یەکێک لە جاشە پێکراوەکانی گڵۆڵانی سەرێ مرد

0
2703

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕٶژی کورد، هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبڕە تەمەن 45 ساڵان و دانیشتوو و لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێ کە شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٥ـی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ ـی سەر بە باژێڕی بۆکان درابۆ بەر هێرش لە نەخۆشخانەی بۆکان، مردووە.

 ناوبراو لە کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشەدا دەستی هەبووە و سەرەڕای ئەوەش هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم کردووە و سیخوڕی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا کردووە. لە دوایین کردەوەی قێزەونیدا لەلایان دەزگا ئەمنییەکانیی ڕژیمە راسپێردرابوو تا لاوانی ناوچەی گەورکایەتیی بۆکان بۆ جاشێتی ڕاکێش بکات و زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو ڕاسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کردووە و داوای لێکردن ببن بە جاش  و بەسیج.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس، هیدایت سێ گوڵلەی بەرکەتبوو، دوو لە زگی و یەک لە شانی چەپی و لە بەشی “ئای سی یوی” نەخۆشخانەی گشتیی بۆکان لە ژێر چاوەدێری دابوو و بە هۆی نالەباربوونی دۆخی گشتیی ئەو جاشە ، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت