“جاده‌ی هه‌ورێشم” به سه‌رپه‌ره‌شتیی “یویوما” و ژه‌نیاریی “که‌یهان که‌لهوڕ” مۆسیقازانی بەناوبانگی کرماشانی بوویه پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می له به‌شی مۆسیقای جیهان.
پاڵێوراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵاتی “گێره‌می” وه‌کوو به‌بایه‌خترین خه‌ڵاتی مۆسیقای جیهان ڕاگه‌یێندرا. گرووپی جاده‌ی هه‌ورێشم به سه‌رپه‌ره‌شتیاریی “یویوما” ژه‌نیاری به‌ناوبانگی ویۆلۆنسیڵ و به ژه‌نیاریی که‌مانچه له‌لایه‌ن “که‌یهان که‌لهوڕ” بۆته پاڵێوراوی به‌شی مۆسیقای جیهان.
هه‌روه‌ها فیلمی “موسیقی غریبهها” که فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه سه‌باره‌ت به گرووپی فره‌ڕه‌گه‌زیی جاده‌ی هه‌ورێشم و به ئاماده‌بوونی ژه‌نیاری بەتوانای که‌مانچه، “که‌یهان که‌لهوڕ” چێکراوه، له به‌شی فیلمی به‌ڵگه‌یی به مژاری مۆسیقاوه بۆته پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گێره‌می.
“کەیهان که‌لهوڕ”ی بەڕەگەز کورد، ته‌نیا مۆسیقازانی کەلە وڵاتی ئێران ٤ جار بۆته پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گرێمی ئه‌مریکا. چریکه‌ی که‌مانچه‌ی که‌یهان که‌لهوڕ له مۆسیقای فیلمی “لاوه‌تی بێ لاوه‌تی” به‌رهه‌می “فرانسیس فۆرد کاپۆلا” به داڕشتنی “ئێساڵدۆ گۆلیچێف”، له به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م مۆسیقازانهیه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری دیوانی باکووری کوردستان، “ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان”، چه‌ندین کۆنسێرتی له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی جیهان به‌ڕێوه‌بردووه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ژه‌نیاره کوردەش ئهلبۆمێکیان به‌ناوی The Wind (با) له کۆمپانیایECM ئاراسته کردووه. که‌لهوڕ هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیش له‌گه‌ڵ “کوارت زێهی برووکلین ڕایدێر” له شاری نیۆیۆرک کۆنسێرتێکی برده سه‌ر شانۆ که چه‌ند کۆپله‌یه‌کی له ئه‌لبۆمی شاری خامۆشیشی له‌خۆ ده‌گرت.