یادگارییەکانی نازدار و ئەسمەر فەرهاد

0
469

جوولەکەکانی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە مێژووی هونەری گۆرانی و موزیکی کورد و کوردستاندا هەبووە. هەر لە “دایکی جەمال“ەو تا دامەزراندنی یەکەم تیپی موسیقای بەشی کوردی لە ڕادیۆ بەغدا.

ساڵی ١٩٣٩ و بەمەبەستی دۆزینەوەی دەنگخۆش و گۆرانیبێژ بۆ ئێزگەی بەغدا، بەشی کوردی، مامۆستای خوالێخۆشبوو “کامیلی کاکەمین” وەک یەکەم سەرپەرشتیاری ئێزگەکە، سەردانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی کردووە و لە سەفەرێکیدا بۆ ناوچەی “ئاکرێ”، چاوی بە دوو خوشکی جوولەکەی دەنگخۆش بە ناوەکانی “خۆخێ و ماری” کەوتووە و پاش گوێگرتن لە دەنگیان، هانی داون و بانگهێشتی ئێزگەی کردوون.

دەربارەی ژیان و تەواوی کارە هونەرییەکانی “خۆخێ موشێ” و “ماری موشێ” زانیارییەکی زۆر کەم لەبەردەستدایە و تەنها ئەوەندە دیاره کە لە چلەکانی سەدەی بیستەمدا، ئەم دوو خوشکە بەدەم بانگهێشتەکەی مامۆستا کامیلەوە ڕۆشتوون. لە ئێزگە لەلایەن مامۆستای نەمر “عەلی مەردان”ەوە چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆرییان فێر کراوە و هەر لە ئێزگەش، نازناوی هونەری “نازدار” بۆ “خۆخێ”ی خوشکە گەورە و “ئەسمەر” بۆ “ماری” دانراوە، کە دواتر بە نازدار و ئەسمەر فەرهاد ناسراون. ئەوەش دەوترێت کە گۆرانی “وەک قوومری سەرباڵم شینە”یان وتەەو.

لە گۆرانییە فۆلكۆرییە تۆماركراوەكانی “نــازدار و ئەسمەر فەرهــاد” كە ڕادیۆی كوردی ـ بەغدا بڵاوی دەكردنەوە، بریتین لەمانە :
١ـ ( دە مەگـری مەگـری چـاوانت دێـشێ …. دایـكت نەمـاوە نـازت بكێـشێ )
٢ـ ( گەردوون من چیبكەم چیم دەسەڵاتـە …. خەتـای من نییە دڵ مبتەلاتـە )
٣ـ ( جـوانین ئێمە جـوانین …. پەری ناو شاخانین …. لە خواوەیە جـوانین )
٤ـ ( بولبــول مـژدە بەهــــارە… هـەور نەمـاوە و ڕۆژ دیـــارە )
٥ـ ( گـزەی جەرگــانم مـاڵی وێـرانم …. جێـگام بۆ راخــە ئەمـشەو میــوانم )
٦ـ ( هە لاوە لاوە گوڵێ .. شەوقی رووناكی گوڵێ .. پێم بڵێ لەسەر چی تۆراوی)

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت