گەنجێکی کورد لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە کوژرا

0
1151

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو هەواڵانەی لە باژێڕی ئورمیەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، ئەمڕۆ هەینی 12ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لاوێکی ئەم باژێڕە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

لاوێکی باژێڕی ئورمیە بە ناوی ئا. عەبداڵی، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بەر دەرگای ماڵی خۆی ڕفێندراوە و کوژراوە.

تەرمی ئەو لاوە دواتر لە نزیک مەلەوانگەی نزیک پارکی توخمی مورغی و بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

شایەتحاڵان دەڵێن، ئەو کەسانە کە ڕفاندوویانە، ٤ کەس بوون.

تا ئێستا هۆکاری ئەو مرۆڤکوژییە ناڕوونە.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەواڵی چەند هەڵکوتانە سەری چەکدارانە لە چەند شوێنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە کە دەگوترێ داوای پارەیان کردووە.

ئەو کەسە چەکدارانە خۆیان بە چەکداری پارتێکی کورد ناساندووە و گوتوویانە ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو حیزبە دەبێ.

هەروەها چەکدارانی نەناسراو لە مەریوان و بانە و سەقز و سەردەشت، تا ئێستا چەند کەسێکیان ڕفاندووە و دوای وەرگرتنی بڕە پارەیەک کە لە 20 ملیۆن تمەن کەمتر نەبووە، کەسەکەیان ئازاد کردووە.

سەرجەم ئەو مرۆڤ دزی و چەتەگەرییانە لە ژێر ناوی حیزبێکی کوردی ئەنجام دراون.

ناوەندی ڕٶژی کورد بە هۆکاری تایبەت بە خۆی، لە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵانە خۆی بواردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت