زانیاریی نوێ و ورد لە مەڕ شیوەی کوژرانی دوو برا کۆڵبەرە کوژراوەکەی سەردەشت

0
1087

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتێکدا کە دوو برای گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا  کوژران.

بەپێی هەواڵ و زانیاریی وردی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شێوەی کوژرانی ئەو دوو برایە بە دەست هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بەو شێوەی خوارەوەیە:

کاتێک کە ڕەئووف (فاڕووق) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم دەکوژرێ، براکەی تر واتا لەتیف بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزانە و پلەدارێکی ڕژیم کە ستوان بووە دەکوژێ.

لە دوای پەلاماری لەتیف و کوشتنی ئەو ستوانە کە خەڵکی شاری ورمێ یە و دواتر مەیتەکەی بۆ شاری ورمێ ڕاگواستراوە، سەربازەکان دەستڕێژ لە لەتیف دەکەن و ئەویش دەکوژن.

دەگوترێ ئەو دوو سەربازە کە لەتیفیان کوشتووە لە ترسی هێرش و تۆڵەی خەڵک بەرەو کوردستانی باشوور ڕایانکردووە و تا ئێستاش هەواڵیان نازاندرێ.

هەروەها ڕژیم لە تووڕەیی خەڵکی گوندی گوێزیلێ و گوندەکانی تری وەک سنجوێ و بێژوێ ترساوە و بەو هۆیەشەوە لە کاتی ناشتن و سەرەخۆشیی ئەو دوو برایە، ناو گوندیان بە گشتی کۆنترۆڵ کردووە.

term

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت