خواردنی ژاراوی چوار خوێندکار لەسنە رەوانەی نەخۆشخانە کرد

0
610

ڕۆژی کورد: چوار خوێندکاری زانکۆی زانستە ئایینییەکان لە شاری سنە بەهۆی ژەهراوی بوونی خواردنەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سنە ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان چوار خوێندکار کورد لە ئەنجامی خواردنی ژەمە خواردنی ئێوارەیان کە کرمی تێدا بووە، “ژاراوی”  بوونە و بەو هۆیەوە تووشی سەرەگێژە و ڕشانەوە بوون.

سەرچاوەیەک بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕوون کردەوە، شەبەکەی بێهداشت و نەخۆشخانە سنە هەبوونی ژەهر و کرمی لە ناو ژەمە خواردنی خوێندکارانی زانکۆی زانستە ئایینییەکاندا پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە خوێندکارانی زانکۆی زانستە ئایینییەکان ڕایانگەیندووە کە ئەگەر پێڕاگەیشتن بە دۆخی خراپی خواردنی زانکۆکەیاندا نەکرێت، دەست بە مانگرتن دەکەن و لە چوون بۆ پۆلەکانی خوێندن خۆ دەبوێرن.

لەلایەکی دیکەوە زانکۆی فەرهەنگیانی سنە ڕۆژی ٢١ی جۆزەردان بە بیانووی ئەوی کە بەشێک لە خوێندکاران کارتی ڕزێرف‌یان نەبووە، لە پیدانی خواردنی ئێوارە پێیان، خۆی بواردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕوونی کردەوە ئەو خویندکارانە لەلایەن حەراسەتی زانکۆ و بەشی ئامووزشی زانکۆی فەرهەنگیی سنەوە بەهۆی بەڕۆژوو نەبوونیانەوە کێشەیان بۆ دروست کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت