لە حاڵێکدا دەیان کەس بە تاوانی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەر کراون, ڕوحانی باس لە خۆ تێهەڵنەقوتان لە ژیانی خەڵکدا دەکات

0
584

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە، حەسەن ڕوحانی لە دانیشتێک لەگەڵ وەزیر، جێگرەکانی وەزیر و بەڕێوەبەرانی باڵای وەزارەتی پەیوەندی و تەکنەلۆژی زانیاری، باسی لەوە کرد کە نابێ بە هیچ هەنجەتێک خۆ لە ژیانی تاکەکەسیی خەڵک هەڵبقوتێنن.

ڕوحانی هەروەها گوتی: “ئێمە بۆمان نییە خۆ لە ژیانی تایبەتیی خەڵک هەڵبقوتێنین، گرنگترین ڕێسا، بە ئەمانتەوە پاراستنە و دەبێ خەڵک بڕوامان پێ بکەن”.

سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “نەکا خوای نەخواستە خەڵک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی بیانیان پێ جێگا بڕوا بێ و متمانەی پێ بکەن بەڵام بڕوایان بە تۆڕێکی ناوخۆ نەبێ، نابێ ئیزن بدەن شتێکی وسا ڕوو بدات”.

ئەو قسانەی حەسەن ڕووحانی لە کاتێکدان کە تا ئێستا و لە ماوەی سەرۆک کۆماریەتی حەسەن ڕوحانیدا، چەندین گەنج لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بە هۆی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن پۆلیسی سایبێری ئێران و بەتایبەت  لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا دەست بە سەر کراون.

هەروەها لە ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی ئەو ساڵ کە بەشێکە لە نەریتی گەورە و گرنگی کوردیدا ، ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی لە مەیدانی دارسەیران ـی شاری مەریوان، بەشێکی بەرچاو لە هاوشارییانی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران.

هەروەها سێ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە بە ناوەکانی “پوویا و ئارمان حوسێن پەناهی” و “پوویا موقەدەم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکەن کە بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش هیچ زانیاریییەک لەمەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەست بەسەر بوونیان لەبەر دەست دا نییە.

حەسەن ڕوحانی بەر لە هاتنە سەر کار، بەڵێنی بە خەڵک دابوو کە لە هەموو بوارێکەوە ژیانیان بگۆڕێ، هێمای هەڵبژاردنی ڕوحانی، کلیلێکی زێڕین بوو کە لە ئێستادا خەلک لایان وایە لە جیاتی کرانەوەی کێشەکانیان، بەندیخانەکانی بە ڕوودا کردنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.