دۆخی زیندانیانی سیاسی لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژ لەگەڵ هادی عارفی

0
121

خوێنەری هێژا

بابەتی بەردەستت، وتوێژێکە کە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، لەسەر (زیندانیی سیاسی لە ئێران و کوردستانی خۆرهەڵات) کە لە گەورەژووری ڕاوێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام و بە میوانداریی بەڕێز (هادی عارفی)، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی و پێشکەشکاری (لایق مرادی)، چالاکی سیاسیی، ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: کاک هادی بە خێر بێت، ئەگەر ئیزن بدەن باسەکەمان بەم شێوەیە دەست پێ بکەین، سەرەتا ئەگەر بتوانن پێناسەیک لە زیندانیانی سیاسی مان بو بکەن؟  بە گشتی زیندانی سیاسی چ واتا و پێناسەیەکی هەیە؟

هادی عارفی
هادی عارفی

عارفی: دیارە، ئەگەر لە روانگەی یاسای حاکمیەتەوە چاو لەو مەسەلە بکەین، ئەوە ئەوان ئینکاری زیندانیی سیاسی دەکەن و زیاتر وەکوو ئەمنیەتی لەقەڵەمی ئەدەن بەڵام وەکوو واقیع بزووتنەوەی ئازادیخوازی، لە بزاوتە کۆمەڵایەتییەکانەوە بگرە هەتا بزوتنەوە شوناس خوازی نەتەوەیی، کە لەلایەنی حاکمیەتەوە بەرەورووی سەرکوت دەبێتەوە، دەبێتە پەروەندەی سیاسی کاتی خۆی من وتوێژێکم،پەگەڵ نوێنەری مەجلیس لە ورمێ کرد و لەوێدا بە شاخ و باڵی زیندانیی سیاسیدا هەڵی گوت و گوتی کە ئەوانە چاوی ئێمەن و داخوازییەکانیان لەمەر مانگرتنەکە وەدی دێنین بەلام هەر رۆژێک دواتر ماڵپەرەکانی ورمێ رەتیان کردەوە کە ئەو وتوێژی وای کردبێ، چونکە لە ئەساسدا ئەوان زیندانیی سیاسی رەت دەکەنەوە.

ڕاوێژ: هەر وەک ئەزانن ئیستا حکومەتی ئیران زیندانیان سیاسی بە ئەمنیەتی ناو دەبات و لەناو حوکمەکەدا ئەنوسیت زیندانی ئەمنیتی هوکاری ئەوە چییە؟ جیاوازی نێوان زیندان ئەمنیتی و سیاسی لە چی دایە؟ بو حکومەت هەوڵی ئەوە ئەدات بە ئەمنیتی ناویان ببات؟

عارفی: هەقیقەتی مەسەلە ئەوەیە، ئەگەر بە دنیای دەرەوە بڵێ ئێمە زیندامیی سیاسیمان هەیە، دەبێ ئێعتراف بەوە بکات کە ئەو کەسانە بۆ چ مافێکیش هەوڵ و تێکۆشانیان هەبووە، کەوابوو دەبێ پە روانگەی نێونەتەوەییشەوە رەعایەتی مافی زیندانیی سیاسی بکات بەڵام بە ئەمنیەتی لە قەڵەم، دان و ئینکاری هەبوونی زیندانیی سیاسی، بەەبەستی سەرکوتی

لایق مرادی
لایق مرادی

ئازادانە و سەرپۆش دانان لەسەر هەموو بزووتنەوەکان ئەو کارە دەکات. زۆر جاران فیلم و دان پێدانانی زۆرە ملی وەردەگرێ لە زیندانیان و لە کەنالە ئینگلیسی زمانەکانی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە و دەیانهەوێ وا بنوێنن کە بەڵێ ئەمانە پرسی ئەمنیەتی و دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵگە و ئیسلام و هتد….

بۆیە قەت ناتوانێ بڵێ ئێمە زیندانیی سیاسیمان هەیە، یان کەسانی بەرابەر خوازمان هەیە، شوناس خوازممن هەیە، یان بزوتنەوەی ژنان و خوێندکاران کە لەسەری لە زیندانەکاندا بن.

بەداخەوە هەتا رادەیەکی زۆر، لەژێر تەئسیری لابی جمهوری ئیسلامی و راگەیاندنی هاوتەریبی رژیم، هەتا رادەیەکی زۆر ئینکاری مەسەلەی زیندانیانی سیاسی کراوە.رۆژنامەنووسی کورد بەتایبەتی کەوتۆتە ژێر تەئسیری راگەیاندنی فاشیسمی باڵادەست.بە بیانووی ئەوەیکە تۆمەتی ئەمنیەتیمان لێ ئەدەن، قەت رۆژێک،نایەین ئێمە ماندێلاکانی خۆمان بەرجەستە بکەینەوە و هاوتەریب لەگەڵ،میدیای فاشیسم، بە باڵای کۆمەڵێ خەڵکدا هەڵدەڵێن پە زیندانەکان، کە هیچ پەیوەندییان بە مەساییلی شوناس خوازییەوە نیە،

من ئەوە ناڵێم کە رەهەندی مافی مرۆڤی لە بیر بکەین، بەڵام ئەو تەئسیرە ئەوەندە زۆر بووە، کە ئێمە زیندانییەکانی خۆمانمان لە،بیر چۆتەوە.

ئەمە گۆشەیەک لە نامەی ئەحمەد ئەمویی بۆ ژنەکەیەتی، کە ئەمەش من بەهەق بەشێکی قبووڵ،دەکەم و بەشێکیشی کە رەتی دەکەمەوە حیزبەکانی رۆژهەلات لەبەرچی ناتوانن لەو زیندانیانە خاوەن دەربکەون

ڕاوێژ: بە رای جەنابت ئەرکی میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی و چالاکانی مافی مروڤ لەو بارەوە چییە ؟ئایا ئەگەر ناو زیندانی سیاسی گەورە بکەنەوە بگاتە ئاستی نیودەولەتی ئەتوانیت کاریگەر بێت؟

عارفی: یەکەم، ئەوەیکە هیچ حیزبێکی مەنتقی و سیاسی یەکەم ئەوەیکە: ئەو رەخنەیە رەوایە، دەبێ حیزبێکی سیاسی و مودێڕن وەبیرهێنانەوە و لە،یاددا هێشتنەوەی زیندانیی سیاسی لە،ناو حیزبەکەیدا و لە،ناو کۆمەڵدا بکاتە فەرهەنگ، بە هەقیقەت ئەمە هیچ ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە   بە داخەوە چەند زیندانییەک لە،زیندانەکاندا وەرچەرخانی فکریان لێ روو ئەدات.

ئەوەیکە هیچ حیزبێکی سیاسی و خاوەن مەنتق ناتوانێ خاوەنداریەتی لە زیندانیان بکا، ئی ئەوەیە کە بەستێن بۆ داسەپاندنی حوکم خۆشتر دەکات، هەتا ئێستا ئەو ئەسلە پەیرەو کراوە لە،حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا بەڵام، وەک ئەرکی میدیا جا چ حیزبی بێ و یان مافی مرۆڤ لە ڕاستای پرسی نەتەوەییدا، دەبێ پرسەکانمان بە مەسەلەی زیندانیانیانی سیاسی، تیرۆرەکان، لەسێدارەدانی دەیەی شەست، دەبێ ئەمە بکەنە ستراتژی، بیکەینە گوتارێ کە رابردووی رەشی حاکمیەت وەبیری خۆیان و جامیعەی جیهانی بێنینەوە ئەگەر بایکوتی هەڵبژاردن بکەین، دەبێ گوتاری روونمان هەبێ، بۆ لەو کاتەدا حیزبێکی سیاسی نەهات مەسەلەی زیندانیانی سیایس بکاتە رۆژەڤ.ئەوە شەش دەور هەڵبژاردنی مەجلیس بەڕێوە چوو، چوار دەور سەرکۆماری بەڕێوە چوار چوون، قاتڵی زیندانیانی دەیەی شەست بوونە وەزیری دادگوستەری هیچکام،لەوانە بۆ باسی دەیەی شەست ناکەن، بۆ باسی زیندانیی سیاسی ناکەن، بۆیە ئەوە ئەرکی میدیا و خەڵک بە گشتییە ئەو شتانە وەبیری جامیعەی جیهانی و حاکمانی تاران بێنینەوە.

ڕاوێژ: حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، تا چەندە ئەرکی سەر شانیەتی کە لە زۆر بوارەوە و یەک لەوان بواری ماڵی، بە زیندانییە سیاسییەکاندا ڕابگەن؟

عارفی: ڕاستییەکەی ویستم ئەوە بڵێم،لە سەرەتاوە کە لەگەڵ زۆربەی زیندانیانی سیاسی ناو زیندانەکان و بنەماڵەکانیان لەپەیوەندیدا بووم کێشەی زۆربەیان مادییە بۆ خەرجی وەکیل دادگاکان و داواشیان کردووە کە لەو بارەوە هەوڵ بدرێ بۆیان

ڕاستییەکەی من ناتوانم لە جیاتی حیزبەکان قسە بکەم، بەڵام ئەگەر هەر حیزبێک خۆی بە شۆڕشگێر بزانی، دەبێ لەوە تێبگا کە زیندانییەک دەچێتە زیندان تەنیا کوری ئەو حیزبە  نیە، دەبێ فەرهەنگی هاوکاریی و یارمەتیدان لە ناو خەلکدا دروست بکا.

ئێمە بە داخەوە لە حیزب وا تێگەیشتوون کە ئەوە سەرچاوەیەکی زۆر و زەبەلاحی مادیی لەبەر دەستە و دەبێ وەکوو بەیتولمال وابێ،

ئەمە بە نموونە گرتنی حیزبایەتی لە باشووری کوردستانە و ئەو چاوەروانیە وایکردووە کە بە چاوی حیزبەکانی باشووری کوتدستان، چاو لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش بکەن و ئەمە لە،باشترین حاڵەتدا ئاوەڵا،کردنی درگا بۆ گەندەڵی پە داهاتوودایە کە سەروەتی وڵات بە حیىزبی بکرێ

ڕاوێژ: ئەو چالاکانە کە لە ناوخووی وەلات ئەو کارە ئەکەن و پشتگیری لە زیندانیان ئەکەن ، هەوالەکانیان ئەگەینن بە میدیای دەرەوە، بە زوری لە زیندانن، وەک برایانی کوردپوور، یا بەڕیز کاک سدیق کەبودوەند و… ئەی کێ لەوان پشتگیری بکات؟

عارفی: من کاتی خۆی، لە کوردپا لە ساڵڤەگەڕی دەستبەسەر کرانی کاک مەسعوود و کاک خوسرەودا کە ئەزقەزا ئەمڕؤ ئەگەر هەڵە نەبم، ساڵرۆژی گیرانی کاک مەسعوود بوو، 19ی رەشەممە، و وتووێژێکم لەگەڵ کاک ئەسعەدی برای و عەباس جەماڵی کرد و هەردوکیان رایانگەیاند کە حوکمەکەیان بەداخەوە تەئید بووە. من بە فایلی دەنگی، دەنگی هەم،ئاغای جەماڵی وهەم کاک ئەسعەدم هەیە کە ئەو هەاڵەیان بە من راگەیاند. بەڵام تەنزی تاڵ ئەوە بوو کە بە میدیایی کردنەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن خودی کاک خوسرەوی کوردپوورەوە دژایەتی کرا ( لێرەدا زۆر زۆر بە داووی لێبوردن لە،خوێنەران مەبەستم بە چاودا دانەوە یان شتێکی لەو بببەتە نیە) لە رادیۆ فەردا تەکذیبیان کرد. بکاكڵی قسەی من ئەوەیە، کە ئەگەر  گوتاری حیزبێکمان،بە دڵ،نەبوو یان من زیندانییەک بوم، ئەوە حەز ئەکەم تەنیا ئەو حیزبەی ئەندامی بووم هەواڵی من بە میدیایی بکاتەوە. ئێمە پەروەردەکەمان لەبنەڕەتدا پەروەردەیەکی سەقەتە، زوو دەکەوینە ژێر هێژمونی و گوتاری میدیای بێگانەوە لەترسی ئەوەیکە گۆیا نەوەک مەسەلەن میدیایەکی وەکوو بی بی سی بایکوتم بکەن ئەگەر هاوتەریبی حیزبەکان گوتاری نەتەوەییم هەڵگرت. ئەمە بووە بە فەرهەنگێکی غەڵەت لە ناو رۆژنامەنوسی کوردا و وەکوو داڕمانی ئەخلاق وایە بەڕاستی.

ڕاوێژ: وەک دەزانن لە ئیران زیندانی ئایینیش هەیە، سونی مەزهەب ،بەهایی ،سەڵەفی ….. ئەوانیش ئەتوانین وەک زیندانی سیاسی ناو ببەین؟ حکومەت بە کامیان زیاتر حەساسە ؟

عارفی: پرسی مەزهەبی، پەیوەندی نابێ بە سیاسەتەوە هەبێ، چونکە ئەگەر بزووتنەوەکان بەپێی معیاری مۆدێڕن و ئینسانی حیسابیان بۆ بکەین، بە سیاسی کردنی پرسی مەزهەبی، رێگە خۆش کردن بۆ بەرەو ئیسلامی سیاسی چوونە، و بە بڕوای من ناودێرکردنیان بە چالاکانی مەزهەبی باشترین پێوانە بۆ ماوبردنی کەسانی چالاک لە بواری مەزهەبیدا بێ.

لە روانگەی حکوومەتیشەوە ئەگەر میدیا ئەوانە بە سیاسی لە قەڵەم،بدات رێگە بۆ ئەوە خۆش دەکات، کە حکومەت ئینکاری پرسی نەتوەیی لە چوارچێوەی سیاسیدا بکات، وەک ئەوەیکە هەتا ئێستا کردوویەتی و بەداخەوە خەڵکی غەیرە کورد نەک بەگشتی وا دەزانن مەسەلەی مەزهەبی لە کوردستان مەترەحە.

ڕاوێژ: وەی دووا پرسیاری ئەمشەو :زیندانییانی سیاسی کورد لە ناو زیندانەکانەوە خەریکی شۆڕشن. ئەمە قسەی زۆریك لەو کەسانەیە کە زیندانی سیاسی بوونە و ئێستاکە ئازاد کراون و زۆربەیان لەدەرەوەی وڵات دەژین. ئێوە لەمبارەوە چی دەڵێن ؟.

عارفی: بەڵام واقعیەت دەبێ وەک سەمبول،سازی کۆمەڵێ کەس بکەینە هەوێنی موبارزە، بۆ ئەوەیکە رژیم بە پێکەنینەوە لەگەڵ دنیای دەرەوەدا قسە نەکەن. حەمەی نەزەری دوای 19 ساڵ لێوی خۆی دوری، دەیگوت دادستان هات بۆ زیندان و پێی وتم تۆ ئەوە بیست ساڵە لە،زیندانی؟ گوتی پێم،وت ئەوە چۆنە ئێوە شمارەی شناسنامەی زیندانییەکانی حەماس پە،زیندانەکانی ئیسرائیلدا دەزانن بەڵام نازانن خەڵکی ئەم،وڵاتە هەمو تەمەنی لە زیندانە.

ئەمە وەزیری دادگوستەریی دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەنی رۆحانییە قاتڵی زیندانیانی دەیەی شەستە دیسان تەنزی تاڵ ئەوەیە ئێمە دوا ئەو هەموو،ساڵە بە پێکەنینێک فیرو دەخۆین و لەژێر تەئسیری میدیا و لابیی رژیمدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بە رەوا دەزانین.

بەڕاستی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکاندا بۆ زۆر کەس ئاشکرایە کە بە مانگرتن پرسی خۆیان بە جیهانی دەکەنەوە، ئەمە بە دڵنیاییەوە شۆڕشێکی جەوهەرییە، ئەگەر ئەم مانگرتنە بەرین بکرێتەوە بێتە ناو کۆمەڵ، چ دەستکەوتێکی گەورە بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەرابەرییە نموونەکوی زیندانی ورمێ کە هەم ژنان و هەم پیاوان تیایدا بەشدار بوون و چ دەنگدانەەیەکی جیهانی لێکەوتەوە.

ئەوەیکە گرینگە زیاتر کار لەسەر ئەو زیندانیانە بکەین و بیاناسێنین کە ئەوە زیاتر لە 20 ساڵە بە مانای ڕاستەقینە لەو زیندانانەدا شؤڕشی کوردیان زیندوو راگرتووەو باشترین بەڵگەن بۆ زیندوو بوونی موبارزەی ئازادی و بەرابەریخوازی.

ڕاوێژ: کاک هادی پێشتر باسمان لە سەر پیناسە و جیاوازی زیندانی سیاسی کرد ئیمە ئامار و ڕیژەی زیندانیانی سیاسی مان بە تەواوی لە بەر دەست نیە ، بەڵام ڕوژانە ئەبین زور کەس لە ژیر ناوی مادە هوشبەرەکان ،یان ئەرازل و ئەوباش لە سێدارە دەدریت، ئەگەری ئەوە هەیە زیندانی سیاسی لە ژێر ئەو ناوانە دا لە سیدارە بدریت؟ ئەگەر وڵامتان ئەرێنیە چون دەتوانین پێش بەوە بگرین؟

عارفی: مەسەلەکە هەمیشە دوو ڕەهەندی هەیە:

یەکەم لە ڕوانگەی حاکمیەتەوە، دوەم لە روانگەی پێوەری باو بۆ پێناسەی زیندانیی سیاسی لەماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا، ئەو هەمووە زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە دراون، هیچکات حاکمیەت ڕاینەگەیاندووە کە کەسێکی سیاسی لەسێدارەداوە. هەموو حوکمەکان لەژێر ناوی موبارزە با زیدی ئینقلاب، عەواملی بێگانە و موفسیدی فیلئەرز  و هتد بەڕێوەچووە. بەڵام وەکوو پێناسەی باو، هەر ئەندامی حیزبێکی سیاسی لە سێدارە بدرێ، بێ ئەملاو ئەولا ئەوە ئێعدامی سیاسییە، لە ساڵی رابردوی هەتاویدا زیندانییەک لە ورمێ لەسێدارە درا. واقعییەتەکی ئەوە بوو کە ئەو کەسە لەسەر قەتڵی بەئانقەست لەسێدارە درا. چیرۆکەکەش ئەوە بوو، پاش ئەوەیکە لەسەر کێشەی مەزهەبی کەسێکی کوشتبوو، ببووە ئەندامی ڕەسمیی یەکێک لە حیزبەکان و پاش ئەوەی گەڕابۆوە بۆ ناوخۆ، گیرا و پاش 5 ساڵ ڕاگیران لە زیندان لە سێدارە درا.

ئەمە نمونەیەک، بۆیە ڕۆژنامەنووسی حیزبی سیاسی دەبێ وەکوو ڕاستی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەوە بکا، هەتا زیندانیی سیاسی سەنگی هەبێ بەداخەوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا زۆر کەس بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە فڵانە کەس (بۆ نموونە ڕەشید ئاخکەندی) زیندانیی سیاسی مەحکووم بە سێدارە بوو، لە کاتێکدا ئەو لەسەر مرۆڤ کوشتن حوکمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوەو  دواتر کە بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزایەتیان دا و لێی خۆش بوون، لە زیندان ئازاد بوو،

ڕاستییەکتان بۆ باس بکەم:

بەهۆی ئەوەیکە زۆر کەسی کەتاوانبارن بە تاوانە کۆمەڵایەتی و گشتییەکان، ئیدیعای سیاسی بوونیان کردووە، زیندانیی سیاسی خەریکە ئەو سەنگ و قیمەتەی نامێنێ، هەروەک ئەوەیکە زۆر کەس ئیدیعای چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسیان دێ کە بە داخەوە هەم ڕۆژنامە و هەم مرۆڤیش بایەخی خۆیان لەدەست داوە. نەبوونی پێوەر بۆ ئەوەی هەموو کەس ئەو ئیدیعایانە نەکات، ئەو دۆخەی خوڵقاندووە کە بایخەکان خەریکن ڕەنگ و سەنگی خۆیان لەدەست دەدەن.

ڕاوێژ: بو حکومەت جیاوازی چییە کە زیندانی  لە ژێر چ تاوانیک لە سیدارە بدات؟ بۆ هەموو کات لە هەوڵی ئەوە دایە زیندانیانی سیاسی بشاریتەوە، تەنانەت ئەوانەی وا لە سێدارە دەدات بە دزییەوە لە سێدارەیان دەدات و هیچ کات ڕایناگەینیت و هیچ کات ئامادە نەبووە تەرمەکەیان بداتەوە بنەماڵەکەیان و سەری مەزارەکەیان چیمەنتۆ دەکات کە نەتوانن قەبرە کە چاو لێ بکەن، ئەگەری ئەوە هەیە لە ئەندامانی جەستەی ئەو کەسانە کەڵک وەربگرن؟

 عارفی: دیارە ئەو مەسەلەیە بەشێکی حقوقییە، لە هیچ کەس شاراوە نیە لە ترسی خەڵک و ڕاگەیاندن و ئەوەی کە ببێتە ئوستورە هەوڵی پۆشینیان دەدا، بەراستی هەتا ئێستا نمونەیەکی وا نەبیندراوە کە کەڵک لە ئەندامانی جەستەیان وەرگیرابێ، بەڵام ئێعدامەکانی سەرەتای ئینقلاب زۆر دواتریش (بۆ نمونە ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی)  هەمیشە لە ئێتلاعاتەوە گیراوان بردراون بۆ ئێعدام،  ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە بە توندی لەژێر شکەنجەدا بوون و ئاسەواری ئەشکەنجەیان پێوە دیار بووە، هەر بۆیە هەوڵی پەردەپۆش کردن دراون.

ماده 281- راهزنان، سارقان و قاچاقچياني كه دست به سلاح ببرند و موجب سلب امنيت مردم و راه ها شوند محاربند..

ئەمە مادەی 281 یاسای جەزایی ئێرانە لە سەر پێناسەی محارب، بەڵام هیچ کام لە زیندانە سیاسیەکان لەو تاوانەیان نەکردووە، بۆ دەبێت بە محارب پێناسە بکرین؟ کەسانی ڕوژنامەوان بو دەبێت بە تاوانی محارب دادگایی بکرێن؟

عارفی: دیارە ئەو مادەیەی بۆ قطاع الطریق (چەتە) و دزی چەکدای و ئەو شتانەیە کە باست کردووە.  بەڵام ئەوان کەسانێ کە خۆیان پێی دەڵین  ” کافر، کەسێ کە تمامیەتی ئەری خاکی ئێران بخاتە مەترسییەوە و مەترسی درووست بکات بۆ سەر نیزامی ئیسلامی، ” دەبێتە موفسید فیلئەرز، بەڵام هەمیشە ئەوان کۆمەڵێ یاسای نەنووسراوەیان هەیە، کە کەسانێک کە چووبنە زیندان لەوە بەباشی ئاگادارن کە کۆمەڵێک تەبسەرەیان هەیە، کە بەشێ لە حوکمەکان بەو پێیە دەردەکەن جا زۆر جار زیندانییە سیاسییەکان بە کافر واتە ئەندامەتی لە حیزبێکی مارکسیستیدا، تۆمەتبار کراون و حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە. ڕاستییەک هەیە لە حکوومەتی ئێراندا ئەویش ئەویە کە هیچکات سیستەمی ئیتلاعات بە هیچکەس وڵامدەر نییە، بە هیچ ئۆرگانێک وەڵامدەر نییەو ئیختیاری تەواویان هەیە بەبێ حوکمی قەزایی کەسێک دەستبەسەر دەکەن و ئەشکەنجەی دەکەن، پەروەندەکەی تەواو دەکەن، ئینجا دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکرێتەوە.

ڕاوێژ: دوای هەڵبژاردن شەپۆلێکی نوێ و بەرینی گیرانی چالاکوانان دەستی پێکردووە، تائێستا دەگوترێ بیست وشەش کەس گیراون و شوێنیان دیار نیە ئەوە لە حاڵێکدایە ئەمساڵ تاوانی سیاسی بۆ یەکەمجار پێناسە کرا و زۆر کەس بە باشیان نرخاند، ئێوە ڕاتان چیە؟

عارفی: هەمیشە شەپۆلی دەستبەسەر کران هەبووە لە هەندێ ماوەدا زۆر پڕڕەنگ بووە و هەندێجار کەمڕەنگ، من ئەمە بە حوکمی ئەوەیکە چەند ساڵێکە لەو بوارەدا کار دەکەم وابووە. بەڵام شەپۆلی لەسێدارەدان تەواو ئامانجدار بووە، پێناسە کردنی تاوان یان تۆمەتی سیاسی خۆیان زۆر جار دانیان پیداناوە. بۆ نمونە بەڵێنییەکانی رۆحانی کە باس لەوە دەکات کە ئەگەر کەسێک ڕەخنەی گرت نابێ تۆمەتی سیاسی بدرێتە پاڵ و زیندانی بکرێ. بەڵام، وەکوو یاسا هەتا ئێستا شتێک نییە کە ڕاستەوخۆ لە یاسای سزادانی ئێراندا ئاماژە بەوە کرابێ کە زیندانیی سیاسی کێن،  ئەگەر بشی کات، قەت ئەو پێناسە کردنە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵاتی ئێران ناگرێتەوە و تەنیا ئامانج بە سیاسی لە قەڵەمدانی باڵەکانئ دژبەری یەکترن.

ڕاوێژ: بۆچی زۆربەی زیندانیانی سیاسی لە شاری خۆیان دوور دەخرێنەوە  بۆ شارەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی ئێران؟

عارفی: ئەمە بە چەند هۆکاری ئەنقەست و تایبەتی ئەنجام دەدرێ، یەکەم ئەوەیکە بنەماڵەکانیان لە سەردان کردنیان ماندوو ببن و هەموو جارێ تێچوویەکی زۆر بۆ سەردانێکی کورت بکەوێتە ئەستۆیان.

مەبەستێکی دیکەی کە زۆر تایبەتییە، هەمیشە ئەو زیندانیانەی کە بەتایبەت حوکمی درێژ ماوەیان هەیە، دەدرێن بە زیندانی کۆمەڵێ لە شارەکان کە لە بواری ئاو و هەواییەوە زۆر ناسازگارن و تووشی نەخۆشی و مەرگی وردەوردە، دەکات وەکوو ئەوەیکە بەڕاستی لە زیندانی میناب، کرمان، یەزد و ڕەجایی شار، ئەو هەموو گیراوە سیاسییەی لێیە و بە دەگمەن هەن کە تووشی نەخۆشی نەبوبن.

ڕاوێژ: زۆربەی زیندانیانی سیاسی کورد سەر بە تەشکیلاتی حیزبەکانن لە ناوخۆی وەڵات کە لە بەر کاروباری تەشکیلاتی ئاشکرا بوون، بە ڕای ئێوە ئایا حیزبەکان لە بەرانبەر ئەم تێچوویە کە دەیدەن کە بە داخی زور گرانەوە هەندی لە زیندانیان یا لە سێدارە دەدرێن یا  بۆ ماوەیەکی دڕێژخایەن لە زیندان دەمێننەوە یان بە زەمانەتێکی قورس دەتوانن بێنە مەرەخەسی (سەردان- مۆڵەت) و نەگەڕێنەوە کە ئەوەش زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە، حیزبەکان لە بەرانبەر ئەوە چ دەستکەوتێکیان هەبووە؟

عارفی: نمونەی دەربازبوونی زیندانی زۆر باش بووە کە چوارساڵ پێش ئێستا بوو، لە مەلا جاسم کە ئەندامی یەکێک لە حیزبەکان بوو دوای 20 ساڵ هاتە دەرەوە و کۆمەڵێ نهێنیی لەسێدارەدانی ناو زیندانی ورمێی باس کرد کە ڕەنگدانەوەی تەنیا لە چەند ماڵپەڕێکی کوردیدا هەبوو لە دوو فاکتۆردا با ئەم مەسەلەیە لێک بدەینەوە. یەکەم ئەوەیکە هیچ کەسێ لە هیچ نەتەویەکدا نابێتە خاوەن پێگە و گەورە نابێتەوە هەتا ئەوکاتەی ئەو نەتەوە بۆ خۆی گەورەی نەکاتەوە و نەیکاتە هێمای پرسی کورد، چونکە پرسێکی گرێدراوی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە کوردی بەسەردا دابەش کراوە، دەبێ پرسەکە ببێتە گشتیی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا میدیای فارسی زمان بایکۆت لەسەر زیندانییە کوردەکان دادەنێ، زۆر بە دەگمەن هەیە کە بی بی سی باسی کێشەگەلی کوردستان بکات، ئەوەش بە سەرنجدان بە سیاسەتی ئەو میدیایە و کەسانێ کە لەوێدا کار دەکەن، بۆ نموونە بەهمەنی کەلباسی کە لە بی بی سی ئیش دەکا، ڕاستەوخۆ لابیی کۆماری ئیسلامییە و لەگەڵ تریتا پارسی و سازمانی نایاک کار دەکات هیچکات سیاسەتی ئەو ڕاگەیاندنانە لەمەڕ تەواویەتی ئەرزیی وڵاتی ئێرانەوە، لەگەڵ پان ئێرانیستەکان و تەنانەت خودی عەلی خامنەیی جیاوازی نییە

ڕاوێژ: بۆ له ناوچه کوردییە کان ڕێژەی زیندانیانی سیاسی له ناوچەکانی تری ئیران زیاترە؟

عارفی: پرسەکە ڕوونە، خەباتی سیاسیی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە مێژ ساڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گەرمە، ڕەنگە زۆر کەس نەک ڕەخنە، بەڵکوو بە شتێکی ناڕاستی نەزانن ئەو ئیدیعایەی کە خەباتی سیاسی و ناسیۆنالیزم، کەی ئێستا لە کوردستان گەرمە ئەو قسەیە هەر کەس بیکا زۆر بێ ئینسافییە، زۆر دوور نەچین خەباتێکی بێ وچان لە ساڵی 1357ی هەتاوی 1979ی زایینییەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئارادایە و بە ڕاشکاوانە دەڵێم، ئەو هەستە شۆڕشگێڕییەی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گەرمە، هەمووی دەرئەنجامی خەباتی ناسیۆنالیزمی ئەحزابی نەتەوەییە دەنا ئەگەر باسی میدیا بێ، خۆ لە بەشەکانی دیکەش ئەو هەستی ناسیۆنالیستییە دەبوایە هەبێ بۆ بەشەکانی دیکە، بەڵام ئەو ڕاستییە سەلمێندرا کە  ناردنی یارمەتیی ماددی و مرۆیی بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا، هەموو دەرەنجامی ئەو ناسیۆنالیزمەیە کە ئێستاش گوتاری زاڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. کەوابوو بێ تەبیعەت، ئەم موبارزە دوور و درێژەی ئەحزابی کورد و پرسی شوناسخوازی و مافخوازی لە کوردستان بەو جۆرەی کە هەبووە، لە هیچکام لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران نەبوو لەکەس شاراوە نییە کە دوای ئینقلاب، کوردستان تەنیا مەکۆ و سەنگەری ئۆپۆزیسیۆنی دژی حاکمیەت و بەتایبەت ئۆپۆزیسیۆنی بەرەندازی ڕژیم بوو.

ڕاوێژ: هەر کاتێک یەکێک لە زیندانیان کاتی لە سێدارە دانی نزیک دەبیتەوە، لە لایەن چالاکانی ماڤی مروڤ و ڕێکخراوەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە پێشی پێ بگرن و ڕزگاری بکەن، ئەم چالاکیە تا چەند کاریگەرە ؟ ئایا تا ئێستا کەسێک توانیویە بەو چالاکیانە ڕزگاری بێت؟ زور جار پەنا بو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەبەین بۆ پێشگیری لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی یا ڕێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی، ئایا ئەوانە دەتوانن کاریگەرییان لە سەر حکومتی ئیران ببیت؟ وەک نمونە کاک سدیق کەبودوەند کە چالاکی ماڤی مروڤە و بە باوکی ماڤی مرۆڤ لە کوردستان ناو دەبردرێت، بۆ تا ئێستا نەیانتوانیوە کاک سدیق ئازاد بکەن؟ خەڵک چۆن و بە چ شێوازێک دەتوانن پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی بکەن؟ ئەرکی خەڵک بەرانبەر بە زیندانیانئ سیاسی چییە؟

عارفی: ڕاستییەکەی دەبێ بەپێی فرمولێک هەمیشە هەڵسەنگاندن بۆ ڕژیمی تاران بکەین، ئەویش یەەیە کە ئەم ڕژیمە خۆی بە وڵامدەری هیچ رێکخراو یان وڵاتێ نازانێ بەپێی سرووشت هەمیشە ڕژیمی ئێران لە پێشدا بنەماڵەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە فڵانە ڕۆژ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکەتان سەردانی زیندان بکەن، جا بەڕاستی میدیای کوردی و ئەوەندەی خەبەر گەیشتبێتە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتوەیی، پەرچەکردار و هەوڵی پێشگرتنیان داوە، ئێمە لەگەڵ ئەو ڕاستییە بەرەو ڕووین کە ئەم دەسەڵاتە نە خۆی بە بەرپرس و نە بە وڵامدەر دەزانێ. نموونەیەکتان عەرز بکەم: پارەکە ئیتلاعات پەیوەندی بە بنەماڵەی سامان نەسیمەوە گرت کە وەرن بۆ زیندانی ورمێ و کەلوپەلی کوڕەکەتان وەرگرنەوە.

میدیای کوردی یەک دوو دانەی لێ بەدەر هەمووی هەواڵی لەسێدارەدانیان بڵاو کردەوە، لێبوردنی نێونەتەوەیی بە کارێکی نادرووستی لەقەڵەم دا کە تەمەن ژێر 18 ساڵ لەسێدارە دراوە بینیمان دوای ماوەیەک سامان نەسیم هێشتا لە زیندانەکانە و بە خۆشییەوە لەسێدارە نەدراوە.

بەڕاستی پرسێک زۆر بنەڕەتییە، ئەویش ئەوەیە خەڵک بەو قەناعەتی خۆدئاگاهییە بگات کە زیندانیی سیاسیی دەنگی ناڕەزایەتی و ئازادیخوازیی خۆیەتی ئەگەر ئەمە بە ئەنجام گەیشت، ئیتر یارمەتیی ماڵی کە زۆربەی بنەماڵە زیندانییەکان بەدەستییەوە دەناڵێنن، چ بۆ تێچووی پارێزەر و چ بۆ تێچووی ناوخۆی زیندانی و تێچووی ڕێگەی بنەماڵەکەی بۆ سەردان. لێرەدا ئەگەر بەم ئاستە لە خودئاگاهی گەیشتین و هەموومان خۆمان بە خاوەنی زیندانیی سیاسی زانی، ئەوە نەک پشتیوانییەکی بەهێزە بەڵکوو حاکمیەتیش بەو قەناعەتە دەگات کە ئیتر زیندانی کردنی کەسێ، زیندانی کردنی کوڕ و  کچی هەمو خەڵکە و ئەو کات سەرنجی هەم ناوخۆیی و هەم دەرەکی بۆلای خۆی ڕادەکێشێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت