زیاتر لە ٨٠٠ ئەندامی داعش لە شەڕی موسڵ، کوژراون

0
1334

ڕۆژی کورد: ژنراڵ جۆزێف وۆتل، پلەبەرزترین فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناڤین لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی فەڕانسە ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ، کوژراون.

ئەو ژنێڕاڵە ئەمریکاییە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ کەس چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی بەراوردی ئەمریکا لە نێوان ٣٥٠٠ تا ٥ هەزار چەکداری داعش لە ناو باژێڕی موسڵ دان و نزیک بە ٢ هەزار کەسیشیان لە ناوچەکانی دەورووبەری ئەو باژێڕە جێگیر کراون.

لە ماوەی ڕابردوودا هێرشێکی بەرین لە لایەن هێزی پێشـەرگەی کوردستان و سپای عێراق بە پشتیوانیی هێزی هەوایی هاوپەیمانان بۆ سەر موسڵ دەستی پێکردووە تا ئەو باژێڕە کە ماوەی ٢ ساڵە لە دەست داعش دایە، ئازاد بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان چەند تیمێکی حیزبەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتیش لەو شەڕەدا بەشدارن.

دۆینێ چوارشەممە 5ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ڕەسووڵ محەممەدزادە، لە کاتی بەتاڵ و پووچەڵ کردنەوەی مین ـە چێندراوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا شەهید بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت