خەڵکی ڕوانسەر “نا”یان بە لەسێدارەدانی گەنجێکی هاوشارییان گوت

0
846

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی دۆینێی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی باژێڕی ڕوانسەر بە ناوی “حوسێن عەبدوڵڵاهی” کوڕی “حەسەن”، لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو باژێڕە، بێ بەشداریی خەڵکی باژێڕ و تەنیا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنییەتی و دادوەریی ڕژیم ،لەسێدارە درا.

هەروەک دۆینێ چوارشەممە 20ی گەلاوێژ، پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی جێبەجێ‌کردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە کوردە چالاکانی مەدەنی لە ڕێگای ناوەندی ڕٶژی کورد و  بە وەڕێخستنی کەمپەینێک، داوایان لە خەڵکی ڕوانسەر کرد تا لە شوێنی ئلەسێدارەدانەکە ئامادە نەبن و بەم شێوەیە “نا” بە لەسێدارەدانی لاوانی کورد بڵێن، خەڵکی باژێری ڕوانسەر، لە شوێنی لەسێدارەدانەکە ئامادە نەبوون و “نا”یان بە سزای لەسێدارەدان بە لاوانی کورد لە ئێران گوت.

حوسێن عەبدوڵڵاهی، خەڵکی گوندی سیاحەتیی “قۆڕی قەڵا”ـی سەر بە شاری ڕوانسەرە و تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو کە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران،  بە کوشتنی سەرۆکی دادگوستەریی شاری ڕوانسەر، تاونبار کردبوو.

دوای  لەسێدارەدانی  ئەو هاووڵاتییە کوردە، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی دادوەری و مافی مەجلیسی ڕژیم، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئیسنا ڕایگەیاند کە، ئێعدام هیچ کاریگەرییەکی پێشگیرانەی لە کۆمەڵگادا نەماوە.

بە گوتەی جەلیل ڕەحیمیی جەهان‌ئابادی، خودی پرسی لەسێدارەدان بۆتە خەسارێکی بەرینی کۆمەڵایەتی، ئەمنییەتی و ئەخلاقی.

 13932067_1807680302777524_1864546587_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.