ڕۆژی کورد: فستیڤاڵی نێودەوڵەتەیی فیلمی سینەمایی سلێمانی بە سەرپەرەشتیی کۆمپانیای “مەستی فیلم” و “پارێزگا” و “زانکۆی سلێمانی” و بە ئامادەبون و بەشداریی نوێنەری ۱۰٥ وڵات لە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و بو ماوەی چوار ڕوژ بەردەوام بوو.
لە ماوەی ئەم چوار ڕوژەدا بێجگە لە نمایش کردنی کۆمەڵێک کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی چەندین وۆرکشۆپ بو سینەماکارانی کورد و بیانی لەسەر هونەر و پیشەسازی سینەما ڕێکخرا.
ئەو فستیڤاڵە لە ڕوژی سێشەممە 13 ی ڕەزبەر، کۆتایی بە کارەکانی خوێ هێنا و لە ئێوارەێ هەمان ڕۆژ لە زانکۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی کۆتایی و دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەچوو.
لەو فستیڤاڵە ناودەوڵەتییە، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشداریکی چالاکیان هەبوو و توانیان چەند خەڵاتی ئەم فستیڤاڵە نێودەوڵەتیە بۆ خۆێان مسۆگەر بکەن.
سالم سەڵەواتی، سینەماکاری کوردی کوردستانی خۆرهەڵات، خەڵاتی لیژنەی دادوەریی کورتە فیلمی وەدەست هێنا و هەروەها ئەرەستوو مەفاخری، باشترین خەڵاتی کورتە فیلمی نێو خۆیی وەدەست هێنا.
هەروەها شەهرام عەلیدی، خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی بۆ فیلمئ درێژ، بۆخۆی مسۆگەر کرد.