زەخت و گوشاری هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ورمی، زیاتر بووە

0
598

ڕۆژی کورد: شەوی سێ شەممەی حەوتووی ڕابردوو ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتی بەڕێوەچونی یاریی تۆپی پێی ڕەمەزان “جامی ڕەمەزان”، هێزەکانی سپای پاسداران چوونە گوندی “باوان” لە ناوچەی مەرگەوەر و پێش بە ئەنجام دانی یاری دەگرێ.

هۆکاری ئەو کردەوەیە لە لایەن هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، هەبوونی مەترسی لە کۆبوونەوەی بەپۆلی خەڵک و بەتایبەت گەنجەکانی ئەو ناوچەیە.

هێزەکانی سپا بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە کە بە هۆی نائارام بوونی ناوچەکە ئیزن بە هیچ چەشنە کۆبوونەوە و قەرەباڵغییەک نادەن.

گەنجان و خەڵکانی ناوچە و بەتایبەتی گوندی باوان، گوێیان بە هەڕەشەکانی سپا نەداوە و لە شەوانی دواتردا یارییەکانیان بەڕێوە بردووە.

لە چەند ساڵی ڕابردووە و لە مانگی ڕەمەزاندا وەک نەریتێکی ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێری ورمێ، یاری تۆپی پێ لە ژێر ناوی “جامی ڕەمەزان” لە نێوان گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێوە دەچێ و بەو هۆیەوە جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە لە شوێنێک کۆ دەبنەوە.

هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتووە، چەنس شەو لەمەوبەر پۆلێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر پایەگای بەسیجی شارەدێی “دزا مەرگەوەر” و خەسارێکی بەرچاویان بەو پایەگا بەسیجە گەیاندووە و دەستی سەربازێکیش شکاوە.

لە دوای ئەو ڕووداوە پایەگای بەسیجی “دزا مرگەورە”، ماڵەکانی جیرانی پایەگا کردووە گڵۆپی ماڵەکانیان بگۆڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت