یەپەگە هۆشداری دایە تورکیا لە شارۆچکەی منبج نزیک نەبێتەوە

0
1150

ڕۆژی کورد: یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ھۆشداریی دایە تورکیا بەھیچ شێوەیەک لە شارۆچکەی منبج نزیک نەبێتەوە.

 یەپەگە رایگەیاند: ئەگەر توریکیا لە منبج نزیک بێتەوە، و بە مەرەدی رژێمی سووریا لە حەسەکە دەچێت کە چۆن ویستیان یەپەگە لە حەسەکە نەھێڵن، بەڵام خۆیان ناچاربوون لەو ناوچەیە بکشێنەوە.

گوتەبێژی یەپەگە، رێدور خەلیل، گوتی: چۆن حزبی بەعس لە حەسەکە بە دەردی خۆی گەیشت و نەیانتوانی بەرگەی شەڕڤانانی یەپەگە بگرن، تورکیا دووچاری ھەمان دەرد دەبێتەوە لە جەرابلوس و منبج.

دوێنێ یەکشەممە تورکیا رایگەیاند: کە ئەگەر یەپەگە تا ناوچەکانی رۆژھەڵاتی فوڕات لە باکووری سووریا نەکشێتەوە، ئەوان بەرەو منبجیش دەچن و کۆنتڕۆڵی دەکەن.

ئەو لێدوانانەی یەپەگە لە حاڵێکدایە کە دۆینێ یەکشەممە 7ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی و دوای تێپەڕبوونی 5 ڕۆژ بەسەر هێرشی تورکیە بۆ سەر جەرابلۆس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لەمەڕ هێرش بۆ ناو خاکی سووریە دواو و گوتی: “بەوپەڕی هێز و تواناوە درێژە بە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ داعش و چەکدارەکانی یەپەگە دەدەین”.

ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەک لە باژێڕی غازی عەنتاب کراو و گوتیشی: “هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دەرکردنی داعش لە سوورە دەخەینە گەڕ”.

ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی کە خۆی بەپێی بەڵگەکان، پشتگیریی داعشیان کردووە، بە دژی کوردەکانیش دوا و گوتی: “بە هەمان شێوە و گوڕەوە کە لە هەمبەر داعش دەوێستینەوە، لە هەمبەر چەکدارە تیرۆریستەکانی یەپەگەش، شەڕ دەکەین”.

ئەردۆغان کە بۆ هەزاران کەس دەدوا گوتی: “بۆ سڕینەوەی ناوچەکە لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە نزیک سنوورەکانمان، ئامادەین و بە بڕشتەوە کار دەکەین و ئیزن بە هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی لە نزیک سنوورەکانمان نادەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت