خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای به‌ دوا داچوون بۆ تیرۆری د، قاسملوو ده‌كا

0
608

خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نامەیەک‌دا بۆ ئەلکساندر واندێبێلن، سەرکۆماری نوێی وڵاتی ئوتریش،لە پێوەندی به‌ تێرۆری دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا داوای به‌ دوا دا چوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و تیرۆره‌ ده‌كا و داوای لێكردووه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌ و به‌ دوا داچوون بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بكا ،

دەقی نامەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ئەلکساندر واندێبێلن، سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی وڵاتی ئوتریش به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

بەڕێز: ئەلكساندر واندێبێلن!
وێڕای سڵاو و ڕێز!
بە بۆنەی هەڵبژێرانت بە سەركۆماری ئۆتریش پیرۆزباییت لێ‌دەكەم، بەڕێزتان لە وڵاتێك متمانەی زۆربەی كۆمەڵانی خەڵكت پێ‌دراوە كە نزیك بە ٢٧ ساڵ پێش ئێستا لە ڕێكەوتی ١٣/٧/١٩٨٩ د. قاسملوو ڕێبەری حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ڤییەن بە دەستی تیرۆریستەكانی كۆماری ئیسلامی تیرۆر كرا.
بەڕێز واندێبێلن؛ د. قاسملوو بۆ چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كوردی ئێران لە ڕێگای وتووێژ، وڵاتەكەی جەنابتی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كرد. بەڵام بەداخەوە پەیامی ئاشتیی دوكتور قاسملوو بە گوللەی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی وڵامی درایەوەو كاربەدەستانی ئەو كاتی ئۆتریش نەتەنیا تیرۆریستەكانی كۆماری ئیسلامی‌یان ڕەوانەی ئێران كردەوە، بگرە هەرگیز نەیانهێشت كە دەزگای دادوەریی ئۆتریش بەدواداچوون بۆ ئەو پەروەندەیە بكا.
ئەگەر لە كاتی خۆیدا لێپرسینەوەو بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی ڤییەن كرابا، بێ گومان كۆماری ئیسلامی وابە ئاسانی نەیدەتوانی تیرۆری میكۆنووس لە بێرلین‌و دەیان تیرۆری دیكە لە ئورووپاو وڵاتانی دیکەدا بکا.
بەڕێز ئەلكساندر واندێبێلن، بۆ ئێمەی كوردی ئێران و حیزبی دێموكرات ئەم كەیسە دانەخراوەو هەرگیز تەواو نەبووە، بۆیە ئەو چاوەڕوانییە لە جەنابەت هەیە كە بەدواداچوون‌و لێپرسینەوە لەو ڕووداوە دڵتەزێنە بكەی.
بە حورمەتەوە
خالید عەزیزی
سكرتێی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
٢٥/ ٥/ ٢٠١٦

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.