ڕۆژی كورد :
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ند كراوی چالاكی سیاسی كورد به ناوه‌كانی “عۆسمان مۆستهفاپوور” و “مۆحه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” دوای تێپه‌ڕ كردنی ٢٨ و ٢٥ ساڵ به‌ندكران له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی ئێران ئازاد كران. تاوانی سه‌ره‌كی ئه‌م دوو كه‌سه ئه‌ندامه‌تی “حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران” و چالاكی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه كوردستانییه‌كان باسكراوه.
عۆسمان مۆستهفاپوور و مۆحه‌ممه‌د
نه‌زه‌ره‌ی دوای تێپه‌ڕاندنی ٢٨ و ٢٥ ساڵ به‌ندكران له به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و ره‌جایی
شار و ته‌ورێز دوابه‌دوای لیبوورده‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم و له ژێر گوشاری
راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی جیهانی ئازاد كران و گه‌ڕانه‌وه
باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كانیان. هاوڕێی تێكۆشه‌ر عۆسمان مۆستهفاپوور له دایكبووی ساڵی ١٣٤٦ی
هه‌تاوی دانیشتووی پیرانشار له ساڵی ١٣٧٠ی هه‌تاوی دوای تێكهه‌ڵچوونی پولیك له
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ سه‌ر به
شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و زستانی ئه‌و ساڵه حۆكمی ئێعدامی به سه‌ر دا سه‌پا
كه دواتر به پێی بڕیاری ده‌زگای دادوه‌ری رژیمی ئێران حۆكمی ناوبراو بۆ ٣٠ ساڵ
به‌ندكران گۆڕدرا كه ناوبراو ماوه‌ی ٢٨ ساڵ ئازاد كرا.
مۆحه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له دایكبووی ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له شاری سایین قه‌ڵا به
تاوانی هاوكاری و چالاكی نهێنی بۆ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لی جۆزه‌ردانی
ساڵی ١٣٧٣ هه‌تاوی له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا و ماوه‌ی
٢٥ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و ڕه‌جایی شار زۆر به هه‌ڵویست و جوامێرانه به‌رگری
كرد و ته‌نانه‌ت جارێك بۆ ماوه‌ی ٥٥ ڕۆژ مانی له خواردن گرت كه به ڕێكخستنی كه‌مپه‌ین
له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پشتیوانی لێكرا و ده‌نگی به هه‌موو دونیا و ڕیكخراوه مافی مرۆڤایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
گه‌یه‌ندرا.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد”
وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی خۆشحاڵی
خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رانبه‌ر ئازاد كرانی هاوڕێیان عۆسمان مۆستهفاپوور و مۆحه‌ممه‌د
نه‌زه‌ری و ماندوو نه‌بوونیان لێ ده‌كه‌ین بۆ خۆڕاگری و ڕاوه‌ستانیان و هیواخوازین
هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕزگاریان بێت و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كانیان.