كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستان یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان به‌رز ڕاگرت 

0
860

ڕۆژی  حەڤدەی دیسامبر وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە و هەموو ساڵێک لە هه‌موو بەشەكانی  کوردستان رێوڕەسمی تایبەت بەم بۆنەوە بەڕێوە دەچێ.

حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ هه‌ر دوو بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ، خه‌ڵك له‌ كوردستانی ڕۆژئاوا و له‌ كوردستانی باكوور كوردستانیان یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان به‌رز ڕاگرت

12957

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداریی “مستەفا هیجری” سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی رێبەری، کادر، پێشمەرگە و ئەندامان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.پەیامی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن “ڕۆستەم جەهانگیری” ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرا.

جەهانگیری لە وتەکانیدا ئاماژی بەوە کرد کە:”لەو هەل‌و مەرجەدا کە سۆزداریی پێشمەرگە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و کەرامەتی ئینسان لە هەموو دونیادا دەنگی داوەتەوە، پێشمەرگە بووەتە بە هێزێکی دیاری نێونەتەوەیی و ناوی لە ڕیزی سپاکانی پێشکەوتووی دونیادا وەبەرچاو دەکەوێ کە چۆن بە ورە و بە سەرەتاییتەرین چەک، دژی کۆنە‌پەرست‌ترین هێزی دونیادا ڕاوەستاوە و هەنگاو بە هەنگاو پاشەکشەی پێ دەکا”.

939399_1202558816425218_317291122_o

هاوكات و له‌ هه‌مان ڕۆژ دا لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕێزلێنان لە یادو بیرەوەریی حەماسەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە بەشداریی سەدان کەس لە کادرو پێشمەرگە، ئەندامان‌و بنەماڵەی پێشمەرگەکان نیشتەجێ لە بنکەکانی دەوروبەری دفتەری سیاسیی حیزب بەڕێوەچوو.

10621206_1202553523092414_372916122_o

کاک کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وتاری حیزبی بەو بۆنەیەوە پێشکێش کرد.

کاک کەماڵ کەریمی لە سەرەتای قسەکانی‌دا بە ئاماژە بە مێژووی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەهاباد گوتی: “ئەگەر ٧٠ ساڵ لەوە پێش هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ٢٦ ی سەرماوەز نیشانەی دەرخستنی هۆوییەتی نەتەوەیی‌و هەوڵدانێک بۆ ئەوە بوو لەو سەردەمەدا ڕابگەیەندرێ کە کوردستان‌و نیشتمانێک هەیەو ئەوە ئاڵاکەیەتی؛ بەڵام دەیان ساڵ خەباتی ڕۆڵەکانی ئەو نەتەوە دەری خست کە ئەوە هەر کاردانەوە نەبووە بە ڕووداوێکی سیاسی، بەڵکوو ئەمە سەرەتایەک بۆ چەسپاندنی هێمای نەتەوەیی بۆ هەموو مێژووی کورد بوو. ئەمڕۆ دەبینین لە هەولێر، لە ئامەد، لە قامیشڵوو تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی شەهیدانی ئەو نەتەوەیە لە ئاڵای کوردستانەوە دەپێچێرێ‌و بە ڕێزەوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان دەسپێردرێ. ئەوە دەری‌خست ئەو پەیامەی کە ٧٠ ساڵ لەوە پێش ڕێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە نەتەوەی کوردی داو ئەو ڕێبازەی خستە بەردەم نەتەوەی کورد؛ ئێستا دوای ٧٠ ساڵ هەموو نەتەوەی کورد شانازیی پێوە دەکەن‌و ئەو شانازی‌یە، بەشێکی بە حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەو حیزبە دەبڕێ.”

4f4d9fa294e26f44f90908a15cafba41_L

هه‌روه‌ها سکرتاریتی کومەڵەی شورشگیری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ دا هاتووه‌

ئەمرو رۆژی ئاڵای کوردستانە، ئەم رۆژە بۆ گەڵی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا بویە پیروزە کە ئەم ئاڵایە لە لایەکەوە شاھێدێکی بی زمانی جینایەت وکاولکاری بێ بەزەییانەی دۆژمنانی ئازادی و گەلی کوردە کە بە سەر خەڵک و وڵاتەکەماندا ھیناویانە و لە لایەکی دیکەوە سەمبولی قوربانی و بەرخودان وفیداکاری میللەتێکە کە بە درێژایی مێژوو بۆ رزگاری وئازادی تێکوشاوە.

بە تایبەت رۆژی ئاڵای کوردستان بو رۆژھەڵاتی کوردستان پیروزترە چونکا ھەفتا ساڵ پێش ئێستا بو یەکەم جار ئەم ئاڵایە لە کۆماری کوردستان لە مەھاباد بەرز کرایەوە. لە لایەن کومیتەی ناوەندیی و ھەموو کادر وپێشمەرگەکانی کۆمەڵە رۆژی ئاڵای کوردستانتان لێ پیرۆز دەکەین و بەو ھیوایەی کە رۆژێک کە زۆر دور نەبی ئاڵای کوردستانیش لە ناو ئاڵای نەتەوە سەربەخۆکانی دونیادا لە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز بکەینەوە.

AlaKurd (2)

له‌ باشووری كوردستان ڕێز له‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان گیرا و له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی و حوكمیه‌كان یادی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز نرخێندرا و خه‌ڵك له‌ كوردستانی باشوور یادی ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌ چالاكیی جۆربه‌جۆر به‌رز ڕاگرت ، هاوكات مەسعود بارزانی سەرۆکی باشووری کوردستان بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لەڕۆژی ئاڵای كوردستاندا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدە سەربەرزەكانمان. لەم بۆنە پیرۆزەدا پێزانینم هەیە بۆ خۆڕاگریی گەلی كوردستان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان.

12391922_1028840567137519_4618120695237762341_n

ئاڵاكەمان نیشانەی یەكدەنگی و یەكگرتوویی گەلەكەمانە و بۆ گەییشتن بە سەربەرزی و ڕزگاریی یەكجارەكی هەموومان لەیەك سەنگەر كۆ دەكاتەوە. هەر بۆیەش بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ئاڵایەیە ڕۆڵەكانمان لە بەرەكانی شەڕ گیان دەبەخشن و شەهید دەبن. ڕەنگ و هێما و سیمبوڵەكانی ئاڵای كوردستان پێناسەی ئاشتی و ئازادیخوازی و كۆڵنەدانی گەلەكەمانە، ئەو بەها بەرزانەی سەركردە نەمرەكانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشت و ئەركی ئێمەیشە بیپارێزین و بیدەینە دەستی نەوەی نوێ.

با ئاڵاكەمان بپارێزین و كار بە پەیامەكانی بكەین. ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانیەوە پیرۆز بێ.

bakurbakur-r

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌  ژمارەیەکی زۆر لە پارت و رێکخراوەکانی باکووری کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە بەرزکرنەوەی ئاڵای کوردستان چالاکیان ئەنجامدا و داویانكرد، ئەو ئاڵایە وەك تەنیا ئاڵای گەلی كورد لەسەر ئاستی جیهان بناسێندرێت.

بەشداربووانی رۆژی ئاڵای كوردستان لە باكووری كوردستان بە درووشمی “ئازادی بۆ كوردستان” داوای ئاشتی و برایەتیان كرد.

qamishluuu

هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌كان یادی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاگیرا ، به‌ڵام له‌  سنوورى شارى قاميشلۆ، هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى نزيك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان، رێگريان له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵايه‌كى سه‌د مه‌ترى كوردستان گرت، كه‌ بڕيار بوو له‌ لايه‌ن چالاكان و هاووڵاتييانى كوردى شاره‌كه‌وه‌ هه‌ڵبكرێ.

 هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بۆ بڵاوه‌ پێكردنی  چالاكان و هاووڵاتيانى كورد، سووديان له‌ ماشێنی ئاگركوژێنه‌وه وه‌رگرتووه‌ و له‌ رێگه‌ى ئاوپڕژاندنه‌وه‌ هه‌وڵى رێگريكردن له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵای كوردستانیان دا .

كۆماری كوردستان

پێویسته‌ بگوترێ ئاڵاى كوردستان وه‌ك سيمبوڵى يه‌كپارچه‌يى خاكى كوردستان و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ يه‌كه‌مجار له‌ 17ى  ديسامبرى 1945 (26ی سەرماوەزی ساڵی 1324ی ھەتاوی) له‌ شارى مهاباد، له‌ لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌ڵكراوه‌ و دواى هه‌ڵكردنى بووه‌ سه‌ره‌تايه‌ك بۆ له‌دايكبوون و دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان له‌ مهاباد.و له‌ ڕاستیدا  حیزبی دێموکڕاتی کوردستان  لە ساڵی ١٣٢٤ ئاڵای کوردستانی وەکوو هێماو رەمزی نەتەوەیی هەڵ‌کرد، و له‌ ساڵی ١٣٦٣دا وەکوو ڕێزلێنان لە ئازایەتی‌و فیداکاریی هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕۆژەی بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ناساند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت