ڕۆژی كورد :
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا مۆڵه‌تی ساتووسه‌ودای به مه‌به‌سته‌كانی مرۆڤدۆستانه له گه‌ڵ ئێران له ڕیگای وڵاتی سوویسه‌وه ده‌ركرد. به پێی ئه‌م بڕیاره له‌م ڕیكه‌وته به‌دواوه هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ هه‌نارده‌كردنی ده‌وا و ده‌رمان، هه‌موو چه‌شنه‌كانی خوارده‌مه‌نی و كشتووكاڵی و هاوكات ئاڵووگۆڕی ئابووری ئینس تێكس له گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران، له ئارادا نامێنێت.
وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی شوبات مۆڵه‌تی ئاڵووگۆڕی ئابووری و گواستنه‌وه‌ی دراوه‌كانی له گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به بازرگانی چه‌ن چه‌شنه شتوومه‌ك و كاڵای تایبه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی ده‌ركرد. ئه‌م ڕێكخراوه كه زۆرجار گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا دژی ڕژیمی ئێران ڕاگه‌یاندووه و تا ئێستا دژوارترین گه‌مارۆكانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مجاره، مۆڵه‌تی بۆ بازرگانی چه‌ن چه‌شنه شتوومه‌ك و كاڵای وه‌كوو ده‌وا و ده‌رمان و خوارده‌مه‌نییه‌كانی له ڕیگای ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی وڵاتی سووئیسه‌وه ده‌ركردووه. به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز له گه‌ڵ فه‌رمیی بوونی بازرگانی مرۆڤدۆستانه له گه‌ڵ ئێران، گواستنه‌وه و دانووستانه ئابوورییه‌كان له گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی گه‌مارۆ دراوی ئێران به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت. هاوكات ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتیرز پێشتریش به پێی ئاماژه‌كانی برایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌ت به كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، باسی له ویست و داخوازی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جێگركراو له سووئیس بۆ به‌شداریكردن له ڕێچاری ناردنی هه‌موو چه‌شنه‌كانی شتوومه‌ك و كاڵای مرۆڤدۆستانه بۆ ئێران كردبوو.