ئەسەد بۆ یەکم‌جار هێرشی هەوایی کرده سەر یەپەگە

0
762

رۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ١٨ی ئاگوست، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی رژیمی ئەسەد بۆ یەکەمجار پاش ٥ ساڵ شەر لە سووریه، لە بەشێکی شاری حەسەکەدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی یەپەگە.

‌هێزەکانی یەپەگە و بەشار ئەسەد کە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا بە شێوەی هاوبەش لە شاری حەسەکەدا جیگر بوونە، ئەو بەشەی شار کە لە کۆنترۆڵی یەپەگەدا بووە، ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر.

یەکینەکانی پارستنی گەل “یەپەگە” لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە: “حکومەتی سووریا خەڵکی سڤیلی لە حەسەکە بۆردوومان کردووە و بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی گەڕەکەکانی باکووری حەسەکە”.

فەرماندەیەکی یەپەگە رایگەیاندووە کە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەسەدا بێ دەنگ نابن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە گوتەی چاوەدێرانی سیاسی هەتا ئیستا هێزەکانی ئەسەد و یەپەگە هیچ رووبەڕووبونەوەیەکی چەکدارییان لە نێواندا دروست نەبووە.

چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە ئەم هێرشانە بەهۆی رێکەوتنی ئێران و  تورکیا لەسەر پرسی سووریا ئەنجام ئەدرێت کە پاش سەردانی زەریف بۆ تورکیا واژۆ کراوە.

چاوش ئۆغڵوو رایەگەیاندبوو کە ئێران، تورکیا و سووریا لەسەر پرسی هاوکارییەکانیان و تەوایەتی خاکی ئەو سێ “وڵاتە” هاوکاری دەکەن.

دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا وێرای بۆردمان کردنی پێگە نیزامیەکانی یەپەگە لە کوردستانی رۆژئاوا، بە ئاشكرا دژایەتیی خۆی بۆ یەپەگە دەربڕیبوو.

بەشێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا و پاش سەردانی زەریف بۆ تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەیان بە ئەگەری گۆڕینی ستراتژیی سوریا و ئێران لەمەڕ یەپەگە کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.