زمانی کوردی، گروپی ئێرانی لە نێوان بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئورووپاییدا

0
904

 

کاوە ئەمین
کاوە ئەمین

وەرگێران لە ڕووسییەوە: د. کامران ئەمین ئاوە

ڕۆژنامەی فەرەنسەوی Le Français Dans Le Monde [لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی] سیایی گرینگترین زمانەکانی جیهانی بڵاو کردۆتەوە‌و زمانی کوردی لە نێوان پتر لە هەزار زمانی جیهاندا لە ڕیزی ٣١دا جێگیر بووە.

گرینگی زمانەکان بە پێی ئەم پێوەرانە بووە:

  • ڕێژەی خەلکێک، کە ئەم زمانە، زمانی زگماکی ئەوانە،
  • ڕێژەی وڵاتەکان، جێگایەک کە زمان کاربەری دەوڵەتی هەیە.
  • ڕێژەی حەشیمەتی وڵاتێک کە بەم زمانە قسە دەکەن.
  • رادەی بەکارهێنانی زمان لە تۆری ئینتێرنێتدا
  • ڕێژەی بەرهەمی بیانی کە بەم زمانە وەرگێراونەتەوە.
  • ڕێژەی تۆمارکردنی فیلم، موسیقا و بڵاوکردنەوەی کتێب بەم زمانە و هتد …

گرینکترین ١٠ زمانی هەوەڵی جیهان بریتیین لە:

١.‌ ئینگلیزی

٢.‌ فەرەنسەوی

٣.‌ سپانیایی

٤.‌ ئاڵمانی

٥.‌ ژاپۆنی

٦.‌ فلامانی(Flemish)

٧.‌ عەرەبی

٨. سویدی

٩.‌ ئیتالیایی

١٠.‌ دانمارکی

زمانی تورکی بە هەبوونی ٦ خاڵی زۆرتر، لە ریزی پێشتر لە زمانی کوردی واتە لە ریزی ٢٥دا جێگیر بووە، بەڵام زمانی فارسی بە پێچەوانە، بە ٥ خاڵ کەمتر، لە نێوان گروپی ئیرانی بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئوروپاییدا بە رادەیەکی نزمتر دابەزیوەو بەم پێیە زمانی کوردی جێگەیەکی گەلێک گرینکتری [لە بەراوەرد لەگەڵ زمانی فارسی. و] هەیە.

سەرچاوە:

www.kurdist.ru

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت