خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل درا بە سەرۆک کۆماری کلۆمبیا

0
701

براوەی خەڵاتی نۆبێل، ئەمڕۆ هەینی 16ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ، ڕاگەیێندرا.

ڕۆژی کورد: خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی ساڵی 2016 لە نێوان 376 بەربژێر، بە هۆی هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە ٥ دەیە شەڕ لەگەڵ شۆڕشگێڕانی فارک، درا بە خۆزە مانوئێل سانتوس، سەرۆک کۆماری کلۆمبیا.

ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی کلۆمبیا و فارک، دوای چوار ساڵ دانوستان، لە کۆتاییەکانی مانگی سیپتامبر لە هاوانای پێتەختی کوبا، واژۆ کرا.

پێشتر کارناسەکان، هەر دوو لایەنی واژۆکرانی دانوستانەکە واتا سەرۆک کۆماری کلۆمبیا و ڕێبەری فارک ـیان بە شێوەی هاوبەش، وەک یەکێک لە شناسەکانی براوەبوونی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی دەست نیشان کردبوو بەڵام دەنگی نەرێنی ـی خەڵکی کلۆمبیا بە ڕێککەوتنی ئاشتی بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ڕێبەری فارک ئەو شانسە لە دەست بدات.

ئەمساڵ 376 بەربژێر و 148 ڕێکخراوە و بنکە، وەک بەربژێری خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، ناونووس کرابوون.

دیپلۆماتکارەکانی دانوستانی ناوکیی ئێران، کڵاو سپیەکانی سووریە، دانوستانکارانی ڕێککەوتنی ئاشتیی کلومبیا، نادیا مراد، کچە کوردی ئێزیدی، وەک شانسە سەرەکییەکانی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل دەست نیشان کرابوون.

پاداشتی ماددی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل لە دەستکەوتەکانی داراییە تەرخانکراوەکانی ئالفرێد نۆبێل، بەرهەمهێنەری دینامیت، دابین دەبێ و داڵی ڕابردووە بایەخی مادیی ئەو خەڵاتە 8 ملیۆن کرۆنی سوید واتا 970 هەزار دۆلار بووە.

خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل لە ساڵی 1901ـەوە پێشکەش دەکرێت و تا ئێستا 96 جاران ئەو خەڵاتە دراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت