پێویستی و حەوجێی یەکگرتوویی هێزەکانی کوردستانی خۆرهەلات ل ەئێستادا/وتووێژ لەگەڵ سیاوەش قادری

0
1036

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەردەستت، یەکێکی تر لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورە ژووری ڕاوێژە لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی تلێگرامە کە لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان  و ١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٠١٦) لەگەڵ بەڕێز سیاوەش قادری چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵە  و بە پێشکەشکاری بەڕێزنیشتمان قاسمی، چالاکی سیاسی  و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی گەورەژووری ڕاوێژ، لەسەر مژاری (حەوجێی و پێویستیی یەکگرتوویی هیزەکانی کوردستانی خۆرهەڵات لە قۆناغی خەباتی چەکداری دا) ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: سەرتابەکورتی خۆتان بەهاوڕێیان بناسێنن؟

سیاوەش قادری
سیاوەش قادری

قادری: من سیاوەش قادری ئەندام و کادری کۆمەڵە, خەڵکی مەهاباد و خاوەنی ۲۵ ساڵ پێشینەی کاری سیاسی لە نێو کۆمەڵە و دێموکڕات و هەروەها هەڵگری بڕوانامەی لیسانسی هونەرم.

ڕاوێژ:سەرەتا باسەکە بەو پرسیارە دەست پێدەکەم کە بە گشتی یەکگرتوویی چ قازانجگەلێکی لێدەکەوێتەوە؟

نیشتمان قاسمی
نیشتمان قاسمی

قادری: من پێم خۆشە وڵامەکان زۆر سادە و ساکار و خۆمانە بدەمەوە، یەکگرتوویی ئەو ئاکامەی لێدەکەوێتەوە کە دژمن هیچ زەفەرێکت پێ نەبا و وەک ئەرتەشی سەیادی شیرازی زەمین گیر بکرێ. ئەگەر بەڵگەی گەورەترتان دەوێ پێم خۆشە باسی سەربەخۆیی وڵاتی ئامریکا بکەم وڵاتێکی کە جیا لە سەرمایەداربوونی یان هەر هۆکارێکی تر، سەربەخۆیی خۆی جیا لە چەند فاکتی جیاواز، لە سەرووی هەموان لە یەک گرتوویی بەدەست هێنا.

ڕاوێژ: تا ئێستا کورد زۆر یەکگرتوو نەبووە، هۆکارەکان چین؟

قادری: ئێمە دژمنان مان زۆرن و جیاواز، خۆ تەنیا هەر ٤ وڵاتی ئێران و تورکیاو سوریە و عێراق نەبوون، ئێمە بە درێژایی مێژوو لە لایەن زلهێزەکانیشەوە دراوینە بەر دڕندانەترین شێوازەکانی دژە مرۆڤی. عوسمانی، ڕووسیە و ئینگلیس و ئامریکا بە چەندین جار کۆمەڵکوژییان کردووین، هەموو ئەزمونێکی سەیر و سەمەرەیان لەسەر ئەنجام داوین، دەی باشە کە ئێستا لە بە هۆی بەرژوەندیی بەشێک قەندیل چۆڵ کرا، هەموومان پێی شادین و پێمان وایە کاری باشمان کردوە بەڵام نەوەی داهاتوو لەوانەیە بیرێکی جیاوازیان هەبێ، گەر ڕەخنە گرانە سەیری بابەتەکە بکەین، ڕەخنەشمان لە سەرە. لە وڵات و ناوچەیەک پەروەردە بوین کە وەک سیستمی حاکم قبوڵی یەکتری و ڕەخنە لە خۆمان و زۆر شتی تر بە بڤە دەزانین .

ڕاوێژ: کورد بە هۆی یەکنەگرتوویی زۆری زیان بەرکەوتووە دەکرێ بۆ خوێنەرانمان زیاتر ئەو باسە شرۆڤ بکەن  تا باشتر زیانەکانی یەکنەگرتوویی بزانن؟

قادری: من دوو وێنەی باشم هێناوە، بەڵام با یەک شتی خۆمانەتان عەرز بکەم …  ئێستا حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە بابەتێکی هەستیار و کاتێکی زۆر هەستیارتردا دەستی بە کارێک کرد کە حەوجێی کلتور و نۆستالۆژی و زۆر شتی تر کە بۆ دانە دانەی بە فاکتەوە قسەم هەیە، ڕەچە شکێنیەکی کرد! ئێوە ئەوە بێننە بەر چاو هەر دوا بە دوای ئەوە هەموو هێزە کوردستانییەکان بە هەموو جۆر پشتی بگرن، ئایا حیماسەی کوبانی زیندوو نابێتەوە؟ بە بڕوای من بە چەند قات و بەر فروانتر ئەو شتە دەگاتە ئەنجام.

ڕاوێژ: با بەر لە پرسیارەکانی تر ئاوڕێک لە سەر دۆخی جیهان و ناوچە بدەینەوە، ئیستا ناوچەکە ئاوس بە گەلێک گۆرانکاریە، بە گشتی پێتان وایە خۆرهەڵاتی ناوین ئێستا لە چ دۆخێک دایە؟

قادری: چەند بۆ چوون هەیە، ئێستا تیرۆریزمی جیهانی تەواوی ئەفکاری جیهانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە و بەختەوەرانە هەموو وڵاتانی جیهان کورد بە لێهاتوو ترین هێزی دژ بە داعش دەزانن کە لێهاتوو ترینیشە! ئیتر زۆربەی وڵاتان لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە کورد زوڵمی لێکراوە، باس زۆرە بەڵام ئێستاکە یەکگرتوویی گەلی کورد دەتوانێ خەونی سەدان ساڵەمان بێنێتە دی. شۆڕش بە هەلە، کوبانی و باشوور و باکوور، هەل بوو، شۆڕشی گەلانی ئێران و کۆماری کوردستان هەل بوو، دەی ئەو هەلە کاری حیزبی سیاسیە وەک ڕێکخراوی پێشکەوتووی خەڵک هەل بڕەخسێنێ. ئێستاش هەلە و هەڵکەوتوە و بە خۆشیەوە کۆمەڵەکان هاودەنگ بە هەموو جۆر پشتیوانیان کردووە کەواتە با باشتر بقۆزرێتەوە و درێژەی بدەین و ئەو هەلانە بە باشی و بە کەڵک وەرگرتن لە باروودۆخی ناوچە کەڵکی لێ وەر بگیرێ .

ڕاوێژ: باستان لە زەروورەت یان حەوجێی خەبات کرد، دەکرێ زیاتری ڕوون بکەنەوە ئەو حەوجێییە چیە؟

قادری: ماف و حەق دەبێ بیستێنی، ناتدەنێ! کەوابوو دەبێ یەکدەنگ بین نە هەر کەس بۆ خۆی.

ڕاوێژ: لە ئیستادا خەباتی چەکداری وەک دەڵێن یەکەم چەخماخەی لێدرا، ئێوە تا چەند لەگەڵ ئەو جۆرە لە خەبات هەن؟

قادری: من لەگەڵ هاوڕێیەک کە کۆمەڵەش نیە باسمان بوو! دەیکووت فڵان و فیسار! ئێمە ئەوهەموو خەباتمان کرد، چەندین ساڵە عەمەلیات دەکەین! فڵانمان کرد فیسارمان کرد، هەر خۆتان بەردەوام شەهیدتان داوە و ئێلە و بێلە… بەڵێ ڕاستە بەڵام با ڕاشکاوانە بڵێم تەنیا حدکا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند خەباتی چەکداری دەست پێ دەکەینەوە و بە دەرەنجامی گەیاند، ئەگەر لە شوێنێک بە هۆی خەیانەت بە گوللـەی تۆپ و ئارپیجی ئەویش لە کاتی پشوودان شەهید دەکرێن دەستاوبەجێ پایگا بەسەریاندا دەڕوخێندرێ و قەناسە بە دەستەکەش …تاد.

برالە ئازایی پێشمەرگە بۆ باس کردن لێرە نابی و هەموو دەزانن ئەو عەمەلیاتانەی پێشتر دەکرا خۆم ڕەخنەم هەیە! کەس لە بەر زۆر هۆکار وە ئەستۆی نەدەگرت، دەبا پێنج حیزبی سەرەکی یەکدەنگ بڵێن خەباتی چەکداری و بێنە مەیدان ئەو کات کۆماری سێدارە خۆی لە بەرت دەپاڕێتەوە بێت دانیشێ و ئەو کات نەک من بەڵکوو تەواوی باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا وەک هەست، وەک مشووری سیاسی چ بەچار و چ بە ئیرادە و ویست، پشتیوانت دەبن. ئەوانە دەگەڕێتەوە سەر ئاسەواری یەکگرتوویی و حەوجێی و دەرەنجانی یەکگرتوویی.

ڕاوێژ: زۆر کەس دەڵێن خەباتی چەکداری تەنیا ماڵ وێرانی و شەهید بوونی پێشمەرگە و کوژرانی جاش و پاسداری لێدەکەوێتەوە و بە ئەنجام ناگا، ئێوە ڕاتان چیە؟

قادری: خەبات خەساری هەیە، کام خەبات و سەربەخۆیی بێ زەرەر بوە؟ کام سەربەخۆیی خوێنی بۆ نەدراوە؟ ئەی خۆ ئازادی و سەربەستی بە خۆڕایی نیە و بە چەپڵە نیە، هەر شتەی نرخێکی هەیە، مەگە شۆڕشی کوبا ۷٠ساڵی نەکێشا؟ مەگەر تەواوی تابۆکانی جیهانی بۆ ئەو ئازادیەی ئێستایان زەرەریان نەداوە؟ من عەرزم کردن دژمنی ئێمە زیاترن، کەوابوو کەمێک خەسارمان زیاترە.

ڕاوێژ: دان و ستان یەکێکە لە شێوازە باشەکانی گەیشتن بە ئامانج، ئێوە تا چەند لەگەڵ دان و ستان هەن؟

قادری: دانوستان مەبەستی هەموو هێزە کوردیەکان و ئازادیخوازانە، بەڵام بەو مەرجە لە هێزەوە دابنیشی تا لە لەلاوازییەوە…. لێکدانەوەی وە ئەو ەش وەئەستۆی خۆتان ….

ڕاوێژ: جۆرێکی تر لە خەبات، خەباتی مەدەنی یە، پێتان وا نیە بەر لە چەک دەست بکەین بە خەباتی مەدەنیی فرە ڕەهەند باشتر بێ؟

قادری: حیزب، ڕێکخراو یان هەر چین و لایەنێک واتا ئەوەی کە کەسانێک ڕووناکبیر بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەکان پێشرەوی خەڵک بن، بەڵام کە تۆ دەستت بە خەبات کرد، جا بە هەر نێوێک، … هونەری، سیاسی، ئابووری … کە هەڵیان کوتایە سەرت، ئەوە مافی خۆتە بەرگری لە خۆت بکەی. من بە هەزاران جار لە هەموو شوێنێک کوتومە بچنە سەر تاریفەکانی جیهانی لە سەر مێژوو، قەوم، وڵات، پێناسەی … تاد، هاوبەشی، هاو دەنگی، هاوزمانی ،،،، ئەوە پێناسەی وڵاتە، جا کە پێناسەت زانی دەزانی کوردی، دەزانی داگیرکەر هەیە، دەزانی حوکمی جیهادیان بە دژت داوە، پۆتین ناکاتەوە، تورکی شاخیی، میوانی و ئەنفال دەکرێی و ….تاد.

ڕاوێژ: تا چەند ئێستا یەکگرتوویی لە ناو حیزبەکاندا دەبیندرێت؟

قادری: یەک حیزب دەبێ ڕچە شکێن بێ … هیوادارم حیزبی دایک وەک حدکا کە بە بەڵگە قسەم هەیە گەورەیی بکا و کەسان گەورە بکا و پێش قەدەم بێ.

ڕاوێژ: زۆر کەس و لایەن لایان وایە بەر لە یەکگرتوویی دەبێ یەکگرتنەوەی دێموکرات و کۆمەڵە ڕوو بدات و ئەوە پێش مەرجی یەکگرتووییە، واتا تا یەکگرتنەوە ڕوو نەدا ناکرێ یەکگرتووییەکی بەرین ساز ببێ، ئێوە چۆن دەفکرن لەو بارەوە؟

قادری: نا وا نیە کۆمەڵە یەک بگرێ دێموکڕات خۆی یەک دەخا و بە پێچەوانە… دێموکراتی گەورەی یەکگرتوو، کۆمەڵە یەک دەخا ئەوە جەبری سیاسیە.

ڕاوێژ: ئێوە وەک کۆمەڵە بە گشتی ڕاتان لەسەر دەست پێکردنەوەی ئەو خەباتە نوێیە چیە؟

قادری: وەک کاک عومەر سکێرتێری گشتی کۆمەڵە پێشتر بە ڕاشکاوی باسی کردووە، باس کراوە، ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین چاوەڕێی خەباتی بەربەرینی خوێنن و بەربڵاو و لە هەمان کاتدا دەرەنجامی ئازادی و سەر بەستیە، ئەوەش }ێویستی بە دەست لە ناو دەست نان و یەک بوون هەیە .

ڕاوێژ: کۆمەڵە چەند و چۆن ئامادەی پشتیوانی و بەشداری لەو خەباتە نوێیەیە؟

قادری: کۆمەڵە بەداخ بوو پێشمەرگە شەهید بوو کۆمەڵە بەداخ بوو لەو کاتە حوزوری نەبوو کە پاڵپشت بێ،  کۆمەڵە بەداخ تر بوو کۆماری سێدارە خەڵکی ئاسایی دایە بەر تۆپ باران، کۆمەلە داخی شەهیدی پێشمەرگە و خەڵک ڕادەگرێ و تۆڵە دەکاتەوە.

ڕاوێژ: ئێوە وکوو هێزی کۆمەڵە پێشمەرگەتان لە سنوور هەیە و حازرن هاوبەش لەگەل حدکا لە بەرانبەر جمهوری ئیسلامی شەڕی چەکداری بکەن؟

قادری: ئێمە هەمیشە نەک لە سەر سنوور بەڵکوو لە ناوخۆ بە بەڵگە هێزمان هەیە، شەڕمان کردوە شەهیدمان داوە بە دێکۆمێنت بە فیلم و … سەلمێندراوە و فیلمەکان لەبەر دەستن بەڵام پێشتر عەرزم کردن ، حدکا کارێکی باشی کرد.

ڕاوێژ: تا چەندە پشتڕاستی دەکەنەوە کە حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە لە درێژەی هاوپەیمانییە ستراتیژیکەکەیان، هێزی نیزامیی هاوبەش بنێرنەوە ناوخۆی خۆرهەڵات؟

قادری: بە فەرمی ڕایگەیاند شەڕ دەکەین و پێشمەرگە دەنێرینەوە، خۆش ئەوەیە لە دانیشتنێکدا دوو کەس بە دەم یەکدا پێ بکەنن تا خەساری دژمن سێ قات ببێ

ڕاوێژ: ئایا جیاوازی لە ستراتژی و ئیدئۆلۆژی دەتوانێ کۆسپ بێ لە سەر ڕێگای هاوکاری؟

قادری: بە بڕوای من هەموو ئایدیالۆژی و ستراتژی تەنیا کۆماری ئیسلامیە… جا لەوە دەرچوون خەیانەتە بە بیری هەستی ناسکی جوانی، خەڵکی ئاسایی کوردە کە سەروەری بە سەر منی پێشمەرگەدا هەیە با پێناسەکان وەک ئەو جۆرەی کە هەن قبوڵ کەین، حیزب یانی پێشکەوتوی خەڵک یانی خەڵک بەرەو باشی خۆی ڕاکێشی ئەوە ئەرکی حیزبە ئەوە ئەرکی ئینسانی ڕووناکبیری پێشکەوتووخوازە حیزب، ناوونیشان پردە، ئازادی و ڕووناکبیری گەورەترە لە ناوی حیزب با هەوڵ بۆ بەرەو پێشکەوتن و دژی دواکەوتوویی بین کۆمەڵە چیە یان دێموکرات! سەربەستی گەلی کورد شەرتە بە دڵنیاییەوە شەهیدانی کۆمەڵە و دێموکڕات هەر ئەوەیان دەەیست لە قاسملو بۆ فۆئاد لە خدرە سور بۆ شوان لە دوکتور جەعفور بۆ شەرەفکەندی ئەوانە بۆ چی بوون جگە لە سەربەستی؟

ڕاوێژ: تا چەندە درگای ڕێکەوتنی ستراتیژیکی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بۆ حیزبەکانی دیکە ئاوەڵایە و دەتوانن ببنە بەشێک لەو ڕێکەوتنە و لە کۆتاییدا ببێتە بەرەیەکی هاوبەش؟

قادری: ستراتیژیکی کۆمەڵە و دێموکرات نەمانی کۆماری ئیسلامیە، جا باشتر وایە ئیختیار بدەنە دەستی کۆمەڵانی خەڵک.

ڕاوێژ: جار جار هەواڵ لەسەر هەبوونی هێزی هاوبەشی کۆمەڵە و دێموکرات لە ناوخۆ دەکرێ لە ئێستادا، ئەو هەواڵە چەند راستە؟

قادری: ئەو هەواڵە ڕاستە ئەو ڕاگەیێندراوە کە بۆ شەهیدانی هاوبەشمان داوە ئێستاکە کۆمەڵە و دێموکڕات ئیمانیان بە هێرشی ٦ڕۆژە هەیە کە ۲٠هەزار داگیرکەر لە ناو چوو تەنیا بە هاوپەیمانی .

ڕاوێژ: دابڕانەکان چەند دەتوانن کۆسپ بن بۆ پێکهاتنی بەرەی یەکگرتوو لە نیوان هێزەکانی کوردستانی خۆرهەڵات؟

قادری: بە بڕوای من دابڕان، دوورکەوتنە لە مەودای شۆڕش کە شۆڕش هەبێ دابڕان مانای نیە کەواتە چەخماخەیەک پێویستە .

ڕاوێژ: هاوکاری حیزبەکانی باشوور لەم خەباتە چندە کاریگەری هەیە و ئایاهاوکار دەبن لە خەباتی روژهەلات؟

قادری: تا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەت لەت بن سیاسەت جەبر دەکا لە بەر چاوی نەگیرێی! کە دوو دانە یەکبگرن ئەوانیش وەک کورد لە من و جەنابت کوردترن.

ڕاوێژ: (پرسیاری هاوڕێیەک) ئایا تا ئێستا لایەنی کومەلە کاک عومەرو کاک عەبدووڵا موهتەدی ئامادەن بۆ خەباتی نوێی چەکداری لە ڕۆژهەلات، ئایا ئامادەبوونی خۆیان ڕاگەیاندوە؟

قادری: کاک عومەر و ئەندامان و کادرەکانی بە ورەی بەرز پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاندوە! هەمومان لە پەیجەکانمان دامانناوە وەک کۆمەڵە تۆڵەی دایکی شەهید دەستێنین، ئێمە وەک کۆمەڵە لەو کەتەدا کاری باشمان کردووە کە دواتر ڕای گشتی ئاگادار دەکرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت