خەباتی مەدەنی لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژ لەگەڵ ڕەحیم قەدروون

0
328

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەردەستت، وتووێژێکە لەسەر (خەباتی مەدەنی لە کوردستانی خۆرهەڵات) کە بە میوانداریی ڕەحیم قەدروون، چالاکی سیاسی و بە پێشکەشکاریی شیلان ئیسماعیل پوور، چالاکی مەدەنی، لە ژووری ڕاوێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام لە رێکەوتی ٢١و ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٦ی کوردی (١٣٩٥ی هەتاوی) ئەنجام دراوە.

قەدروون: سەرەتا سڵاو و رێز بۆ ئێوە و گشت ئەندامانی ژوورمن رەحیم قەدروون، خەڵکی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانم

ڕاوێژ: خەباتی مەدەنی چیە؟ جیاوازییەکانی خەبا

ڕەحیم قەدروون
ڕەحیم قەدروون

تی مەدەنی لەگەڵ شێوەکانی تری خەبات وەک خەباتی چەکداری چین؟

قەدروون: سەرەتا گەر رێگەم بدەن، شی کردنەوەیەک بۆ بەشێک لە جیلی نوێ لە سەر خەبات و هۆکاری خەبات کردن بدەم دواتر دەچمە ناو بابەتەکەوە. هەر مرۆڤێک کە لە دایک دەبێ و بە حوکمی مرۆڤبوونی خاوەن مافگەلێکە کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ کۆ کراوەتەوە و چەسپاوە، ئەو مافانە زاتی، گشتی و جیهانی، لێنەستێندراو، نەگوازراو، جیانەکراو، بێ جیاوازی و بەرابەر و گرێدراون. ئەو جاڕنامەیە شموولی مافەکانی مرۆڤبوون، سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییە کە هەر کامیان لق و پۆپی لێ دەبێتەوە و بەربڵاوە، هەر لە مافی تاک، گشت، گرووپ، دەستە، کۆم، نەتەوە و کەمینە و هتد لە خۆ دەگرێ.

خەباتی مەدەنی،  شێوەیەک لە خەبات و کردەوەیەکی دوور لە تووند و تیژیە کە هاوڵاتیان بۆ گۆرینی حکوومەت، سەرپێچی و جێ بەجێ نەکردنی ئەو یاسایانەی کە بەشێوەی هۆمام و بە دوور لە ویستی هاوڵاتیان دارێژراون و ناڕەوان، کەڵکی لێوەردەگیرێ. لە هەر کۆمەڵگایەک ئەو مافانە لە ئاستێکی نزم دابێ، ژیان کردن و خۆش بژێوی لەو کۆمەڵگایە دژوار دەبێ بە تایبەت گەر سیستماتیک و بە پێی یاسا بێ، بۆ وەدیهاتنی ئەو مافانە خەبات و بەرخۆدان دێتە ئاراوە، خەبات و بەرخۆدانیش یەکێک لەو مافە جیهانیانەیە کە بە فەرمی ناسێندراوە و دانی پێدانراوە.

ڕاوێژ: خەباتی مەدەنی لە چوارچێوەی ئێراندا چۆن دەبینن؟ تا چەند ئەگەری سەرکەوتنی هەیە؟ ئایا پەنا بردن بۆ خەباتی مەدەنی ڕەوایە یان وەهمێکە؟ بۆچوونی بەڕێزتان لەم بارەیەوە؟

قەدروون: لە ڕاستیدا خەباتی مەدەنی خۆی شێوەی بەربڵاوی هەیە و زۆر بوار دەگرێتەوە، هەر لە خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی یەوە بگرە تا دەگاتە نارەزایەتی و مانگرتنە تاکە کەسیەکان، لە بێ مبالاتی بەرامبەر هێماکانی دەسەڵاتەوە بگرە تا بن پێ کردنی ئەو یاسایانەی کە نارەوان، خەباتی مەدەنی لە ئێران مێژوویەکی تا رادەی سەد ساڵەی هەیە، بەڵام گرینگترینیان سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران بوو، لە دوای ئەو شۆرشەوە زۆرینەی خەباتکارانی مەدەنی کەوتنە بەر گرتن و کووشتن و ئیعدام و سەرکوت، بۆیە مەجال و بوار بۆ خەباتی مەدەنی تا هاتووە کەمتر و کەمتر بۆتەوە، بەڵام دەبێ ئەوە لە بەرچاو بگرین کە خەباتکارانی مەدەنی دەبێ بروایەکی قووڵ و تەواویان بە دوور لە تووند و تیژ بوونی خەباتەکەیان هەبێ، ئەوەی کە لە دوای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە سەری هەڵداوە زیاتر پەیوەست بووە بە سەران یا با بڵێین بە ناو باڵی ریفۆرم خوازی دەسەڵات کە پێشووتر خۆیان لە فەرماندەرانی کووشتن و وگرتن و تووند و تیژی بوون و خەباتی مەدەنیشیان نە لە چوارچێوەی مافی هاوڵاتیان دایە بەڵکوو لە پێناو پاڕاستنی دەسەڵاتیانە.

ئەگەری سەرکەوتنی خەباتی مەدەنی پەیوەستە بە خەباتکارانیەوە، دەکرێ ئەوەی تا ئێستا ڕوویداوە ڕاستە کە سەرانی باڵی ریفۆرم وەپێشی کەوتوون و رکێفیان گرتۆتە دەست بەڵام زیاتر خۆرسک و بێ بەرنامە و پەرت و بڵاو بوونە، بۆیە دەکرێ بڵێین گەر هات و شێوەیەکی رێکخراو و ئامانجداری بە خۆیەوە بینی و بەردەوام بوو، بێگوومان دەکرێ چاوەروانی دەسکەوتیشی لێ بکەین.

شیلان ئیسماعیل پوور
شیلان ئیسماعیل پوورلە ڕاستیدا خەباتی مەدەنی خۆی شێوەی بەربڵاوی هەیە و زۆر بوار دەگرێتەوە، هەر لە خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی یەوە بگرە تا دەگاتە نارەزایەتی و مانگرتنە تاکە کەسیەکان، لە بێ مبالاتی بەرامبەر هێماکانی دەسەڵاتەوە بگرە تا بن پێ کردنی ئەو یاسایانەی کە نارەوان، خەباتی مەدەنی لە ئێران مێژوویەکی تا رادەی سەد ساڵەی هەیە، بەڵام گرینگترینیان سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران بوو، لە دوای ئەو شۆرشەوە زۆرینەی خەباتکارانی مەدەنی کەوتنە بەر گرتن و کووشتن و ئیعدام و سەرکوت، بۆیە مەجال و بوار بۆ خەباتی مەدەنی تا هاتووە کەمتر و کەمتر بۆتەوە، بەڵام دەبێ ئەوە لە بەرچاو بگرین کە خەباتکارانی مەدەنی دەبێ بروایەکی قووڵ و تەواویان بە دوور لە تووند و تیژ بوونی خەباتەکەیان هەبێ، ئەوەی کە لە دوای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە سەری هەڵداوە زیاتر پەیوەست بووە بە سەران یا با بڵێین بە ناو باڵی ریفۆرم خوازی دەسەڵات کە پێشووتر خۆیان لە فەرماندەرانی کووشتن و وگرتن و تووند و تیژی بوون و خەباتی مەدەنیشیان نە لە چوارچێوەی مافی هاوڵاتیان دایە بەڵکوو لە پێناو پاڕاستنی دەسەڵاتیانە.

ڕاوێژ: تا ئێستا خەباتی چەکداری لە وڵاتانی زۆرلێکراوی جیهان چ دەرەنجامێکی بووە؟

قەدروون: خەباتی چەکداری شێوەیەکی کۆن و پڕدەسکەوتە لە خەبات، لەو شێوەیە گرووپگەلی بچووک بچووک بە کەڵک وەرگرتن لە تاکتیک بە شێوەی کەمین، هێرشی لە ناکاو، ئامانج گرتنی ناوەندی سەربازی و راگواستنی خێرا و هتد، هەوڵی خەسار گەیاندن و ناچار بە ئیمتیاز دانی دەسەڵات دەدەن، بە وتەی کاک دوکتور قاسملوو لێرە نەقیزەیەکی تێدەوەشێنی و لەوێ نەقیزەیەک تا بڵێ چێت دەوێ؟

ئەگەر وەکوو نموونە بێنینەوە و باسی بکەین شەری چەکداری ئامریکاییەکان بۆ سەربەخۆیی لە دژی دەسەڵاتی داگیرکەری بریتانیا، لە سەدەی بیستەم چریکە کۆمۆنیستەکان سەرکەوتنیان بە سەر هێزی ئامریکا و فەرانسا لە ویتنام بە دەستهێنا، فیدڵ کاسترۆ و چگوارا توانیان لە شەرێکی ٣ ساڵە توانیان دەسەڵاتی باتیستا لە ساڵی ١٩٥٩ برووخێنن، هەوەها چریکە کۆمۆنیستەکان بە رێبەری مائۆ توانیان دەسەڵاتی چین بە سەدتەوە بگرن و فرە نموونەی تر.

ڕاوێژ: لە حکوومەتێکی دیکتاتۆردا تا چەندە دەتوانین پشت ببەستینە خەباتی مەدەنی بەبێ پشتیوانی خەباتی چەکداری و خەباتی شاخ ؟!

قەدروون: بێگوومان هەر وشە و واتایەک دەتوانێ بە پێی کات و زەمەن تاریفێکی خۆماڵی بۆخۆی هەڵبژێرێ و ناکرێ هەموو حکوومەتەکان تەنانەت گەر دیکتاتۆرەکانیش بێژین بە یەک شێوە و لە چوارچێوەی یەک خەبات بۆ سەرکەوتن پێناسە بکەین، فرە نموونەی حکوومەتی دیکتاتۆر هەبوونە بە خەباتی مەدەنی داکشاون و رووخاون و فرە نموونەی تر هەیە کە بە خەباتی چەکداری لە ناوچوونە هەروەکوو ئەوەی لە سەروە ئاماژەمان پێدا، بەڵام گەر هات و خەباتێکی مەدەنی چر و رێکخراو و ئامانجدار و بەردەوام لە شار بوونی  هەبێ، دەکرێ بڵێین دەتوانێ پێشکەوتن بە دەست بێنێ و دەسەڵات لە زۆر بوار ناچار بە پاشەکشێ بکا، بەڵام گەرەنتی دووبارە گەرانەوە بۆ سەردەمی کۆن هەر هەیە بە گۆرینی یاسا و گەرانەوەشیان. وەڵامی پرسیارەکەت پەیوەستە بەوەی لە کوێ خەباتی مەدەنی دەکەین؟

ڕاوێژ: چۆن دەکرێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەباتی مەدەنی شیاو و درووست دەست پێبکرێت؟ دەکرێ لە کوێوە دەست پێبکرێت؟

قەدروون: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین نموونەی سەرکەوتووی خەباتی مەدەنیمان هەبووە، وەکوو کۆچی خەڵکی شاری مەریوان و پشتیوانی شارەکانی کوردستان لە ٣١ی پووشپەری ١٣٥٨ی هەتاوی، کە هەوڵدانێک بوو بۆ حاکمیەتی دامەزراوەیی وەکوو ئەنجوومەنی شار، کۆمیتەی ژنان، یەکیەتی جووتیاران، پێشگرتن لە بوونی سپای پاسداران لە شار. یا مانگرتنی گشتی لە کوردستان لە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٨٤، کە لاوێکی خەڵکی مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکان شەهید دەکرێ و بێرێزی بە تەرمەکەی دەکرێ و بە ناو شاردا دەگێردرێت، کە لە لایەن خەڵکی مهاباد و گشت کوردستان بێ وەڵام نامێنێتەوە و دەبێتە دەسپێکی سەرهەڵدانێکی یەک مانگە کە مانگرتنی گشتی بە دواوە هات، یا لە چەند ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی باش مانگرتن لە کوردستان لە ٢٢ی پووشپەر ساڵڕۆژی تیرۆر کردنی دوکتور قاسملوو بەرێوە دەچوو، بێگوومان دەسکەوتی هەرە مەزنی ئەو جووڵانەوانە بردنە سەری ئاستی متمانە و بڕوا بەخۆبوون بوو لە ناو خەڵک، دەکرێ بە سەرمایەدانان لە سەر جووڵانەوەی لەو شێوەیە، خەباتی مەدەنی یئۆریزە بکرێ و بەردەوام بێ، بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا هەبووە بە شێوەی بەربڵاو بووە و بەردەوام نەبووە، بێگوومان گەر هات و بە شێوەی رێکخراو بەرێوەبچێ نە لزوومەن لە ماوەیەکی کورت بەڵکوو لە ماوەیەکی چەند ساڵە رەنگە بتوانێ گشتگیر و بەردەوام بێ.

ڕاوێژ: ڕاستە خەباتی مەدەنی واتا خەباتێکی بێ تووندوتیژی و چەک، بەڵام ئایا دەکرێ تەنیا خەباتی مەدەنی لە خەباتی ژینگەپارێزیدا کورت بکەینەوە؟

قەدروون: بە هیچ شێوەیەک لە سەرەتای باسەکە ئاماژەم پێدا کە ئەساسەن خەبات و یەکێک لەوان خەباتی مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی مافی مرۆڤبوونە، واتا بە حووکمی مرۆڤبوونم خاوەن مافم، ئەو مافە دەست پان کردنەوە بۆ هیچ کەس و حکوومەتێک نیە، بەڵکوو مافێکی زاتیە،وەکوو مافەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، مەدەنی و مرۆڤبوون، کە خۆی لە تاک، گرووپ، دەستە و نەتەوە و کەمینەدا دەبینێتەوە، من کە نەتەوەیەکم بۆم هەیە بۆ وەدیهێنانی مافەکانم، نارەزایەتی و خۆپێشاندان دەرببرم، کەڵک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وەربگرم بۆ وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە هەمبەر مافەکانی، کەڵک لە وێنە و شێعر و پەخشان و هتد وەربگرم بۆ دەربرینی نارەزایەتی، کەمپەین و بابەت و نووسراوە و میدیا بەکاربێنم، بەڵام گرینگترینیان ئەوەیە کە کۆمەڵگا وشیار و ئاگاه بێت بە نیسبەت مافەکانی، هەنگاوی دواتر هەوڵ دانە بۆ وەدیهێنانی بە هەر شێوەیەک کە رەوایە و بە فەرمی ناسێندراوە.

ڕاوێژ:لە وڵاتێکدا کە کۆمەڵگای مەدەنی دانی پێدا نەنراوە، ئایا باسکردن لە خەباتی مەدەنی ناچێتە خانەی خزمەت بە توتالیتاریزمی دەسەڵاتەوە؟

قەدروون: کۆمەڵگای مەدەنی بەو رێکخراوە و ناوەند و نهادانە دەوترێ کە جیان لە دەوڵەت و لە ڕاستیدا لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان و دێموکراتەکان ئەرکی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دەسەڵات و هاووڵاتیان لە سەر شانە، لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی هەم کۆمەڵگەی مەدەنی و هەم خەباتی مەدەنی بەرتەسک کراون بۆ نموونە لە ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ، حیزبەکان، کۆمەڵەکان، ئەنجوومەنەکانی سیاسی، پیشەیی و ئیسلامی و کەمینە دینیە دانپێدانراوەکان ئازادن، بە مەرجێ لە دژی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکگرتوویی نەتەوەیی، یاساکانی ئیسلام و یاسای بنەڕەتی نەبن.

بە واتایەکی تر هەموو مانا و پێناسەکان لە نێو چوارچێوەی ئیدئۆلۆژی کۆماری ئیسلامی دابن، خۆی لە بنەڕەتدا تۆ کە ناڕەزایەتی دەردەبڕی لە هەمبەر ئەو یاسا و کردەوانەیە کە پێت ناڕەوان و بە سەرچاوەی نادادپەروەری و رێگریی ئازادی و نابەرابەری دادەنێی، بەڵام هەمووی ئەو بەها مەزنانەی مرۆڤایەتی لە لای دەسەڵاتەوە گرێدراوە بە ئیدئۆلۆژی و بەرژەوەندیان و با بڵێین تەفسیر کراون و لە ناوەڕۆکی خۆیان بەتاڵ کراون، بۆیە لە بنەڕەتدا ئەگەر چاومان لەوە بێت کە لە چوارچێوەی یاساکان و دید و بۆچۆنی کۆماری ئیسلامیەوە خەبات بکەین بە دڵنیائیەوە هیچ دەسکەوتێکمان نابێ جگە لە خزمەت بە خودی دەسەڵات، بەڵام گرینگ ئەوەیە چوارچێوەی دەسەڵات و کایەی سیاسی حکوومەت دەرباز بکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکانمان بەدی بێنین.

ڕاوێژ:کوردستانی ڕۆژهەڵات وڵاتێکی داگیرکراوە، ئایا لە وڵاتێکدا کە داگیر کراوە و بەشێک لە وڵاتی داگیرکەر نیە، دەبێ باس لە خەباتی مەدەنی بکرێت یان شەڕ بۆ ڕزگاری له ئولەویەتدایە؟

قەدروون: هیندوستان کە مستعمەرەی بریتانیا بوو هەر بە شێوەی خەباتی مەدەنی لە بندەستی هاتەدەر، چ لە ژێردەستەیی و چ لە نێو حکوومەتێکی ناخەڵکی و نادادپەروەر و دیکتاتۆر بە دڵنیاییەوە دەکرێ باس لە خەباتی مەدەنی وەکوو یەکێک لە شێوازەکانی خەبات بکەین، بەڵام ئەوە چوارچێوە و خەباتکارانی ئەو شێوازە لە خەباتەن دیاری دەکەن کە دەسکەوت چیە.

ڕاوێژ: بە ڕای ئیوە بی خەباتی چکداری جمهوری سێدارە دەروخیت یان خەباتی چەکداریشی پیویستە؟

قەدروون: ئێمە ئەگەر باس لە ئیدئالەکان بکەین بێگوومان دەکرێ بە هەر شێوەیەک لە خەبات چۆک بە هەر حکوومەتێک دابدەین، گرینگ ئەوەیە خۆمان ساغ کردبێتەوە کە ئامانجمان چیە و بە کام ڕێگادا بۆی دەڕۆین، بەڵام ئەگەر باس لە دۆخی هەنووکەیی دەکەین، دەبێ بە هەموو توانا و وزە لە گشت بوارەکان هەوڵ بۆ وەدیهێنانی ئامانجمان بدەین، بە خەباتی چەکداری، خەباتی مەدەنی، دیپڵۆماسی، سیاسی، کولتووری، ئیدئۆلۆژی، مێژوویی و هتد، بەڵام بێگوومان لە بە خەباتی چەکداری دەتوانین گورز لە ئامانجە ستراتیژیەکانی حکوومەت بدەین بۆ ئەوە ناچاری بە دان پێدانان بە کێشە و گرفتەکانی بکەین و لە ئاکام بیهێنینە سەر ئەو قەناعەتەی کە بێژیت چیتان دەوێ؟

ڕاوێژ:لە کۆمەڵاگایەکدا کە پێویستی بە یەکخستنی هێزەکانی خۆی بۆ بەشداری لە خەباتی ڕزگاریخوازانەدا هەیە، چۆن دەکرێ خەباتی مەدەنی بە جۆرێک بێت کە کۆمەڵاگا ئەتۆمیزە نەکات و لێکی دانەبڕێنێت؟

قەدروون: بێگومان هەر کۆمەڵگایەک ئامانجگەلێکی گشتی هەیە کە پێوەندی بە چارەنووسی تاک بە تاکی ئەندامانیەوە هەیە، چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ ئامانجە گشتی و ستراتیژیەکان بێت، لە پەنا ئەویشدا دەکرێ گرینگی بە کێشە و گرفتەکانی هاووڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکان بدرێت، بەڵام ئەوەی کە پێوەندی بە ئامانجی گشتی کۆمەڵگای کوردەواریەوە هەیە زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە مافی نەتەوەییە و هەر لە کۆنگرەی ڤیەن لە ساڵی ١٨١٥ زایینی، کۆنگرەی بێرلین لە ساڵی ١٨٧٨ و هەروەها کۆنفرانسی ئاشتی پاریسەوە دانی پێدانراوە و چەسپێندراوە و جگە لەوەی لە دوای دووهەمی جیهانی و لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی دیاری کردنی چارەنووسی سەربەخۆیی نەتەوەکانیشی گرتەوە، واتا ئەوە ئامانجی گشتی بوو کە بڕوا ناکەم جگە لە بەکرێگیراوەکان کەسی تر دژی بێت، خۆی خەباتی مەدەنیش لە تووندوتیژی بەدەرە بەڵام بێگومان کۆسپی سەر ڕێگا زۆر و جۆراوجۆرن بە وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە گشت بوارەکانی پێوەندیدار بەو ئامانجانەوە زۆر بە سانایی دەکرێ، کۆسپ و تەگەرەکانی سەر رێگەی خەبات بپێوین و تێیانپەرێنین.

ڕاوێژ: هەندێک لایەن و رێکخراو لە ناوخۆ باسی خەباتی مەدەنی دەکەن، بۆ نموونە ئیسلاح تەڵەبەکان، بەڵام ئەوان تەنیا کاتی دەنگدان، دەنگیان هەیە و لە ڕووداوەکانی تردا بیدەنگن بۆ نموونە لە مانگرتنی شارەکانی بانە، مەریوان و سەردەشت یان لە ڕووداوی فەریناز لە مهاباد، هۆکاری ئەو بێدەنگییە لە شوێنی پیویست و هەبوونی دەنگی زۆر لە کاتی هەڵبژاردندا بۆچی دەگەڕێننەوە؟

قەدروون: لە سەردەمی خاتەمی و لە ساڵەک نی ١٣٧٦ تا ١٣٨٤ شێوەیەک لە کرانەوە دەستی پێکردبوو بەڵام بێگوومان ئامانجدار بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمەڵێک بە ناو خەباتکار، تیۆریسیەن و چالاکی جۆربەجۆر پەیدا بوون، کە هەموو واتا و پێناسەکان بە شێوەیەک شی دەکەنەوە و دووبارە واتای دەکەنەوە کە یەکەم بەتاڵ دەبێت لە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی خۆی و دووهەم وزە و هێزی کۆمەڵگا دەگرێ و سێهەم  بێ بایەخ و بچووک و کەم هێز دەبێت لە ڕوانگەی دەسەڵاتەوە جیا لەوەی کە هەر شێوە خەبات و تێکۆشانێک بە ئامانجێک چێ بووە کە هەموو ماناکان بۆ گەییشتن بەو ئامانجەیە، ئەو کەسانە نیشانەیان لە ئامانج گرتووە نە لە شێوازەکانی خەبات، بە واتایەکی تر ئامانجی ئەوان نەگەییشتنی گشتە بە ئامانجەکەی (لە ڕوانگەی ئێمەوە مافی نەتەوەیی) لە پێناو کۆمەڵێک ئیمتیاز و بەرژەوەندی تاکەکەسی، ئەوانە بە ویست یا نەویستن و نائاگایی خۆیان لە چوارچێوەی هزری نەتەوەی باڵا دەستەوە دەڕواننە چەمکەکان، بە بێ ئەوەی بزانن یا نەزانن ئەو چەمکە و ماناگەلە هیچ ناوەرۆکی ڕاستەقینەیان نیە و با بڵێین تەنیا خزمەتێکە بۆ شیرین کردن و بازاڕگەرمی دیپڵۆماسی لە لایەن دەسەڵاتەوە.

ڕاوێژ: بەو پێیەی کە دەڵێن ڕەفتاری حکوومەتە داگیرکەرەکان شێوازی خەباتی گەلانی ستەملێکراو دیاری دەکات، پێتان وایە ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی، چ کاریگەریەکی لە سەر تاکتیک و ستراتژییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات هەبووە یان دەبێت؟

قەدروون: ڕستەیەکی قورسە بەڵام بۆ نموونە ئازادی گەلانی هیندوستان لە ژێر دەستەیی، پێوەندی بە ڕەفتاری داگیرکەرەوە نەبوو، یانی لە بەرامبەر زەبر و زۆر و کوشتن پەرچەکرداری بەرامبەر هەر سەبر و تەحەموول و لەخۆبردوویی بوو بە هۆی ئەوەی  لە باوەڕی قووڵی گاندی و خەباتکارانی ئەو وڵاتە و بە شێوازی خەباتی خۆیانەوە سەرچاوەی دەگرت، بەڵام بێگوومان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شێوەیەک لە ئەقڵ و حووکمی چەقبەستوو و دیکتاتۆر بوونی هەیە کە جگە لە خۆی و خودییەکانی دەوری خۆی ئامادە نیە رۆڵ بە کاراکتەرەکانی تر مەیدان بدا، گڕ گرتوویی خۆرهەڵاتی ناڤینیش هەر پێوەندی بەو شێوە تێفکرین و ڕەفتارەوە هەیە، لەو دەڤەرە حووکمی هێز و چەک گرینگی تایبەتی خۆی هەیە، لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی بە هۆی دیکتاتۆری و ملهووڕی و سەرکووتی لە ڕادەبەدەر بێ هیچ دوودڵیەک هەموو شێوازەکانی خەبات دەکرێ کەڵکی لێوەربگیرێ بە خەباتی چەکداریشەوە، خەباتی چەکداری لانیکەم دەبێتە هۆی لاوازی دەسەڵات و دەرفەتێک بۆ خۆنواندنی چالاکانی تر و دەرفەت و بوار بۆ مانۆڕدانیان، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئامانجە، کە دەبێ هەموو شێوازەکانی خەبات لە دەوری ئەو ئامانجەوە خول بخۆن.

ڕاوێژ: پشتیوانیی خەباتی شاخ لە خەباتی شار و گرێدرانی ئەو دوو خەباتە تا چەندە بەسوود دەبێت و لە ئامانجی هاوبەش نزیکیان دەکاتەوە؟!

قەدروون: لە سەرەوە ئاماژەم پێدا کە خەباتی شاخ دەبێ بە پشتیوانی خەباتی شار، واتا بە خەباتی چەکداری هەم دەسەڵات لاواز دەکا و هەم دەرفەت بۆ مانۆڕی چالاکان و خەباتکارانی شار زیاد دەکا، لە گشت حاڵەتەکاندا خەبات تیۆریزە دەبێ و دەچێتە مەیدانی پراکتیک بە واتایەکی تر گشتیگیر دەبێ، کە گشتگیر بوو هەر دوو شێوە لە خەبات بە هێزێکی زیاترەوە مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ دەسەڵات دەکەن، گەر هاتوو خەباتکارانی مەدەنی گووشاری زۆریان بۆ هات ئەوا بێگوومان کۆمەڵگا وای لێک دەداتەوە کە دەسەڵات باوەڕی بە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان نیە و زیاتر خۆیان بۆ شێوەکەی تری خەبات ئامادە دەکەن، هەروەها بە پێچەوانەوە، لە هەر دوو حاڵەتدا هێزی چالاک و رؤڵگێر بوونی دەبێ کە دەبێتە بەرامبەر (لایەنی بەرانبەر) بۆ مامەڵە و وەرگرتنی خاڵ و ئیمتاز لە دەسەڵات بە مەبەستی خزمەت و گەییشتن بە ئامانج.

ڕاوێژ:کاک ڕەحیم ئەگەر شتێک ماوە و پێتان خۆشە باسی کەن.

قەدروون: دەمهەوێ تەنیا ئەوەندە ئاماژە پێ بدەم، کە بۆ دەسپێکی ڕێکخراو دەکرێ خەباتی مەدەنی بە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوە و لە قاودانی فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان، هەوڵدان بۆ گرینگی دان بە زمان و داب و نەریتی کوردی، هەوڵ دان بۆ وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە هەمبەر مافەکانی، دەرکردنی بڵاڤۆک و ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانی کوردی و بە مەبەستی خزمەت بە ئامانجی گشتی، ناڕەزایەتی و مانگرتن بە پێی کات و توانا بەڵام ئامانجدار چێ بکرێ کە کەمترین خەساری هەبێ و کۆمەڵگا ئامادە بکا کە بتوانێ پێ بنێتە قۆناغێکی نوێ و بەردەوامی خەبات بە تایبەت لە ناوخۆ بۆ خەباتی مەدەنی.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌