خاڵە لاواز و بەهێزەکانی “ڕاسان”ی حدکا

0
1404
  ڕەشید قازی 
ڕەشید قازی

لە پەیامی  نەورۆزی سالی ٢٠١٦ ی زائینی سکرتیڕی گشتی حدکا لە چیایی هەلگورد بەلێنی دا کە ئەوسال سالی دەست پێکردنەوەی خەباتێکی قورس و بێ ئەمان دەبێت  لە دژی کۆماری ئیسلامی ئیران. واتە ” راسان “. هەرچەند پاش ماوەیەک حدکا لە ڕاگەیەن گشتیکان ئەم شیوازە خەباتیە رەت کردەوە بەلام زۆری نەخایاند تێمەکانی پێشمەرگەی حدکا تۆانیان لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان هەر لە ناوەند و باکور و باشوری رۆژهەلاتی کوردستان  حوزوریان هەبێت و دەگەل هیزەکانی سوپای پاسدران توشی شەرێکی نابەرنابەر وبن. هەرچەند لەم کردەوانەدا هیزێکی زۆری حیزبی دیمۆکرات شەهید بوون و بەڵام بە کردەوە دەرکەوت کە حدکا بەم هۆیانەی خۆارەوە فاکتەرەکانی گونجاو بۆ ئەم راسانە ئامادە نەکردۆە و هەروەک پێشتر وێرای ئالوگۆرەکان بە شیوازی سوونەتی و دەستی بە راسان یا باشتر بلێم بە خەباتی چەکداری کردەوە.

 یەکەم . ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی کوردی ڕۆژهەلات یەک لەوان حدک بنکە و بارەگاکانیان لە هەریم کوردستان جێگیر کردۆە. ئەگەر لەم بەشەی کوردستان ڕا دەست بە تێکۆشان بکرێتەوە بە پێ یاسا نێونەتەوەیەکان سەبارەت بە حوکمی دراوسێەتی ئیرانیش مافی خۆی دەزانێت کە  زەخت و زۆریەکانی خۆی  بۆ سەر هەریم کوردستان و دەستتێوەردانەکانی زێاتر بکات. بۆیە حدکا ناتۆانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەم دەرفەتە کەلک وەربگریت. بۆیە یا دەبی وەک پککە  بەگرێتەوە بۆ چیاکان و بێ منت درێژە بە خەبات بدات یا دیسان دەستەوەستان لە لە کەمپەکان وەک یەستا نیشتەجێ بیت و چاوەرۆانی دەرفەتێکی لەبارتر بێت. یەستا کە حدکا بنکە سەرەکیەکانی بە بێ ئالوگۆر هەر لە شۆنی پێشویانە  ناتۆانێت ئەم راسانە بە جۆرەی تۆانا سەرکەوتن بە دۆای خۆیدا مسۆگەر بکات .

دووهەم . حدکا بەر لە  راسانی  نەیتۆانیوە مالی کورد رێک بخات و لە هیز و تۆاناکانی لایەنەکانی دیکە بەتایبەتی لایەنی حدک کە کادر و پێشمەرگەی کۆن و قەدیمی هەیە و خاوەن کلتور و خەباتێکی دور و درێژە لە یەک سەنگەر و یەک ریبازە کەلک وەربگرێت. جگە لەوەش حدکا حەتا نەیتۆانیوە  لە هاوپەیمانەتی دەگەل لایەنی کۆمەلەی سەر  بە عەولالی موهتەدی  کەلک وەربگریت. ئەوەش وا نیشان دەدات کە حدکا نەیتۆانیوە خۆێندنەوەیەکی نۆی بۆ خەباتی سەردەمی نۆی  و ئەم راسانە هەبیت و زیاتر وا دەردەکەویت کە حدکا هەروەک پێشتر تەنیا باوەرەی بە خۆی و هیزی شەرکەری خۆی هەبێت و بەس.

سێهەم. شیوازی گەرانەوەیی پێشمەرگە کان و  جولەیان  لەناوچەکاندا و چۆنێەتی شەرەکان بە پێی لێدۆانی راگەیەنگشتیکان حدکا ئەوەمان بۆ روندەکاتەوە کە حدکا یەستاش بە شیوازی سوونەتی سالەکانی ٤٦ بۆ ٤٧ و سالەکانی ٥٧ بۆ ٦٤ شەر دەکات. ئەوە لە کاتێدا دایە کە رێژیم بە کەلک وەرگرتن لە تکنۆلۆژی نۆی و سەردەمیانە خۆی تەیار کردۆە وبە تاکتیک و تکنیکی نۆیە شەری دژی پارتزان دەکات.

چۆارەم . لە کەمین کەوتنی پێشمەرگەکان، مانەوەیان لە جێگا دەستنیشانکراوەکان، گەمارۆدانیان لە لایەن دوژمنەوە، تەواوبونی خۆاردن و  تەقەمەنی و لە ئاکامدا  شەهید بوونی پۆل پۆلی پێشمەرگەکان، ئەوراستیەمان بۆ دە سەلمێنی کە دیسان شیوازی خەباتی ئەم  جارەشمان هەمان بە شیوازە کۆن و سوونەتیە کە حدکا کەلکی لێوەرگرتۆە و  ئیبتکار عەمەل بە تەواوی لەدەستی دوژمن دابۆوە. دیاری کردنی شۆن و چۆنیەتی گۆرەپانی شەر،ئاشکرا بونی یەک یەکی تیمەکانی پێشمەرگە کە لە نەهایەتدا زەربەیەکی کوشەندەیە بۆ پارتیزان، رادەی نفوز و تۆرە جاسوسەکانی رێژیم دەردەخات کە رێژیم لەوماوەیەدا کاری بۆکردۆە. حدکا لەم راسانەدا ئەوەی هەنگاوانەی رێژیمی زۆر دەستی کەم گرتۆە .

پێنجەم . پشت بەستن بە تەشکیلات نێوخۆ بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە وەک چاو ساخ و دەست نەکردنەوە و بەریوەنەبردنی عەمەلیاتی ئیزایی لەلایەن شانەچەکدارەکانی حدکا لە کاتێکدا ماوەی چەند ڕۆژ تیمێک پ م لە گەمارۆی دوژمن دابوون وا نیشان دەدات کە هیچ ئامادەکاریک بۆ ئەم هەنگاوە مزنە لەبەرچاو نەگیرواو و وا دەردەکەوێت کە ئەشکیلاتی نەهێنی حدکا  ئیبتکاری کردەوەی لێوەرگیراوە ویرابونی لە گۆرەپانی خەباتدا سەربەخۆی بریاردانیش نەبو تا دژ کردەوە لەخۆی نیشان بدات. ئەوەش خالێکی لاوازی دیکەی ئەم راسانە بوو کە حدکا دەبا باشتر ئامادەکاری بۆ کردبا.

شەشەم. گەرانەوەی پێشمەرگە  پاش ٣٧ سال بۆ راسانێکی تازە و نۆی ئەم راستیە تالەی دیسان دووبارە کردەوە کە فاسیلەیەکی زۆر لە نیوان خەباتی شار و شاخدا هەیە. ئەوکات کە شار دەرژێتە شەقامم شاخ تەماشاجێە و ئەوکات کە رۆلەکانیئەم خەلەک لە پێش چاویان بە تانک و تۆپەوە شەهید دەکرین ئەوان دەبنە تەماشاچی رووداوەکان. ئەوەش دیسان نیشان دەدات کە هیزی کوردی و ریبەریەکەی بەداخەوە نەیانتۆانیوە ئەم مەوادایە کەمتر بکەنوە و بەلکو زیاتریشێان کردۆە،.  نەهاتنە سەر شەقامی خەلک و بێدەنگی ئەوان سەبارەت بە روداوەکانی شاخ واتە ” راسان ”  وا دەردەخات کە حدکا تەنیا گرینگی بە خەباتی چەکداری داوە و بەس لە هیز و تۆاناکانی کۆمەل کەلکی وەرنەگرتۆە یا نەیتۆانیوە پاش ٣٧ سال بۆ مەبەستێکی وەک ئیمرۆ رێکێان بخات.

 خالە بەهێزەکانی راسانی حدکا.

سەرەکیترین خالی ئەم کردەوە مەزنە ئەوەبو کە تا گەلی کورد بە مافەکانی نەگات خەبات و تێکۆشان لە دژی دەستەلاتە یەک بەدۆای یەکەکان  درێژەی دەبیت..

دووهەم. دەنگانەوە رادەی ئەم تێکهەلچونانە لە رادەی نێوخۆی و نێو نەتەوەی بەتایبەتی لە قاودانی رەفتار و کردارەکانی رێژیم لە کاتی جەنایەت  سرکوت و زەبر و زەنگەکانیان دەرعەق بە خەلکی کورد لەلایەن کانالە نەترس و سەردەمیەکانی روداو و کوردستان ٢٤

سێهەم. دەربێرنی و پشتگری لایەن و هیزەکانی کوردی لە هەر چۆارپارجەی کوردستان بەتایبەتی پککە کە ماوەیەک لەمەوبەر پێشمەرگەیەکی حدکا لە هەلگورد شەهید کرد.

 چۆارەم .رێکخستنی مالی کورد و پێکهینانی کۆدەنگیک لە نیوان  شەش لایەنی لە هیزە سەرەکیەکانی کورد . واتە کۆمەلەکانی بنمالەی ئیلخانیزادە و عەوللەی موهتەدی و سەید برایم و دوو لایەنی بنەمالەی دێمۆکرات و خەباتێک.

پێنجەم .گڕژیەکانی نێوان دوو لایەنی دێمۆکراتی کەمتر کردەوە بەجۆرێک هەردووک لایەن بە کردەوە کۆمێتەیەکی هاوکاری و ئەمنةیەتیان هەم لە کۆیە هەم لە هەلگورد پێک هێناوە. .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت