پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو

0
303

کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: پیشمەرگەیەکی ئەو سازمانە لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و شەهید بووە.

ئەوەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سازمانی خەباتە کە نووسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە؛

به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین، کاك‌ ره‌حمان پوور كه‌ریمی كادرو پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزو  ڕۆڵه‌یه‌کی تری  قاره‌مانی کورد و ئه‌ندامێکی چالاکی سازمانی خه‌بات،  له‌ كاتی چالاكی ته‌شكیلاتی له‌ ناوچه‌ى بۆكان به‌ده‌ستی چڵکاوخۆرانی رژیمی ئاخوندی شه‌هید كرا.

شه‌هید ڕه‌حمان پوور که‌ریم ساڵی ١٣٦٣ لەبنەماڵەییکی کوردپەروەر، لە دێی ساردەکۆستانی  سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گه‌وركی مه‌هاباد، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر چاوی بە دنیا هەڵهێناو بە ڕۆحی کوردایەتی لەسەر ڕێبازی سازمانی خەبات پەروەردە بوو. شه‌هید ڕه‌حمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ لاویه‌تیه‌وه‌ خولیای‌ پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بێ و له‌ ساڵی ١٣٨٢ دا  په‌یوه‌ندی به‌سازمانی خه‌باته‌وه‌ ده‌کا و له‌ناو شانه‌ نهێنیه‌کانی ته‌شکیلاتی سازمان دا ده‌بێته‌ ئه‌ندام و بوێرانه‌ ئه‌رک و کاره‌‌کانی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ…

پاش ئاشكرابوونی  له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه‌، روو ده‌كاته‌ بنكه‌كانی سازمانی خه‌بات و له‌ دوای كۆتایی هاتنی سەركەوتووانەی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی  چه‌کی دیفاع له‌ گه‌ل و شۆڕش له‌ ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات دا ده‌کاته‌ شانی و ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌. شەهید ڕەحمان دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکه‌یه‌تی و مامێکی بەناوی  شه‌هید خدرپوورکەریمی لەڕیزه‌کانی سازماندا شه‌هید بووه.

شه‌هید ڕه‌حمان بەهۆی دڵسۆزی و لێهاتویی توانی  به‌زوویی قۆناغه‌كانی پێشمه‌رگایەتی به‌ سه‌ركه‌وتویی به‌رێته‌ سه‌ر و وه‌ك‌ کادرێکی چالاك  درێژه‌ به‌ ئه‌ركی شۆرشگێرانه‌ بدا. هه‌ر به‌ هۆی دلسۆزی و باوه‌ری قوڵی به‌ سازمانی خه‌بات  زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌، توانی چه‌ند پله‌ و مه‌سئولیه‌تی جیاواز له ناو ‌سازمانی خه‌بات له‌ ئه‌ستۆ بگرێ‌ و ببێته‌ یه‌کێک له‌ کادره‌ به‌رچاو و دڵسۆزه‌کانی ناو ڕیزی شۆڕش.  ‌

لەماوەی نزیک بە١٣ساڵ پێشمەرگایەتی ،زۆر ئازایانە کاری کردو بۆ لەحزەێک باوەڕی بە سازمان کەم نەبوو،بەڵکوو ڕۆژ لە دووی رۆژ باوەڕی بە سازمان وڕێبازەکەی پتەوتر دەبوو.شه‌هید ره‌حمان به‌شی سه‌ره‌كی كاتی ته‌مه‌نی خۆی بۆ شۆڕش ته‌رخان کردو هیچ فشارێک نەیتوانی باوەڕی بە سازمان لەق بکات.بەردەوام خەڵکی هان دەدا بۆ شۆڕش وداوای لێ دەکردن پەیوەستی سازمانی خەبات ببن.تا دوایین هەناسە بە ڕێبازی شەهیدانی سازمان وەفادار مایەوە.بۆ ئەدا کردنی دەینی خۆی بە سازمان لە هیچ مەترسیک خۆی نەپاراست وجوامێرانە ڕێگەی شەهیدانی هەڵبژارد.

 شه‌هید ڕه‌حمان سارده‌كۆسانی له‌ کاتی ئه‌نجامدانی کار و ئه‌رکی شۆڕش و سازمانی خه‌بات له‌ ناوخۆی کوردستان و له‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری دا ده‌که‌وێته‌ بۆسەی هێزەكانی رژێم و له‌ لایه‌ن به‌گكرێگیراوانی رژیمی ئاخوندییەوە شه‌هید ده‌كرێ‌.

به‌ بۆنه‌ی شه‌هاده‌تی كاك ره‌حمان سارده‌كۆسانی، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکەشی خانه‌واده‌ سەربەرزەکەی، هاوسەنگەرانی‌و هەموو خەڵکی کوردستان دەکا و سڵاو ده‌نێرێ بۆ ڕۆحی پاکی شه‌هید ڕه‌حمان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی گه‌ل.

بڕوخێ ڕێژیمی جینایەتکاری ئاخوندی ئێران. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد.

بۆ پێشەوە تا وەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی شەهیدان

 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی

5ی جۆزەردانی 1395

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌