی خێرای چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن ئه‌و
وڵاته‌وه‌یه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو وڵاتانی دونیا له به‌رانبه‌ر
زۆرانبازی ناوه‌كی ئه‌م ڕژیمه ڕابوه‌ستن و هه‌نگاوی به هێزتر هه‌ڵبگرن به‌رانبه‌ر
به چڕكردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ئێران پیتاندنی ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه‌ی نهێنییه‌كه‌ی فرێدۆ
له باشووری تاران ده‌ستپێكرده‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م خوله‌كه‌كانی سه‌ر له به‌یانی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ئه‌ندازیاران به هێزكردنی سانتریفیۆژه‌كانیان به مه‌به‌ستی
پیتاندنی ئۆران‌یۆم له‌م ناوه‌نده‌دا كه پێشتر ئاماده كرابوون ده‌ستپێكرد. ده‌وڵه‌تی
ئێران به ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی فرێدۆ
ڕۆژێك پێشتر، بوو به هۆی زیاد بوونی نیگه‌رانییه به‌ربڵاوه‌كانی هاوپه‌یمانانی
پاشماوه‌ی په‌یمانێك كه تووشی كیشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هاتووه.
هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه له پیشهاته‌ی حه‌وتووی
ڕابردوو له ئێران كه بووه‌ته هۆی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی كار و چالاكی یه‌كیك
له پشكێنه‌رانی چاودێری نیوده‌وڵه‌تی ناوه‌كی، به توندی نیگه‌رانه و هاوكات له
بڵاوكراوه‌كه‌یان دا ده‌ڵێن : ئێمه ئاگادارین كه ئه‌م كێشه له ئێستادا چاره‌سه‌ر
بووه، به‌ڵام داواكارین له ڕژیمی ئێران كه ده‌سته‌به‌ر و به‌رعۆده‌ی دووباره
نه‌بوونه‌وه‌ی پێشهاته‌ی له‌و چه‌شنه له داهاتووداین.