وتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ هونەرمەند دەروێش عەلی موتیعی

0
98

دەروێش عەلی، وەستایەکی مامۆستا و مامۆستایەکی داهێنەر، هونەرمەندێکی نیشتمانی و شۆڕشگێڕێکی هونەرمەند کە هیچ کات خەبات لە هونەری دانەبڕێوە و هونەر لە خەباتی دانەبڕاندووە، هەر دووکی پێکەوە هاوهەنگاو و هاوتەریب هێناونە پێش، ئازاری ژیان هیچ کات نەیتوانی وای لێبکات کۆڵ بدات، بەڵکوو خەن و هزر و خولیاکانی لەگەڵ چوونە سەری تەمەن هەر زیاتر و بەرزتر باڵا دەکەن، ئاواتی، ڕزگاری نیشتمانەکەیەتی و خەباتی بۆ دەکا، نیشتمانێک کە ئیتر چیتر تێیدا هونەرمەندانی دواڕۆژی لە غەریبی و کۆسپکەوتەییدا نەمێننەوە، گەلێک بەرهەمی ئاڵەوواڵ و بەنرخی هەن و خولیای گەورەتری لەسەرە، لە ڕاستیدا خۆی ئەندازیارێکە، ڕۆژی کورد، وەک مەکۆیەک بۆ کوردستانییەکان و خاوەن بەهرەکانی، سەردانێکی بچووک و دیمانەیەکی خنجیلانەی لەگەڵ بەڕێزیان پێکهێناوە کە لێرەدا دەیخوێننەوە.

ڕۆژی کورد: سەرەتا ئەگەر بکرێ بە کورتی خۆتان بۆ خوێنەرانی ڕۆژی کورد بناسێنن.

دەروێش عەلی: پێشه کی  سڵاو له ئێوهوخوێنه رانی ڕۆژی کورد. من ده روێش عه لی موتیعی خه ڵکی شاری سه قز وله دایک بووی ساڵی 1348 ـی هەتاوی له شاری سه قزم. ساڵی 1387یش قاچاق بووم و هاتمه ڕیزه کانی حیزبی دێموکرات.

ڕۆژی کورد: با بێینە سەر باسی هونەرەکەتان، هونەری ئێوە چیە، کەی دەستتان پێکردووە؟

دەروێش عەلی: هونه ری من هونه ری ئاسنه که پەیکەر به ئاسن دروست دەکه م و له ساڵی 1393ـەوه دەستم کردوه بەم کاره،

هەر له منداڵییەوه ئاشقی داهێنان بووم.

ڕۆژی کورد: ئەگەر ئیزن بدەن پرسیارێکی خۆمانە بکەین، ئێوە گەنجن و ڕوخسار و خووشتان وەک کەسێکی ئیسلامیی تۆخ ناچێ، ئەدی چۆنە بە دەروێش عەلی ناسراون؟

دەروێش عەلی: من له ساڵی 1369وه دەروێشم بەڵام من پێش هەمووشتێک کودرم، باوەڕی ئایینی  شتێکی تاکەکەسییه نابێ تێکەڵی بکەین.

ڕۆژی کورد: ئەو هونەرە خۆڕسک لە ئێوەدا هەبووە یان مامۆستایەکتان بووە یان کاریگەریی کەسێکتان لەسەر بووە؟

دەروێش عەلی: من کاری هونەری و داهێنان هەر له منداڵییەوه له زاتما بووه تاکوو ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ مامۆستایەکم نەبوه

بەڵام من شەوێکیان سەیری کاناڵێکی بیانیم دەکرد که پێشانگای کەسێکی نیشان ده دا که نه ئاسنکاریی هونەری دەکرد، منیش لای خۆم وتم با منیش وەک کوردی ئەو کاره که وەختێک دەتوانم ئەوه بوو دەستم پێکرد.

ڕۆژی کورد: تا ئێستا بەرهەمەکانتان چین؟ کام بەرهەمتان بۆ خۆتان خۆشەویستترە و بۆ؟

دەروێش عەلی: تاکو ئێستا  70بەرهەمێکم هەیه و لۆگۆی حەفتا ساڵەی حیزب لام له هەمووی خۆشەویستتره بۆ ئەوەی ڕێگاو باوەڕەکەمه که هیوادارم ڕۆژێک بێت هه ردوولای حیزب یه کبگرێته وه.

ڕۆژی کورد: تا ئێستا هیچ پێشانگایەکتان داناوە؟ ئەگەر بەڵێ لە کوێ و کەی؟

دەروێش عەلی: به ڵێ دووجار. یەکەم جار له کۆیه له کتێبخانەی گشتی ساڵی 1394 دووەم جاریش له ساڵی 1395 لە هه ولێر لە پارکی شانەدەر بوو.

ڕۆژی کورد: پێشوازیی خەڵکی کورد لە کارەکانتان چۆنە؟

دەروێش عەلی: خراپ نییه بەڵام پێشوازیی غه یرەکوردەکان باشتره.

ڕۆژی کورد: مامۆستا، کوردبوون لەگەڵ ئەوەیدا کە یەکجار پڕبایەخە، ئازاریشی زۆرە، جەنابت کوردێکی داهێنەری خەباتکاری، بوون لە غەریبی و نەبوونی وڵات و پێناسەیەکی سەربەخۆ، چ کۆسپێکی بۆ ئێوە درووست کردووە؟

دەروێش عەلی: بەداخەوه کۆسپەکان زۆرن، ئێمه بەبۆنەی ئەوەوه که خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین له باشوور، بەداخه وه هیچ هاوکاریەکمان ناکرێ من ماشێنێکم دروست کرده و دەمهەوێت ماشینێکی که دروست بکەم که به هەوا کاربکات و خۆی سووتەمەنی خۆی دابین بکات و ژینگەیش پیس نەکات بەڵام بەداخەوه هیچ لایەنێک هاوکاریم ناکەن بەبۆنەی ئەوه و که من خەڵکی ڕۆژهەڵاتم.

ڕۆژی کورد: تا ئێستا توانیوتانە هیچ کام لە داهێنان و بەرهەمەکانتان لە ئاستی جیهانی یان ناوچەیی یان وڵاتێکشدا تۆمار بکەن؟ئەگەر بەڵێ، تکایە باسی بکەن.

دەروێش عەلی:  بەداخەوه نا! ئەویش بۆ ئەوه دەگەڕێتەوه که من له ڕووی ماڵییەوه بەداخەوە وه دۆخی ئابووریم باش نیە.

ڕۆژی کورد: خەون و ئاواتی دەروێش عەلی هونەرمەند چیە؟

دەروێش عەلی: من وەک دەروێش عەلی دوو خەونم هەیه:

یه ک: ڕزگاربوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دەستی ڕژیمی سێداره

دوو: ئەمەوێت که ئەو شتانەی که له مێشکمدایه و بۆ گەلەکەم به سووده که داهنێنانی زۆر باشن، بەر لە مردن بێخەمه ڕوو.

ڕۆژی کورد: وەک ڕۆژی کورد زۆر زۆر سپاسی بەڕێزتان دەکەین کە کاتی خۆتان دا بە ئێمە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێزتان و وەدیهاتنی ئاواتەکانتان بۆ دەخوازین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت