خامنەیی بە چەکەوە نوێژی جەژنی بەڕێوەبرد

0
654

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە چەکەوە نوێژی جەژنی ڕمەزانی بەڕێوەبرد کە بەپێی فەلسەفەی کۆماری ئیسلامی ئەو شێوە لە پێش نوێژیە بە واتای نوێژێکی سیاسی- سەربازیە.

ئە وپەرچە کردارەی خامنەیی لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ماوەیەی زیاتر لە یەک مانگە هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شیوەیەکی بەرین لە ناوخۆی کوردستان ئامادەبوون و تا ئێستا و لە چەند شەڕدا ئەژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیمیان کوشتووە و لە ئێستادا کوردستان میلیتاریزە بووە.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی ڕێکخراوی جەیشولعەدل بە دانانەوەی بۆسە، ئەژمارێکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕژیمیان کوشت کە ناوی ٤ کەس لەو وژراوانە لە لایەن ڕژیمەوە ئاشکرا کراوە.

ناو ٤ کوژراوی ئاشکراکراو لە لایەن ڕژیمەوە بریتین لە: پلەدارێک بە ناوی سەجاد ئابادیان و سێ چەکداری تر بە ناوەکانی ڕەزا ئیرانی، عەباس شارەکی و جەواد تەرەقی.

شایانی ئاماژەیە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هێرش و حزووری پێشمەرگەیان لە کوردستان گەڕاندۆتەوە بۆ پاڵپشتی و دەست تێوەردانی عەرەبستانی سعوودی لە کاروباری ناو ئێران، تاوانێک کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕەتی کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت