بۆ پشتیوانی لە یارسانەکان لە ئاڵمان و سویید و نوروێژ خۆپێشاندان بەرێوە دەچێ

0
134

بڕیار وایە رۆژی شەممە لە سێ وڵاتی ئاڵمان و سویید و نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە یارسانەکان خۆپێشاندان بەرێوە بچێ، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی یارسان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌کا که‌ له‌م رێپێوانه‌ به‌شداری بکه‌ن و خه‌مخۆری خۆیان له‌گه‌ڵ کوردانی یارسان ده‌رببرن وبه‌ کۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ین که‌ یارسانیان ته‌نیا نیین و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خه‌مخۆری ئه‌وانن.
هاو نیشتمانیانی به‌رێز
به‌ بۆنه‌ی بێ رێزی کردن به‌ ئائینی پیرۆزی یارسان و هێرش کردن به‌ سه‌ردوایین جه‌م خانه‌ی یارسان له‌شاری شابادسه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و بێ حۆرمه‌تی کردن به‌ دین و باوه‌ری یارسان و شوێنه‌ پیرۆزه‌کانیان رۆژی شه‌ممه‌ ۱۲/۳/۲۰۱۶ کاتژمێر ۲:۰۰ دوای نیوه‌رۆ له‌ وڵاتی ئاڵمان له‌ پارێزگای فرانکفوت وه‌کوو هه‌موو شاره‌ گه‌وره‌کانی ئۆرووپا خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ به‌ رێوه‌ ده‌چێ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی یارسان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌کا که‌ له‌م رێپێوانه‌ به‌شداری بکه‌ن و خه‌مخۆری خۆیان له‌گه‌ڵ کوردانی یارسان ده‌رببرن وبه‌ کۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ین که‌ یارسانیان ته‌نیا نیین و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان خه‌مخۆری ئه‌وانن.
له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی خۆپیشانده‌ن دۆکتوور گلمراد مورادی و ئاتووسا مورادی Hauptbahnhof, Vorplatz – Taunusstrasse. Frankfurt/AM

وه‌ بوونه‌ی بی حۆرمه‌تی کردن وپه‌لامار دانێ ته‌نیا جه‌م خانه‌ی یارسانه‌یل وه‌ شارێ شاباد وه‌ پارێزگای کرماشان و رووژێ شه‌ممه‌ ۲۷/۲/۲۰۱۶ وه‌ لایه‌ن چه‌ن که‌سێ نه‌ناس که‌ سه‌ر وه‌ کۆمارێ ئسڵامی ئیران . کورده‌یلێ یاری و ته‌واوێ کوردستانیه‌یلێ خه‌بات کار ئه‌را شه‌رمه‌زار کردن وه‌ پاڵ پشتی وه‌ شه‌ممه‌ی یاران ،رووژێ شه‌ممه‌ ۱۲/۳/۲۰۱۶ رێپێوانێگ هێمنانه‌ وه‌ رێوه‌ به‌ن. وه‌ وڵات ئاڵمان شارێ فرانکفۆرت کاتژمێرێ ۵_۲دوای نیمه‌روورووژێ شه‌ممه‌ ۱۲/۳/۲۰۱۶ وه‌رانوه‌ر کۆنسوولێ ئیران وه‌ وڵات سۆئد شارێ ستۆکهۆڵم کاتژمێرێ ۳_۱ دوای نیمه‌روورووژێ شه‌ممه‌ ۱۲/۳/۲۰۱۶ وه‌رانوه‌ر سه‌فاره‌تێ ئیران. وه‌ وڵات نروژ شارێ ئۆسڵۆ کاتژمێرێ ۲_۱ دوای نیمه‌روورووژێ شه‌ممه‌ ۱۲/۳/۲۰۱۶ وه‌رانوه‌ر سه‌فاره‌تێ ئیران.

له‌ وڵاتی ئاڵمان له‌ پارێزگای فرانکفۆرت -Hauptbahnhof, Vorplatz – Taunusstrasse. Frankfurt/AM
رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ۱۲/۳/۲۰۱۶ کاتژمێر ۲ هه‌تا ۵دوای نیوه‌رۆ له‌ به‌رانبه‌ر کنسوولخانه‌ی ئیران .
له‌ وڵاتی سویید رۆژی شه‌ممه‌ له‌ پارێزگای ستۆکهۆڵم رێکه‌وتی ۱۲/۳/۲۰۱۶ کاتژمێر ۱هه‌تا ۳ دوای نیوه‌رۆ به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئیران .
له‌ وڵاتی نۆروێژ پارێزگای ئۆسلۆ رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ۱۲/۳/۲۰۱۶ کاتژمێر ۱هه‌تا ۲ به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئیران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌