خۆکوژیی پیرەژنێکی ٧١ ساڵ تەمەن

0
550

رۆژی کورد: بەهۆی دۆخی خراپ و قەیراناویی کۆمەڵگەی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ ئاماری دیاردە کۆمەڵایەتیەکان بەرەو سەر دەچن و ناوەندەکانی دەسەڵاتیش وێڕای سانسۆڕی دیاردە و ئامارەکان، هیچ پلانێکیان بۆ چارسەر کردنی قەیرانەکان نییە.

هەواڵدەریی کاری ئێران بڵاوی کردەوە رۆژیی هەینی ٣١ی بانەمەڕ ژنێکی تەمەن ٧١ ساڵان لە شاری دیزفوڵ لە پارێزگەی خووستان خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردۆتەوە کە ئەو ژنە لە گەڕەکی “رەشپۆشەکان”ی شاری دیزفووڵ و بە تەنیا ژیاوە، کە شەوێک دوای رووداوەکە تەرمەکەی بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

ئەو ژنە تەمەن ٧١ ساڵەیە لە رێگەی رووسەرییەکەیەوە خۆی بە میچی ماڵەکەوە هڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەکە هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە بە ساڵاچووەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام بە سەرنجدان بە هەژاریی و پەراوێزخراویی پارێگەی خووزستان، پێدەچێ بەهۆی هەژاری و بێکەسییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابێت.

پیشتریش لە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا (٩٥)، پیاویکی تەمەن ٥٦ ساڵ بەهۆی هەژارییەوە لە پردی شەریعەتیی شاری دیزفول خۆی فڕێ دایە خوارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرپرسی پزیشکی دادوەریی ئێران ماوەیەک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە کە لە ساڵی ٩٤دا بە گشتی ٤ هەزار و ٢٢ کەس لە ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.