ماڵی موسیقای ئێران، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستا عوسمان هەورامی کرد

0
428

ڕۆژی کورد: ماڵی موسیقای ئێران، لە حەڤدەهەمین ڕێوڕەسمی خەڵات کردنی ساڵانەی خۆی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە هونەرمەند و هۆرەچڕی ناوداری کوردی ناوچەی هەورامان، “مامۆستا عوسمان هەورامی، بەخشی”.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە باژێڕی تاران، پێتەختی ئێران بەڕێوەچوو، بزۆرگ نیا، بەڕێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە، باسی لە موسیقای ناوچەی هەورامان کرد و گوتی: “ناوچەی هەورامان لە بواری موسیقاوە زۆر دەوڵەمەندە و مامۆستا عوسمان هەورامی لە ناسراوترین هونەرمەندانی ئەو ناوچەیەیە.”

لەو ڕێوڕەسمەدا زۆربەی هونەرمەندان و بەرپرسانی هونەریی ئێران و کورد و لە ناویاندا مامۆستا شەهرام نازری ئامادە بوون و خەڵاتێکی تایبەت لە لایەن ماڵی مۆسیقای ئێرانەوە پێشکەش بە مامۆستا عوسمان هه‌ورامی کرا.

مامۆستا عوسمان هەورامی وەک هەمیشە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردیی ناوچەی هەورامان بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەی کردبوو و خۆشحاڵیی خۆی بەو بۆنەوە دەربڕی و سپاسی ئامادەبووانی کرد.

عوسمان هورامی گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی مۆسیقای هورامی و کوردیه‌ که‌ ساڵی ۱۳۱۴ له‌ گوندی کێمنه‌ سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ له‌دایک بووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ ۱۰۰۰ به‌رهه‌می هه‌یه.

مامۆستا عوسمان ماوه‌یه‌که‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی حه‌نجه‌ره‌وه‌ وه‌ک رابردوو ناتوانێ گۆرانی بڵێته‌وه‌ و که‌متر کار ده‌کات.

هەر وەها لەو ڕێوڕەسمەدا گرووپی سازینە کە گرووپێکی پێک هاتوو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانە بە بەشداری هوونەرمەندی مەهابادی” سەلاحی خزری” بەرهەمەکانی خۆیان پێشکێشی ئامادەبووان کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت