خۆکوژی لە مەریوان بە شێوەیەکی بەنەریت بوو بەردەوامە

0
857

ڕۆژی کورد: کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆکارێکی ناڕوون لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە شاری مەریوانەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کچێک بە ناوی (س، ک) تەمەن ٢٢ ساڵ و خەلکی مەریوان، لە ماڵی خۆیاندا هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام لەلایەن کەسوکارییەوە لە مردن رزگار کراو گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئەو شارە.

پزیشکی چاوەدێری نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان رایگەیاندووە، ئەم کچە تەمەن ٢٢ ساڵەیە بەبێ کەڵک وەرگرتن لە دڵ و سیپەلاکی خۆی، بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگا، بە هەناسەی دەستکرد زیندوو ماوەتەوە.

بە گوتەی پزیشکانی نەخۆشخانەی بووعەلی، ئەگەری هەیە مێشک و سیپەلاکی ئەو کچە زیانی پێگەیشتبێ، بەڵام هەتا ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگای وینتیلاتور (دەزگای هەناسەی دەستکرد) لە ژیاندا ماوە.

ئەم کچەی دانیشتووی گەرەکی (جیهاد)ی سەربە شاری مەریوان، هەنووکە لە بەخشی cpr ئورژانسی نەخۆشخانەی بووعەلی لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

چوار رۆژ پێش ئێستاش (١٩ی بانەمەڕی ٩٤)، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵیش لە شاری مەریوان و لە ژێرخانی ماەکەیاندا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئامار و راپۆرتەکان، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ژومارەی خۆکوژی لە شارەکانی سەقز و مەریوان بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە زیادبوون کردووەو ناوەندەکانی دەسەڵاتیش هێچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە.

رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی بانەمەڕ بەرپرسی رێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ئاماری خۆکوژیی ٤ هەزار و ٢٠ کەسی لە ساڵی ١٣٩٤دا لە ئێران راگەیاند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.