ڕێنمایی بۆ ڕزگاربوونتان لە کێشەی فەیسبووك و نامەی نەخوازراو

0
1287

ڕۆژی کورد: ئەم چەند ڕۆژەی دوایی، هەندێک کەس بێ ئەوەی بزانن، نامە بۆ کەسانی هاوڕێیان لە فەیسبووک دەنێرن، ئەوەش وایکردووە زۆر کەس بێزار بێت و هەندێک جار هەندێ بابەتی نەشیاویش لەسەر فەیسبووکەکەیان بڵاو بێتەوە، بەو هۆیە و بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی بنەماڵەی فەیسبووك، پەیوەندیمان بە بەڕێز تاهیر قەرەخان، هونەرمەند و چالاکی سیاسی و شارەزای بوای نەرم ئامێر ـەوە کرد و ئەویش چەند ڕێنموونییەکی خستە ڕوو کە بەو شێوەی خوارەوەیە. هاوکات لە ڤیدیۆی پەیوەست کراوی ئەو بابەتەشدا دەتوانن بە ڤیدیۆ قۆناغەکانی چارەسەری ببینن.

تاهیر قەرەخان: ئەو ئەپانەی باس لە تەمەن و لە کێ دەچی و کەی دەمری و کەی ژن دێنێ و …تاد دەکەن، هیچ کامیان پەیوەندیان بە فەیسبووکەوە نیە، لەو ئەپەی کە پێی دەگوتن لە کام سیاسەتمەدار دەچی ڕا دەبوایە زانیباتان. بەڵام ئێستا باس ئەوەیە کە ئەو ئەپ-انە کە هەر یەکە و بە شێوەیەک دروست دەکرێ و سەرەنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ، خاوەن ئەپەکە بە مەبەستێکی تایبەتی دروستی دەکات کە تۆ لە مەبەستەکەی تێناگەی چونکە ئەو کەسە لینکەکان شاراوە دەکات و لەگەڵ هەر کلیکێک لەسەر نووسراوەیەک، لینکێک بەناوی تۆ دەکرێتەوە و … تاد.

هێندێک لەو ئەپانە کاتێک چالاکی دەکەن، خۆبەخۆ لایکی لاپەڕەیەک دەکەن، هێندێک بۆ دەست وێڕاگەیشتن بە نەهێنییەکانی فەیسبووکەکەت و هێندێکیان ئەگەر یەکجار چالاکت کرد بۆ دەنگ دانەکان و پتــێــیــشــن-ەکان و هەر هاوکارییەک کە خاوەن ئەپەکە بیهەوێ، دەتوانێ کەڵکت لێ وەرگرێت و …

بۆ نموونە کەسێک کە ژماری هاوڕێکانی شاردۆتەوە دەچێت ئەپەکە چالاک دەکات و دواتر پێی دەڵێ کە چەند هاوڕێی هەیە، کەسێک ژمارەیەک وێنەی داناوە کە تەنیا خۆی دەیبینێ، دەچێت ئەپێک چالاک دەکات کە ئاڵبۆمێکی بۆ ساز بکات، لە ناو ئاڵبۆمەکە ئەو وێنانەش دەبینێ کە شاردبوونێوە و نەهێنی بوون و تەنیا خۆی دەیبینی، لە ڕاستی دا لەو شوێنە کە لێت دەپرسێ پەیوەندی بدەیەوە بە فەیسبووک، هەمان ئیزن دانە بەو ئەپە کە دەستی بە هەموو فەیسبووکەکەت ڕابگات.

هێندێک کەس جاری وایە لەسەر خەت نین بەڵام هێندێک پۆست بە ناوی ئەوان بڵاو دەکرێتەوە، هێندێک هاوڕێی لێ ڕەش دەبنەوە و دەیان کێشەی دیکە، هەموو هۆکاری ئەو ئەپلێکشێنانەیە کە چالاکت کردوون و لە خزمەتی خاوەن ئەپەکە دایە و هەمووشی هەڵە یان بزێویی خۆت بووە.

بۆ ئەوەی بزانی چ ئەپێکت ئەکتیڤ کردووە و چۆن ئەو کێشانە نەمێنێت سەردانی ئەو بەستەرە بکەن و هەموو ئەپە نەناسراوەکان دەتوانن ڕەش بکەنەوە.

چاو لەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە و لەو لینکەی خوارەوە (دوای ئەوەی فەیسبووکەکەت کردەوە) بچۆ ئەو ئەپانە بسڕەوە کە نامۆن و خۆت زیادت نەکردوون یان ناتهەوێن، ئەو کات بە سانایی لەو خەمەش دەڕەخسی و ئیتر کێشەت نامێنێ.

دوای بینینی ڤیدیۆی سەرەوە، لە ڕێگایئەو لینکەوە قۆناغ قۆناغ بچۆ پێشەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت