خەڵاتی نۆبێل 2016ـی فیزیک درا بە سێ زانای بریتانیایی

0
795

ڕۆژی کورد: ئاکادمی نۆبێل لە وڵاتی سوید، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەر، خەڵاتی فیزیکی ساڵی 2016ی دا بە سێ زانای بریتانیایی دانیشتووی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زاری بەیانیەی ئاکادمیی نۆبێل ڕایگەیاند کە خەڵاتی 2016ی نوبێلی ئەمساڵ پێشکەش کراوە بە دەیڤید تالس، دانکن هێلدین و مایکل کۆستلێتز.

ئەو خەڵاتە بە هۆی لێکۆڵینەوەکانی ئەو سێ زانایە لە بواری “حاڵەتە نائاساییەکانی ماددە لە ناو ئەبەر ڕەسانەکان”، دراوە بەو سێ زانا بریتانیاییە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتوە: “بە هۆی کار و چالاکییە پێشڕەوانەکانی ئەو سێ زانایە، مرۆڤ ئێستا بەدوای حاڵەتگەلێکی نوێ و نائاسایی لە مادەوەیە”.

نیوەی خەڵاتەکە کە نزیک بە یەک ملیۆن دۆلارە دراوە بە دەیڤید تالس ـی تەمەن ٨٢ ساڵان کە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە دەیەی 1970ی زایینییەوە دەست پێکردووە و ئەوەی تریش بە شێوەی هاوبەش پێشکەش بە ٢ زاناکەی تر واتا دانکن هێلدینی 65 ساڵان و لەدایک بووی لەندەن و مایکل کۆستلێتز کە لەدایک بووی 1942ی زایینی لە باژێڕی ئەبردین ـە کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت