خوێندکارێکی کورد پاش پێنج مانگ دەستبەسەری، تاوانەکانی پێڕاگەیێندرا

0
629

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری تایبەتیی ڕۆژی کورد بۆ کاروباری خوێندکارا،”ئارەش موکری”  خوێندکاری کوردی مهابادی، ن، پاش پێنج مانگ تێپەڕ بوون بەسەر دەستبەسەرییەکەی، تاوانەکانی  تاوانەکانی پێڕاگەیێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی موکری لە پەیوەندییەک لەگەڵ ڕۆژی کورد ڕایگەیاند: “ئارەش موکری”، کوڕی سەعید، خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای زانکۆی تەورێز کە لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە، تاوانەکانی پێڕاگەیێندراوە”.

سەرچاوەکەی ڕٶژی کورد هەروەها گوتیشی: “ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای ورمێ بە تاوانی “هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم” و “بێ ڕێزی کردن بە خامنەیی”، تاوانبار کراوە کە ئارەش لە دادگا و لە هەمەبر دادوەر، کۆی گشتیی ئەو تاوانانەی ڕەت کردۆتەوە”.

ئارەش موکری، خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری مهاباد، مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن مەئموورانی فەرمانگەی ئیتلاعات و بێ هەبوونی مۆڵەتی دادوەری، دەستبەسەر کرابوو، مەئموورەکان هەروەها ماڵی باوکی ئارەش گەڕابوون و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەرستە تایبەتییەکانی ئارەش وەک لەب تاب و موبایل و فلاش مێمۆری و بەشێک لە پەرتووکە کوردییەکانی ناوبراودا گرتبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشێ: “لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا کە بەسەر دەستبەسەر بووةی ئارەش دا تێپەڕبووە، بنەماڵەی موکری هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی کوڕەکەیان نەبووە. لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا ئارەش زیاتر لە ٣ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی ورمێ لە ژێر ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەدا بووە”.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد باسی لە مانگرتنی ئارەش لە ماوەی ئەو چەند مانگ دەستبەسەری و چارەنووس ناڕوونیییەدا کرد و گوتیشی: “لەو ماوەدا ئارەش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئەشکەنجە و لێدان و ئازارە لە ڕادەبەدەرەکانی، ماوەی ٢٩ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتووە”.

دوای کۆتایی دادگا، ئارەش سەرلەنوێ گەڕێندراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ و ئێستا لەوێ دەست بەسەرە.

بنەماڵەی موکری لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا وێڕای بەدواداچوونی زۆر بۆ ڕێکخراو و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، تەنیا یەک جار توانیویانە کوڕەکەیان ببینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت