هەرساڵ ئا‌ڵمانیا خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی ساڵی یونیسێف به باشترین وێنه ده‌به‌خشێت که له دۆخی منداڵان له سه‌رتانسه‌ری جیهان گیرابێت. ئه‌مساڵ “ئارێز قادری”، وێنه‌گری سنه‌یی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا، ئه‌م خه‌ڵاته بۆ وێنه‌یه‌ک به‌م وێنه‌گره کورده به‌خشرا که منداڵێک به حاڵه‌تی پڕ له هیوا به ژیان له ناو کۆگایه‌ک له زبڵدا وه‌ستاوه و پێ ده‌که‌نێت.
ئارێز قادری له دایکبووی ساڵی ۱۳۶۶ی هه‌تاوییه له سنه و چالاکی هونه‌ری خۆیی له ساڵی ۱۳۸۲دا ده‌ست پێ کردووه و زیاتر چالاکی وێنه‌گری له ژانری کۆمه‌ڵایه‌تی و پۆرترهدا ده‌کات و هاوکات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گرانی ئێرانه. تاکوو ئێستا چه‌ندین پێشانگای تاکه که‌سی له سنه و هه‌رێمی کوردستان له‌م وێنەگرە به‌ڕێوه چووه، ئه‌م پێشانگایانه بریتی بوو له پێشانگای “منداڵ و په‌نجێره” و پێشانگای “بێ ناسنامه‌کان” له سلێمانی.
ئارێز قادری تاکوو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێو نه‌ته‌وه‌یی دیکه‌شی وه‌ک: خه‌ڵاتی سێهه‌می سی و پهنجومین دوو ساڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نیکۆن له ژاپۆن، مداڵیای زێڕینی دوو ساڵانه‌ی وێنه‌ی پۆله‌ندا، خه‌ڵاتی فستیڤاڵی گه‌شتیاری ئێران، خه‌ڵاتی فستیڤاڵی دیار و چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی دیکه‌شی به ده‌ست هێناوه.